ناخ پیسەکان لە زاریانەوە دیارن

عومەر چنگیانی

یاسایەکی فیقهیی هەیە پێمان دەڵێ: (ڕواڵەت بەڵگەی نێو ناخە)، کە دەمانەوێ زانستییانە لەو بابەتە بکۆڵینەوە دەگەینە دەقیەلێکی زۆری قورئان و فەرموودەی دروستی پێغەمبەر – دروود و سڵاوی خوای لەسەربیت – وەک:
یەکەم: ئایەتی ١١٨ی سورەتی (ئالی عیمران)، کە دەفەرمێت: (قین و ڕق و کینە و نەیارێتی لەزاریانەوە وەدیارکەوتووە و دەردەکەوێ و ئەوەی لەناخدا حەشاریانداوە زۆر ترە، ئێمە نیشانەکانی گەورەیی خۆمان و نیشانەکانی بەد ناخەکانمان بۆ باسکردون و ڕوونکردۆتەوە، گەر ئێوە هەستی پێ بکەن و لێی تێبگەن).
تێبێنی: ئەگەرچی لەبنەڕەتدا ئایەتەکە باس لە سەردەمێکی دیاری کراو و کۆمەڵێکی دووڕوو دەکات کە کاتی خۆی لەسەردەمی پێغەمبەر – دروود و سڵاوی خوای لەسەربیت – پەیدا بوو بوون، بەڵام کە ئاوڕێک لەدەورووبەرمان دەدەینەوە، دەزانین چۆن پەردەمان بۆ هەڵدەداتەوە لەسەر دڵ و دەروون و ناخی زۆرێک لەوانەی بەدەورمانەوەن و ئێمە هەست بە ڕۆحی بەدیان ناکەین! بۆیە دەڵێم: گەر بەباشی لەو ئایەتە تێنەگەیشتووین، وەک نموویەکی زیندوو، با گوێیەک بۆ ئەوهەموو ڕێکلام و پڕو پاگەندە ناشارستانیانە ڕابدێرین دەزانیین چ باسە.
دووەم: پێغەمبەر – دروود و سڵاوی خوای لەسەربیت – دەفەرمێت: (ألا إن فی الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله، وإذا فسدت فسد الجسد كله، ألا وهی القلب).
واتە: (ئاگاداربن لە لاشەی هەر تاکێکدا پارچەیەک هەیە گەر ئەو گونجاو و باش وتەندروست بێت هەموو لاشە گونجاو و تەندروست دەبێت، گەر ئەو پارچە تێکچوو خراپ بوو لاشە هەر هەموو بەددەبێت).

ھەواڵی زیاتر