پارتی به‌ كردار حزبی (ئارامی و ئاوەدانی، پێكەوەیی و خۆڕاگری)یه‌

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

پارتی، به‌كرده‌وه‌ له‌ دوێنی و ئێستا و سبەینێش سه‌لماندوێتی كه‌ ته‌نها دروشمی بێ پرۆژه‌ نییه،‌ به‌ڵكو خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و دروشمەكەی ئێستاشی بریتییە لە (ئارامی و ئاوەدانی، پێكەوەیی و خۆڕاگری) كە گوزارشتە لە چوار چەمكی گرنگ بۆ خه‌ڵكی كوردستان ..
پارتی دیموكراتی كوردستان، واتا فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی خۆشبه‌ختانه‌ وشایان بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه‌ كۆكراوه‌ی ویست و داخوازییه‌كانیانه‌ . بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌ر تاكێكی كورد ناخ و دروشمی هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسی بخوێنێته‌وه‌ بزانێت چۆنه‌ و له‌ چ ئاستێكدایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕاستییه‌ تێبگات كه‌ چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ و چییان له‌ هه‌گبه‌دایه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
مێژوو و هه‌نگاوه‌كانی پارتی، بریتیه‌ له‌، ئارامی و ژیانپارێزی، ئاوه‌دانی گه‌شه‌كردن و خۆشگوزه‌رانیی، پێكه‌وه‌ ته‌بایی و ئاشته‌واییه‌، خۆڕاگری هێز و ئیراده‌ و به‌رده‌وامییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كۆكراوه‌ی ویست و داواكاری گه‌لی كوردستانه‌، به‌ڵام دروشمی حزب و لایه‌نه‌كانی تر، جیا له‌وه‌ی هه‌ندێكیان دروشمی پڕ لە موزایەدەن‌ و بچووكترین فه‌لسه‌فه‌ و تێرامان و وردبوونه‌وه‌ی تێیدا نییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ڕاستبێژی ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌دا بگونجێت، چ جای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ و بۆ به‌رژوه‌ندی خه‌ڵك بێت .
بۆیه‌، ئێستا ئه‌و ساته‌ مێژووییه‌ خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر به‌ ئاگایی وهوشیارییه‌وه‌ به‌راوه‌رد بكات له‌ نێوان دروشمه‌كاندا، ئه‌و كاته‌ گه‌وره‌یی و په‌رۆشی و دڵسۆزیی و دووربینیه‌كه‌ی پارتی ده‌بیین و دروشمی ئه‌وانی تریش ده‌بینن لە چ ئاستێکدان !