‎بۆچی پارتیسەردەكەوێت؟

‎هاودەنگ فارووق

٢

‎پارتی هەولێری لە قۆناغی بێ‎ خزمەتگوزاری و نائارامی و سەردەمی بەرازیلییە سورەكەی نەوەتەكانەوە، گەیاندە ئاستی پایتەختە قەشەنگەكانی جیهان، سەدان كۆمپانیا و دەیان كونسوڵخانە و، هەزاران سەرمایەداری جیهانی ڕاكێشا بۆ خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و سەرمایەگوزاری لە هەولێر، تاكو پایتەختی كوردستان بست بەبست باڵای كردوو، بوو بە شارێكی پێشكەوتوو و ئارام و ئاوەدان و وەگەڕخستنی سەرمایەی بیانی و ناوخۆیی.
‎پارتی دەیەوێت، بەم بەرنامەو ستراتیژەی لە هەولێرو دهۆك و سۆران و زاخۆوە جێبەجێی كردووە، بەم دەستە ئەمین و ئیتمینانەوە، سلێمانی و دەڤەرەكانی دیكە بكاتە پاكێجێك لەئاوەدانی و بنیاتنانی شەقام و تونێل و بەرزە پرد و، ئا!! بیرمان نەچێت بەنداوی گەورە.
‎پارتی دەیەوێت ئەزموونی ئاوەدانی بگەیەنێتە هەموو بستێكی كوردستان، پارتییەكان و جەماوەری كوردستان ڕازی نابن چیتر غەدر لە خەڵكی نیشتمانپەروەری سلێمانی بكرێت و، بێبەش بكرێن لە ئاوەدانی و پرۆژەی خزمەتگوزاری و كاروكەسابەت.