شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

‎ ٢٠ی ئۆكتۆبەر‎ ڕۆژی هەق و حسابە

‎ كاوە میران

‎‎دەنگدانی ئەمجارە تەنها دەنگدانێكی ئاسایی نییە… ڕۆژی هەق و حسابە.. لەگەڵ خاكفرۆش و ئەوانەی چاویان بە سەربەخۆیی گەلەكەیان هەڵنەهات.
‎گەلی كوردستان چاوكراوە و بریندارە… خەڵكی كوردستان خاوەنی ڕووباری خوێن و فرمێسك و ئازارە.. گەلی كوردستان گرفتاری كۆمەڵێك حزبی پۆپۆلیستی بەدڕەفتارە.
‎ڕۆژی دەنگدان ئەو گەلە بریندارە، هەق و حساب لەگەڵ خاكفرۆشان دەكات.. پەنجەی ڕەنگكراوی دەكات بەچاوی ئەوانەی گوتیان نەخێر بۆ سەربەخۆیی نەتەوەكەیان.. سندوقەكانی دەنگدان، دەبنە قولەی قافی مەردایەتی و، ئاپۆڕای جەماوەری دڵگەرمی تینوی ئازادی و كوردستانێكی بەهێز… جوانترین داستانی نەبەزین تۆماردەكەن.
‎لە داستانی ٢٠ی ئۆكتۆبەری دەنگداندا، بەرەی كوردستان و بەرەی خاكفرۆشان ڕووبەڕوو دەبنەوە.. دەنگدان نەك هەر پاداشتی نیشتمانپەرەوران دەبێت. بەڵكو سزای خاكفرۆشان دەبێت… گەلی كوردستان، تێكڕا دەزانن كێ خەنجەری ژەهراوی لێدان و وایكرد لەم سەدەیەشدا ژێردەستەبن.. كێ بوو گوتی نەخێر.. كێش كەركووكی لەسەر سینییەكی زێڕینی هەڵژەنراو لەخوێنی شەهیدانی كوردستان، پێشكەشی دوژمنانی كوردستان كرد.. گەلی كوردستان، ئەمجارە داستانی پردێ دووبارە دەكەنەوە، ناڵەی شكاندنی ئەبرامز دەكەنە جوانترین سەمفۆنیای سەرخستنی لیستی پارتی..
‎پارتی ئەمجارە، بەهێزتر، كاریگەرتر، مكوڕتر لەسەر مافەكانی كوردستان، پێداگرتر لەسەر پێشخستنی هەموو دەڤەرەكان، دێت كوردستان پڕاو پڕ دەكات لە ناڵەی شكاندنی دوژمن و ئەتككردنی ئەبرامز.. هەر سندوقێكی دەنگدان، گۆڕێكی گەورەی خیانەتكاران دەبێت… ئای چ كەرنەڤاڵێكی قەشەنگە، تەنها بە بەڵێیەك بۆ پارتی، سیخوڕ و خاكفرۆشێك دەنێرین بۆ بەر دادگای مێژوو.
‎چاوەڕوان بن… ئەمجارە لافاوی تۆڵە.. زریانی گەشەپێدان… سەدای خۆنەچەمێنن… كەژو كێو، لێرەوار و دەشت و دەر… ئاسمان و زەوی كوردستان، دەكاتە پارچەیەك كەژاوی كەڕنەڤاڵی سەركەوتن و سەرخستنی لیستی ڕیفراندۆمچییەكان… ڕۆژی دەنگدان دەبێتە ڕۆژی هەق و حساب. ئێوە تەنها بڵێن بەڵێ.. ئەركە قورسەكان بۆ پارتی و بارزانی بەجێبهێلن.