دەنگدان بەلیستی پارتی: دەنگدانە بە خۆڕاگری وخۆنەچەماندن

وەیسی سەعید وەیسی

ئەمجارەش پارتی دیموکراتی کوردستان بە بروابەخۆبوون بەشداری دەکات لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەم خوولەی پەرلەمان، جیاوازە و ھیچی کەمتر نیە لەگرنگی یەکەمین پرۆسەی ھەڵبژاردن، چونکە ئەم جارەیان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر گۆڕینی هاوكێشەکان ھەیە.
بۆیەش گرنگە بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لەپێناو بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان بچینە سەر سندووقی دەنگدان، جارێکی تر متمانە بەپارتی نوێ بکەینەوە،چونکە گەر پارتی بەھێز بێت بە دڵنیاییەوە کوردستان بەھێز دەبێت و زیاتر پێشدەکەوێت و دەبووژێتەوە وئارامی و خۆشگوزەرانی لێیە، رابردوو سەلماندوێتی پارتی بەھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان نەکردووە، تاکە ھێز بووە لەکاتی قەیران و تەنگانەدا پێشمەرگەئاسا پارێزگاری لە ماف و و قەوارەی ھەرێم کرد، ھەر ئەمەشە وای کردووە ھەمیشە پارتی وسەرۆک بارزانی ببنە ئامانجی دووژمنان، بەڵام سوپاس بۆخوای گەورە ھەر بە پارێزەری شکۆ و کەرامەتی گەلی کوردستان ماینەوە، وەک سەرۆک بارزانی دەفەرمووێ؛ پارتی وەک داربەڕوو وایە نە بەسووتان نە بەبڕین لەناو ناچێت.
بۆیەش دەنگدان بە لیستی 190ی پارتی دەبێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و خۆڕاگری و خۆ نەچەماندن، چونکە یار و نەیاری کورد کۆکن لەسەر ئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتیی دۆزی ڕەوای کورد دەکات .
خەڵکی کوردستان مافی ئاسایی خۆیەتی گەر گلەیی وگازاندەێکیشی ھەبێت، ھەر کەس ولایەنێک گەر بیەوێت خزمەت بکات بەدڵنیاییەوە دووچاری گلەیش دەبێت، بەڵام لەبەر ھەستیاری قۆناغەکە گرنگە گلەیی وگازاندەکان بەلاوەبنێین، بە ڕوحیەتێکی نیشتیمانیانەی داعش بەزێن و ئەبرامز شکێن بچینەوەسەرسندوقی دەنگدان وشانازی وسەروەرییەکی تر بۆ ڕێبازی بارزانی تۆماربکەین .
مرۆڤ دەبێت ھەمیشەسوود لە رابردوو وەربگرێت، ژیان پڕه‌ له‌ هه‌وراز و نشێو و گۆڕانکاری بەسەردێت‌، مرۆڤەکان لەكاتی تەنگانەدا بەھەڵوێستەکانیان دەناسرێن، ھەمیشە پارتی شانی داوەتە بەر پرسیاریەتی، لەکاتی چارەنووسازدا ھەر پارتی ئامادەبووە بۆ پاراستنی ئه‌زموونی سیاسی کوردستان قوربانی بدات، خەونی ئەوانەی پوچەڵ کردەوە کە دەیانویست بە چاوساغی خاکفرۆشان کوردستان داگیر بکەن و کۆتایی بەقەوارەی ھەرێمی کوردستان بێنن، بۆیەش دەبێت بۆئاییندەی کوردستان بیر بكه‌ینه‌وه‌ كێ پارێزگاری له‌ کوردستان‌ ده‌كات، كێ ئاماده‌یه‌ بچێت خۆی بكاته‌ قوربانی، ناکرێت باوه‌ڕ به‌ به‌ڵێنی ھەمووکەسێک بکەین، به‌ڵكو باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ لە ڕابردوودا قوربانیداوه‌، سه‌لماندوێتی لەكاتی تەنگانەدا له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی بەرگرییە‌، تا پارتی وسەرۆک بارزانی ھەبێت کورد بێ خاوەن نیەو بە ھیچ ھێزێکیش ناچەمێت .

ھەواڵی زیاتر