عومەر چنگیانی
سەعات پێنجی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە١٦ی٩ی٢٠٢٤میوانی بەرنامەیەکی ڕادیۆی ڕووداوبووم کە سەرلەبەری باسەکە گەنگەشە بوو لەبارەی پیرۆزییەتی زمانی عەرەبی، یان ناپیرۆوزییەتی هیچ زمانێک، وێڕای بەرنامەکە پێم خۆشە خەلەکی ئەمجارەی گوڵخەرمانەکەم بیرهێنانەوەی زنجیرەی حەوتی ئەم ستوونە بێت کە کاتی خۆی لە لاپەڕە “٩” ی ڕۆژنامەی هەولێر ژمارە ٢٢٧٢ چوارشەممە ٩ ی ١٢ی ٢٠١٥ بڵاو كراوەتەوە.کە ئەوکات گوتوومە: (گەرچی قسه‌کردن له‌زمان و پیرۆزکردنی هێنده‌ی بابه‌تێکی زانستییهنیوهێندهڕامیاری و ئایینی نییه، بەڵام چونكە کراوهتهپرسێکی سیاسی و ئایینی و، چه‌ندین ساڵهئیمهبهدهستیەوە ناڵاندوومانهو ده‌ناڵێنین، بە ئەركی دەزانم ئەم بابەتەی لەسەر بنووسم و بپرسم: ئاخۆ زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و ئایینهکهیەوە هیچ جۆرهپیرۆزی و، جیاوازییه‌کی ههیهلهگهڵ زمانه‌کانی تردا؟ بۆ سه‌لماندنی ڕاستی یان ناڕاستیی بابه‌تی لهمجۆرهدهگهڕێمهوهبۆ سه‌رچاوه‌کانی ئایین کهدهقهکانی قورئانی پڕ لە بەخشش و فهرموودەكانی پێغه‌مبه‌رە – دروود و سڵاوی خوای لێ بێت -، هیچیان لەوبارەوە گوتووە؟
دوای بەدوداچوونی ورد، بۆمان بەدیار دەكەوێت كە هیچ ئایه‌تێک نه درێژ و نه کورت، لهقورئاندا نه‌هاتووه که به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی یا خود ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب باڵا و پیرۆزترن له‌ڕه‌گه‌ز و زمانی تر؛ هیچ فه‌رمووده‌یه‌کی ڕاستی پێغه‌مبه‌ر – دروود و سڵاوی خوای لێ بێت – نییهبهڵگه و ئاماژه‌بێت له‌سه‌ر پیرۆزیی زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام ناشاره‌زایی خوێنده‌وارانی ئیمهلهزمانی عه‌ره‌بی تووشی به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن ده‌بن لهفهرمایشت و ده‌قی ئایەتەكانی قورئان، خوای گه‌وره‌لە 110هەم ئایەتی سوورەتی “ئالیعیمران”ـدا ده‌فه‌رمێت: ”ئێوهگهر فەرمان بكەن به‌چاکه‌و ڕێنمایی خەڵك بكەن بۆ دووركەوتنەوە لە خراپە و، باوه‌ڕتان به‌خوا هه‌بێت، باشترین خه‌ڵکن.”
دەبینین ئهمهسیفهتی نه‌ته‌وه‌و قه‌وم و زمانی تێدا نییه؛ بەڵكو هه‌موو خه‌ڵکێک دهگرێتهوهگهر ئه‌و شتانهبکهن که له ئایه‌ته‌که‌دا باسی هاتووه، بۆیه‌ئه‌م سیفه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه له‌هه‌ر مرۆڤێکدا هه‌بێ، پیرۆزی ده‌کا؛ جا زمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌رچی بێت، که‌واته ئه‌مه هه‌رگیزاوهه‌رگیز پیاهه‌ڵدان نییه نه بۆ عەره‌ب و نه بۆ زمانه‌که‌ی.
لە قورئانی پڕ لە بەخششدا وشه‌ی (عەره‌ب) به هه‌موو داڕشتنەكانیەوە “عربی، عربیا، اعراب”، ته‌نیا “بیستویەك” جار هاتووه، له‌م بیستویەك جارەیشدا “دە” جاریان بە (الاعراب) و لهدهشوێن زیاتریشدا نه‌ک بە عەرەبدا هه‌ڵنادات، زهمیشیان ده‌کات.
وشه‌ی (الاعراب)ـیش کۆکراوه‌ی وشه‌ی عه‌ره‌به‌و، زیاتر بۆ ئه‌و خێڵەكی و گوند و دەوارنشینانە بەكار دێت كە لە دوورەشاردانە و، دوورن لە شارستانیەت و، مەرجیش نییە مەبەست پێی هەر دەوارنشین یان لادێییەکی عەرەب بێت.
لە 103هەم ئایەتی سوورەتی “نەحل”ـدا خوای گهورهباسمان لەوە بۆ دەكات كە چۆن قوره‌یش پێغه‌مبه‌ریان بهوهتۆمهتبار ده‌کرد که(ڕه‌حمان)ناوێکی یه‌مه‌نی و جووله‌که له فارسه‌کانی یه‌مه‌ن بوو، گوایه محەمەد، فێرهقورئان ده‌کات، قورئان هات وه‌ڵامی دانهوهکهئهو که‌سه‌ی ئێوهگومانی لێ دەکه‌ن، بێگانه‌یە؛ خۆ ئه‌و زمانه‌ی قورئانی پێ دابهزیوهعهرهبییهو ئێوهتێیدهگهن.
کە وشەی “م‌بین”ـیشی بەكار هێنا، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لهزمانهکهدهگهن.
باشە، ئه‌گه‌ر ئه‌م به پیرۆززانینه له‌قورئان و فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ردا، – دروود و سڵاوی خوای لێ بێت – نییه‌و جێی نابێته‌وه، بۆچی عه‌ره‌ب ئاوەها ڕۆحی خۆیان پێ گەورەیە و، خۆیان به‌زل و گه‌وره دەزانن لە چاو گه‌لانی تری ناعه‌ره‌بدا؟
ئایا ئایینه‌که خۆی بۆیانی دروست کرد، یاخود خه‌ڵکه‌که له‌ساده‌یی خۆیان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هێنایه‌کایه‌وه؟
باشە، بڵێی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووبێتی: “عه‌ره‌بتان خۆش بوێت، چونکههەم من عەرەبم و، هەم قورئان و زمانی ئه‌هلی به‌هه‌شتیش عه‌ره‌بییە”؟!
بۆچی وای لێ هات؟
چونكە زۆر بەداخەوە زۆرێك لە مەلا و، تەنانەت دوانزەعیلمە، به‌تایبه‌ت له‌م کوردستانەی خۆیشماندا ڕۆڵێکی نێگه‌تیڤ له‌م بوارهوهدەبینن!
یه‌کێک له‌و ده‌قانه‌ی هه‌موو مه‌لایه‌کی کورد ــ که‌ده‌ڵێم هه‌موو مه‌لایه‌ک مه‌به‌ستمه‌بڵێم مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو “مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مده‌ڕیس”یش به‌و هه‌موو زانسته‌ی، بهههڵهتێی کهوتووهـــ پێتی دهڵێنەوە، ئەمەیە: “پێغه‌مبه‌ر- دروود و سڵاوی خوای لێ بێت – فه‌رموویه‌تی:
گوایە فه‌رموویه‌تی: “عه‌ره‌بتان له‌به‌ر سێ شت خۆش بوێ، چونکه‌من عه‌ره‌بم و قورئان بهعهرهبییهو زمانی خه‌ڵکی به‌هه‌شتیش هەر عه‌ره‌بییه”!.
خه‌ڵکێکی سادهنازانێ داخوا ئه‌و فه‌رمووده‌یه که‌بە دەم پێغه‌مبه‌رەوە هەڵبەستراوە – دروود و سڵاوی خوای لێ بێت – پلەی ڕاست و ناڕاستی چه‌نده؟!
له‌ناو زانستهئیسلامییهکاندا زانستێک هه‌یه‌پێی ده‌گوترێ (علوم الحدیث)، ئه‌م زانستهلهو فهرموودانهدهکۆڵێتەوە، لە زاری پێغه‌مبه‌رەوە دەیگێڕنەوە – دروود و سڵاوی خوای لێ بێت – ؛ جا بە گوێرە و پێوەری ئەو زانستە دەزانن کامە فەرموودە ڕاستە و، کامەیان نا؛ سه‌یر ئهوهیهلەو تاکهکهسانەی که‌له‌و بواره‌دا، یا له‌و زانستهسهرکهوتوو بووبێت و کتێبی لێ دانابێت (ئیبن سه‌لاحی شاره‌زووری)ـیه؛دوایی زانایه‌کی تر هات که‌به “حافزیعێراقی” ناوبانگی دەرکردبوو، ئەویش خه‌ڵکی ڕازیانهبوو، به‌پێی ئه‌و زانسته (علوم حدیث) که‌له‌و بە ناو فه‌رمووده‌یە دەکۆڵینەوە،هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاست و دروستی نییە و، هه‌ر فهرموودهنییه.