‎گرنگی بەهاباڵاکان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگادا

نه‌بات احمد

‎بەهاباڵاکان ئەو بنەما سەرەکییانەن کە ڕێنمایی ڕەفتاری تاکەکان دەکات لەنێو کۆمەڵگەدا، کە لە ئایین و کولتوور و نەریتەوە وەرگیراون. ئەوە بەهاکانی وەک دادپەروەری، ئازادی، لێبوردەیی و هاوکاری یەکتری و ڕێزگرتن لەخۆدەگرێ کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پێشخستنی کۆمەلگەو بە هێزبوونی و هاودەنگی و دروستکردنی متمانە لە نێوان خەڵکدا.
‎لە جیهانی ئەمڕۆماندا ڕووبەڕووی کێشەی ڕژد دەبینەوە وەک گەندەڵی و نایەکسانی و کەمی متمانە بە دامەزراوەکان و ڕێزنەگرتنی یەکتری، کە قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان گەورەتر دەکەن و گرژیەکان زیاتر دەکەن. ئەم تەحەددایانە سەقامگیری کۆمەڵگەکان لاواز دەکەن و ڕێگری لە گەشەسەندنی بەردەوام دەکەن. کاتێک بەهاکان دادەبەزن، کۆمەڵگە بەرەو لاوازی ژێردەستەی هەنگاو دەنێت.
‎بۆ چارەسەر پێویستە بە چاندنی بەها باڵاکانی وەک خۆشەویستی نیشتمان و کولتوور و ڕێزگرتن لە یەکتر و هەستکردن بە بەرپرسیارەتی لە نێو پرۆسەی خۆێندن گرنگی زۆری پێبدرێت،بەم شێوەیە دەتوانین نەوەیەکی بەهێز و بەرهەمدار دروست بکەین، کە خزمەت بە کۆمەڵگە و تاکەکەکانی بکات، وە داکۆکی لە مافی نەتەوەکەی بکات .
‎بەها و پرەنسیپەکان بڕبڕەی پشتی هەر کۆمەڵگەیەکن، لە ڕێگەی ئەوەوە پێکەوەبوون و هاوئاهەنگی لە نێوان تاکەکاندا بەدی دێت و یارمەتیدەرە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێز کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی هەبێت. سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی جیهان دەیبەخشێت، پاراستنی بەها و پرەنسیپەکان بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و پێشکەوتووتر زۆر گرنگە.

ھەواڵی زیاتر