ئەرکی ئافرەتانلە هەڵبژاردندا

حەیات مەجید

بێگومان هەڵبژاردن یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی سیستەمی دیموکراسی، ئەمە جگە لەوەی سیمایەکی گرنگی سیستەمی دیموکراسیە لە هەر وڵاتێکدا، وەمافێکی سیاسی و کەسییە.
مافی هەڵبژاردن لە سیستەمی دیموکراسیدا بۆ هەموو کەسێکە کە مەرجی دەنگدانی هەبێت، واتە بە بێ هیچ ڕێگری و جیاوازییەک هەموو هاوڵاتیان دەگرێتەوە، بەڵام لەو وڵاتانەی کە هێشتا دیموکراستیەتی تیادا نەچەسپوە، بەشێک لە هاووڵاتیان بەهۆی جیاوازی ڕەگەزی، نەتەوەیی، ئاینی لە مافی دەنگدان بێبەش دەکرێن.
هۆشیاری ئافرەت بەرامبەر ئەو پرۆسەیە گرنگە چۆن بتوانن نوێنەری خۆیان بەو پەڕی متمانەوە هەڵبژێن.
لە ناو پرۆسەی هەڵبژاردندا ئافرەتان لەم دۆخەدا دەکەونە بەردەم هەڵبژادنیکی تا رادەیەکی قورس لەوەی کێ دەکەنە نوێنەری راستەقینەی خۆیان! چۆن دەتوانن بڕیارێکی دروست بدەن ! لەم دۆخەدا، بۆیە پێویستە هوشیاربن لە دیاری کردنی کەسی شیاو تا ئەو کەسە ببێتە دەنگی راستەقینەی ئەوان و تەمسیلی خواست و داواکاری و مافەکانیان بکات.
لە هەمان کاتدا ئەگەر ئافرەتان بۆ دیاری کردنی نوێنەرەکانیان ئەگەر بەرەیەکی یەکگرتوو هەبێت بۆ دەنگدانیان بە رەگەزی خۆیان دڵنیام لەوەی کە زۆربەی زۆری ئافرەتان بە بێ کۆتاو بە دەنگی خۆیان دەبوونە نوێنەر، لەم کاتەدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوکێشەکە پێچەوانە دەبۆیەوە بەجۆرێک پیاوان بە کۆتا دەچوونە ناو ناوەندەکانی بڕیاردان.
بۆیە پێویستە ئافرەتان هۆشیاربن لە هەڵبژاردنی کەسی شیاو و خاوەن شیان بۆ پەرلەمان، ئەو کەسە چ ئافرەت بیت یان پیاو گرنگە دەنگی راستەقینەیان بیت، بڕوای بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و باڵانسی جێندەری هەبێت.
نوێنەرایەتی تەواوی گشت چین و توێژەکان بکات بەتایبەتی ئافرەت و لە خەم و ئازارو کێشەکانیان تێبگات و داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانیان بێت.

ھەواڵی زیاتر