شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

شەش بنەما بۆ پەروەردەكردنی منداڵ..

شەهین هەڵەبجەی*

جوانترین دیاری خودابەخێزانێکی دەبەخشێ منداڵەوبەهۆیەوە دەبیتە دایک وباوک دەبنە نەوەی داهاتوو هەرلەسەرەتای بونیانەوە پەروەردەکردن دەبێتەخاڵی یەکەمی ئەوخێزانەوهەمووان دەمانەوێ پەروەردەیەکی درووست بەمنداڵەکانمان ببەخشین لێرەئەوشەش بنەما بەگرنگی دەزانین بیخەینەڕوو وە زۆرهەڵدەگرێت ئەم باسەوچونکە نوێ بوونەوەی ژیان وبەردەوامی بەژیان وکۆمەڵگادەبەخشێ.
یەكێك لەو كارە قورسانەی‌ دوچاری‌ دایك ‌و باوك دەبێتەوە پەروەردەكردنی‌ منداڵەكەیانە، چونكە ئەركێكە پێویستی‌ بەزانیاری‌‌و لێهاتوی‌ هەیە بەپێچەوانەوە كاردانەوەی‌ خراپی‌ دەبێت لەسەر منداڵ.
بنەماسەرەکیەکان لەپەروەردەدا بریتیە لە:
١- رێزگرتن: نهێنی‌ سەركەوتنی‌ هەموو پەیوەندیەك بریتیە لەڕێزگرتن لەیەكتری‌ بۆیە دەبێت بەرێزەوە لەگەڵ منداڵ قسە بكرێت لەهەر ژینگەیەكی‌ جیاوازدا بێت.
٢- گوێڕایەڵی‌: سروشتی‌ مرۆڤ بەشێوەیەكە سەركێشەو حەز بەشكاندنی‌ یاساو رێنمایەكان دەكات لەبەرئەوە دەبێت بەشێوەیەك پەروەردەی‌ منداڵ بكەن رێز لەبەرامبەرەكانی‌ بگرێت‌ و هەندێكجار پاداشتی‌ بدرێتەوە تاكو ڕابێت لەسەر گوێرایەڵیكردن.
٣- ئەدەب: یەكێك لەجوانترین رێنمایەكان پێویستە فێری‌ منداڵ بكرێت نواندنی‌ ئەدەبە بەرامبەر دەوروبەری‌.
٤- بەرپرسیاریەتی‌: ئەوەش بەهایەكی‌ بەرزە پێویستە بەپێی‌ تەمەنی‌ منداڵ فێر بكرێت سەرەتا لەكۆكردنەوەی‌ یاریەكانیەوە، دواتر فێركردنی‌ چۆن جل‌و بەرگی‌ كۆبكاتەوەو ددانەكانی‌ خاوێن بكاتەو واتا بەپێی‌ قۆناغەكانی‌ تەمەنی‌ بەرپرسیاریەتەكانی‌ بۆدیاری‌ بكرێت.
٥- بونیادنانی‌ هاوڕێیەتی‌: پێویستە دایك‌و ‌وباوك رێگا بدەن منداڵەكەیان تێكەڵ بەكۆمەڵگا بێت‌و بونیادی‌ هاوەڕێیەتی‌ بنێت بەڵام پێویستە كەسەكان جێگای‌ گومان نامۆ نەبن.
٦- لێبوردەیی‌: پێویستە منداڵ فێری‌ ئەوە بكرێت چۆن لێبوردنی‌ هەبێت بەتایبەتی‌ بەرامبەر كەسانی‌ لەخۆی‌ گەورەتر‌و لەوكاتانەی‌ دەكەوێتە هەڵەیەكەوە دان بەهەڵەكەیدا بنێت.
*توێژەری دەرونی