باڵغبوون

دیانا یاسین

باڵغبوون بریتییە لە دەركەوتنی گۆڕانكاری بەسەر لەشی مرۆڤ و ئەو كات روو دەدات كە كوڕ یان كچ بگاتە تەمەنێكی دیاریكراو، ئەو تەمەنەش لە كوڕ و كچ جیاوازە، لەكوڕان رەنگە لە 14 ساڵییەوە دەست پێبكات و لە كچانیش لە نێوانی 8 بۆ 13 ساڵ.
لەمبارەیەوە د.اسیل محمد کەلەسەرباڵغ بوون دەڵێ
بەگشتی بەهۆی دەردانی هۆڕمۆنە سێكسیەكانەوە كچان و كوڕان گۆڕانكاریان لە رووی ئەقڵ و كۆمەڵایەتی و سێكسی و دەروونییەوە بەسەردا دێت، لە كوڕان وا دەبینین ئەوان مەیلی سەپاندنی بۆچوون و هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی لە خێزان دەدەن، ئەوان زۆرینەی كاتیان لەگەڵ هاوڕێكانیان بەسەر دەبەن.
لەهەمانکاتدا د.سها ابراهیم جەغتی لەسەر ئەوەداکاتەوە ودەڵێ ئەو نیشانانەی لە تەمەنی باڵغبوون بەسەر كچان دەردەكەوێت ئەوان رەنگە زۆر هەستی پێ نەكەن، وەیا
حەزیان لێیەتی بەهۆی هەوڵدانیان هەر لە منداڵییەوە بۆ لاساییكردنەوەی دایكیان، ئەوەش وا دەكات بەقۆناغە نوێكەی ژیانیان بەو هەموو گۆڕانكارییەی تیایەتی رازی بن، لەگەڵ ئەوەی وادەی دەركەوتنی ئەو نیشانانەی باڵغبوون لە كچان جیاوازە لەگەڵ یەكتر،
بەپێ هەندێک سەرچاوە میدیایەکان وپزیشکانی بیانی وبەپێ وتەی هەردوو د.سەرەوە د. (اسیل وسها)هەندێک لە نیشانەکان بەم شێوەیەڕوون دەکەنەوە:
1-سووڕی مانگانە، گرنگترین نیشانەیە لەسەر باڵغبوونی كچ، لەسەر دایك پێویستە كە كچەكەی ئامادە بكات بۆ ئەو رووداوە و بۆی روون بكاتەوە كە چییە و بۆچی روو دەدات و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكات، رەنگە كچان بەو هۆیەوە هەست بەئازار لەبنسكیان و پشتیان بكەن، لەو ماوەیەدا گۆڕانكاری لە میزاجی ئەواندا روو دەدات، بۆیە بادایكان لە سەرەتاوە یارمەتیان بدەن و جێگیربوونی سووڕەكەش دوو ساڵی پێویستە.
2-هاتنە دەرەوەی مادەی دەردراو لە زێ، بەهۆی چالاكبوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە قۆناغی باڵغبوون، هانی مناڵدان و زێ دەدات بۆ پێگەیشتن و ئەو مادانەی لێ دێتە دەرەوە.
3-دەركەوتنی مەمك: لەپاڵ سووڕی مانگانە گۆڕانكاری بەسەر شێوەی دەرەوەی كچدا دێت لەوانە دروستبوونی مەمكەكان بەهۆی كۆبوونەوەی چەوری و ئەویش دوای دوو ساڵ تەواو دروست دەبێت و قەبارە و كاتی دروستبوونی بەكچەكەوە بەندە.
4-گەشەكردنی موو، واتە زیادبوونی موو لە چەند شوێنێكی لەشدا، وەك ناوچەی بن هەنگڵ و ناوگەڵ و تەنانەت لەسەر باسك و پێكانیشی.
5-فرەوانبوونی ئێسكی حەوز، لەگەڵ پێگەیشتنی كچ ئێسكی حەوز فرەوان دەبێت كە یارمەتی دەدات بۆ سكپڕبوون و منداڵبوون.
6-دەركەوتنی زیپكەی گەنجایەتی، لەكاتی باڵغبوون زیپكەی گەنجایەتی بەدەموچاوی كچەكە دەردەكەوێت كە بەهۆی زیادبوونی چالاكی هۆڕمۆنەكان دروست دەبێت.
7-زیادبوونی باڵا، لە ماوەی باڵغبووندا كچ چەند سانتیمەترێك بەیەكجاری زیاد دەكات، هەروەها قەبارەی پێكان و دەستەكان زیاد دەكات و چەوریش لە چەند ناوچەیەكی لەشی كۆ دەبێتەوە.
8-دەنگ نەرمی، دەنگی كچ نەرمتر دەبێت و رەنگە بەدەنگی دایكی بچێت.
بەپێ کۆی بۆچونەکانی سەرەوەدا بۆمان دەردەکەوێت کەپێوستە لەسەر دایک وباوک بەر لەقۆناغی باڵغبوون وهەرزەکاری چاودێرییەکی باش بۆمنداڵەکانیان بکەن لەڕووی چەستەیی ودەروونی وکۆمەڵایەتی ومنداڵەکانیا ڕابێنن لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی کە توشی دێت تاکوو توشی هیچ نارەحەتی وکێشەیەک نەبن لەو ماوەیەدا وکاتی زۆر بۆمنداڵەکانیان تەرخان بکەن وببن بەهاوڕێیان تاکوو بتوانن هەمووشاراوەکانی ژیانیان بخەنە ڕوو بۆیان.

ھەواڵی زیاتر