فەزیلە شۆرش
هەرتاکێکی خەمخۆری نیشتیمان خۆی لە خۆیدا ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی نیشتیمانە و ژیانی خەباتێکە بۆ ئازادی و ئارامی کوردستان.
شکۆی هەرتاکێک لە شکۆی نیشتیمانە، شکۆی نیشتیماێش پارێزراو دەبێت بە خۆ نەچەماندن و تەبایی و یەکرێزی و یەک هەلوێست بەرامبەر ناحەز و نەیار و دوور بوون لە خاک فرۆشتن.
بوونی دەسەلاتی هەرێم واتە رزگاربوون و ئازادی و بەرەو گەیشتن بە زۆربەی زۆری مافەرەواکانی کوردستانیانە، مایەی شانازیە دەسەلاتی سیادی و حکومەتی هەرێم کار بۆ رەنگدانەوەی دیموکراسیەت لە هەموو دام و دەزگاکانی کوردستان دەکات و ھەوڵ و کۆششی بۆ بەرز راگرتنی شکۆی کورد و کوردستانە.
هەر کوردستانیەک رۆلەی کوردستانە بەبێ جیاوازی، هەرچەند جیاوازی لە دیدگاو تێروانینیش هەبێت بەلام ئەوەی گرنگە جیاوازی لە دیدگاو تێروانین لە خزمەتی کوردستان بێت، نەک ببێتە تێکاندی باری تاک و کۆمەڵگاو دلخۆشکەر بۆ نەیاری کوردستان، هەر کارێک وە یا بۆچوونێک دژی قەوارەی هەرێم وکوردستان بێت بەتایبەتی لە لایان کوردستانیەک، قبول نیە، بێگومان ئەم ئارامی و ئازادیەی کە تێدا دەژین، بە شەو نخونی پێشمەرگەو ئاسایشە قارەمانەکانمانەوەیە، راستە هەندێک لایەن لە حکومەتن بەلام وەکوو حزب پارتی دیموکراتی کوردستان پشکەشێرەکەی بەردەکەوێت وەک بیناغە لە پاراستنی قەوارەی هەرێم و ئارامی کوردستان، بە شانازیەوە پارتی، پارتی هەموو کوردستانیانە و کۆکەرەوەی هەموو چین و توێژەکانە و رێنیشاندەر و رابەرای راستەقینەیە، بۆیە گرنگە پەیرەوی پارتی ببێتە فەرهەنگی هەموو کوردستانیان، یەک لە فەرهەنگە گرنگەکانی خۆشەویستی و پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەرەو سەربەخۆ بوونە، لە بیرمان نەچێ ژیانی کورد پڕە لە نەهامەتی، بۆ مسۆگەر کردنی دوارۆژێکی ئازادتر و کوردستانێکی پێشکەوتووتر و سەربەخۆتر و بەختەوەرتر، مسۆگەر کردنی یەک رێزی مالی کوردە، کە بە خاکی بوون و دلسۆزی و وەفایی بۆ خوێنی شەهیدانمان دەبێت.
ئێستاش جەرگی دایکی شەهیدانی نەمرمان وەک گلپەی ئاگر گرە بۆ دیتنی هاتنە دی خەونی رۆلەکانیان لە سەربەخۆیی کوردستان، کەبە خوێنی رۆلە قارەمانەکانیان ئەمرۆی کوردستانمان دروست بوو، لە سایەی قوربانیدان و کۆڵنەدان و بەردەوامیدان بە خەبات، زۆربەی زۆری خاکی هەرێمی کوردستان لە نیعمەتی ئازادی دەژین، با بە گەشبینی سەیری داهاتووش بکەین کە لە سایەی کابینەکانی کوردستان بە تایبەتی کابینەی نۆ کوردستان ئاوەدان و پێشکەوتووە، با لەسەر رێبازی بارزانی کوردایەتی بکەین و خەمخۆری کوردستان بین، هەرکەسێک ئازادە کام حزب هەلدبژێری بەلام لەبیرمان نەچێت پارتی دیموکراتی کوردستان حزبی دایکە و دایکیش نیشتیمانە، هەموومان لە باوەشی دایک دەحەسێنەوە، وەفایی بۆ پارتی و پاراستنی نیشتیمان ئەرکی هەموو کوردستانیانە