هەموارکردنێک بەرەو کارەسات

حیات مجید

هەموو یاساک بەپێی یاسا هەموار دەکرێتەوە، کاتێک هەر یاسایەک هەمووار دەکرێتەوە پێشتر یاسادانەر و لیژنەی تایبەت دراسەی وردی دەکەن لە لەگەل لایەنی پەیوەندیدار گەنگەشەی دەکەن تا دەگەنە ئەو خاڵانەی پێویست بن بۆ هەمووار کردنەوە. ئەمە جگە لەوەی بە پێی پێویستی کۆمەڵگا و پێویستی یاسای و کۆمەڵایەتی و سیاسی وا دەکا ئەو یاسایانە هەمووار بکرێنەوە، یاخود فەراغی یاسایی دروست دەبێت بۆ بابەتێکی گرنگ و دیاری کراو. ئەوەی ئێستە دەگوزەرێت لە شەقامی عێراقیدا نارەزانی توندی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی و چالاکوانان و داکۆکیکاران لە مافی مرۆڤ و پرسی ئافرەت لەسەر بابەتی هەموواری یاسای باری کەسێتی لە عێراق کە بە بەرنامە ئامانجیانە ئەو یاسایە بگۆڕن و دەسکاری هەندی ماددە و بڕگەی بکەن، کە سەراپای لێدانە لە مافی مرۆڤ بەتایبەت ئافرەت و مناڵ، هەنگاوی گەورەیە بەرەو دواوە و پاشە کشەیە لە پرۆسەی دیموکراسی. ئەمە جگە لە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بە تایبەت مافی مناڵ بە پێی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و لێدانە لەو میساقانەی کە عێراق وەک دەوڵەتێک واژۆی کردون و ئەندامە لە هەندێک لەو رێخراوانەدا. ئەم هەمووارە بە چوونە ناو هۆڵی پەرلەمان تێپەراندنی لە لایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ خۆی لیدانە لە یاسا و سەروەری عێراق لە رووی یاسایەوە ئەمە جگە لە وێران بوونی ژێرخانی کۆمەڵایەتی، کوشتنی تەمەنی مناڵی و تێنەپەراندنی مناڵ وەک مناڵ بە تەمەنی پڕ بەرائەتی خۆیدا و چیژ وەرنەگرتن لە تەمەنی یەکجاری مناڵی، هەڵدانی بۆ دونیای گەورەی بی گویدانە پێنەگەینن و ئاماندە نەنوونی لە رووی دەروونی و فسیلۆجی و بەدەنی و ئەقڵی ئەم هۆکارانە وا دەکەن ئەو منداڵە لە رووی دەروونیەوە تۆشی نەکسەی گەورە ببێت و نە گونجێت لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا، دواتر مناڵ و پەروەردەی مناڵ هەنگاوێکی کارەستبارە کە مناڵێک بیەوێت مناڵیک پەروەردە بکا، ئەم سیلسیلەی کێشەیە بەردەوام دەبێت بەجۆرێک کە هەنگاو بە هەنگاو ژێرخانی کۆمەڵایەتی بەرەو رووخان و کارەساتی گەورە دەبات. بۆیە پیویستە لەسەر رۆشنبیران لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئافرەتانی خاوەن هەڵوێست و ئافرەتانی پەرلەمانتار و پیاوانی داکۆکیکار لە پرسی ئافرەت هەموو پێکەوە دژی ئەو زووڵمە گەورەیە بووەستینەوە بەرامبەر بە یەک لە ئافرەت و مناڵ لە کۆمەڵگەدا دەکرێت.