‎ ڕۆڵی خێزان لە پەروەردەکردنی ئافرەتانی بەهێزدا

لاڤان شاخەوان

خێزان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەروەردەکردنی ئافرەتانی بەهێز. بەو پێیەی لە کۆمەڵگای کوردیدا خێزان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە داڕشتنی ناسنامە و ئایندەی ئەندامەکانی، لەوانەش پەروەردەکردنی ئافرەتان. ئەو خێزانانەی کە پەروەردە لە پێشینەی کارەکانیان دادەنێن ئافرەتان هاندەدەن بۆ هەبوونی لێهاتوویی و زانیاری پێویست بۆ سەربەخۆیی و سەرکەوتن. وە دابین کردنی ژینگەیەکی پشتیوان کە ئەندامانی خێزان تێدا باوەڕیان بە تواناکانی ئافرەت هەبێت ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەری ئافرەتان تاوەکو بتوانن بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان تێپەڕێنن. نموونەی ئەرێنی بۆ پاڵپشتی ئافرەت لەناو خێزاندا وەک دایک یان خوشکی بەهێز کە ئیلهام بەخشن بۆ ئافرەتانی دیکەی خێزانەکە کە ئاواتەخوازی دەستکەوتی هاوشێوە بن. خێزانەکان ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە شکاندنی چەشنە ڕەگەزییەکان ئەو خێزانانەی ڕووبەڕووی جیاوازی ڕەگەزی دەبنەوە، و کچەکانیان هاندەدەن بۆ گەران بەدوای بوارە جیاوازەکاندا، لەوانە ئەو بوارانەی بەهۆی نەریتی کۆمەڵگاوە پیاوان تێدا زاڵن. هاندانی سەرکردایەتی لە ڕێگەی پێدانی بەرپرسیارێتی بە کچان و بەهاندان بە بۆچوونەکانیان دەبێتە هۆی دروست بوونی هەستێکی بەهێزی متمانە بەخۆبوون. هەروەها فێرکردنی خۆڕاگری و گرنگی کۆڵنەدان ئافرەتان ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بەهێز و ئیرادەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی ژیان ببنەوە. وە پێشخستنی دارایی لە ڕێگەی هاندانی ئافرەتان بۆ بوونی ئابووری سەربەخۆ، کە هۆکارە بۆ زیادبوونی متمانە بەخۆبوونی ئافرەتان. لە کۆتایدا خێزانەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە داڕشتنی ئافرەتانی بەهێزدا لە ڕێگەی دابینکردنی پەروەردە و پشتیوانی و دەرفەت بۆ گەشە کردن و سەرکەوتن لە بوارە جیاجیاکاندا.

ھەواڵی زیاتر