من یصلح الملح اذا الملح فسد .. ؟!

ئه‌سعه‌د عه‌دۆ

ده‌مێكه‌ له‌ مه‌یدانی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆردا گوتوومه‌ : هه‌موو خه‌ڵكی دونیا له‌ گه‌نجینه‌ی فۆلكلۆردا به‌شدارن، هه‌روه‌ها هه‌ر میلله‌ته‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌و گه‌نجینه‌ هه‌ڵێنجاوه‌ !
ئه‌وه‌ته‌ ئه‌مجاره‌یان بۆ گه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌مان په‌نا بۆ سه‌ربرده‌یه‌كی میللی كۆچه‌ری عه‌ره‌ب ده‌به‌م
گوایه‌ جوامێرێك ئافره‌تێكی زێده‌جوان و زیره‌كی ده‌بێته‌ هاوسه‌ری به‌ڵام له‌به‌رده‌وامی ژیانیاندا تووشی نسكۆ ده‌بن كه‌ ناچار ده‌كرێن له‌ روانگه‌ی داب ونه‌ریته‌وه‌ ئه‌و جوامێره‌ په‌ڕاگه‌نده‌ ده‌بێت و روو له‌ هۆزێكی دیكه‌ ده‌كه‌ن
چونكه‌ ئه‌و جوامێره‌ هه‌رده‌م هاوه‌ڵی زاناو دانایانی كردوه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌واری نوێشدا ده‌بێته‌ جێگای ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی هه‌واری نوێ
به‌داخه‌وه‌ گه‌وره‌ پیاوه‌كه‌یان به‌جوانی ئافره‌ته‌كه‌ مه‌ست ده‌بێت بۆیه‌ به‌ فێڵێك جوامێره‌كه‌و چه‌ند پیاوێكی دیكه‌ بۆ كارێكی پێویست ده‌یانێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆزه‌كه‌ ! له‌ تارێكی شه‌ودا خۆی ده‌خزێنته‌ نێو ره‌شماڵی ماڵی جوامێره‌كه‌
وه‌ك نه‌ریت ئافره‌ته‌ زیره‌ك و حه‌یامه‌نده‌كه‌ له‌ هۆكاری هاتنی بۆ ئه‌وێی لێده‌پرسێ به‌تایبه‌ت كه‌ پیاوه‌كه‌ی له‌ ماڵدا نیه‌ ! له‌كاتی گفتوگۆی نێوانیاندا بۆ ژنه‌كه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كابرا بۆ كاری ناشه‌رعی هاتوه‌ ! له‌به‌رهه‌ندێ زۆر زیره‌كانه‌ سنوورێكی بۆ داده‌نێ و ده‌ڵێ : فلانی بۆ گه‌یشتن به مه‌رامت پێویسته‌ وه‌ڵامی ئه‌و مه‌یله‌م بده‌یته‌وه‌ ! ئه‌گه‌ر توانیت سبه‌ی شه‌و هه‌ر لێره‌ ژووانمان بێت ! كابراش له‌ خۆشیان باڵه‌فڕكێی ده‌گرێ و ده‌ڵێ : بیڵێ !
-بۆ ئه‌وه‌ی گۆشت بۆگه‌ن نه‌بێت خوێی به‌سه‌ردا ده‌ڕشێنن، باشه‌ ئه‌گه‌ر خوێكه‌ بۆگه‌ن بێت كێ ده‌توانێ چاره‌سه‌ری بكات ؟!من یصلح الملح اذا الملح فسد ؟!
هه‌رچه‌ند كابرا سه‌ری هێناوبرد نه‌یتوانی ماناكه‌ بدۆزێته‌وه‌ بۆیه‌ شه‌و له‌نێو كۆڕی مه‌جلیسدا باسی مه‌یله‌كه‌ی كرد به‌ڵام كه‌سیان نه‌یانتوانی ماناكه‌ بدۆزنه‌وه‌ ! كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ په‌رته‌یان كرد پیاوێكی ژیر له‌ گه‌وره‌ی هۆزه‌كه‌ نزیك بوه‌وه‌ تاكو ماناكه‌ی پێ بڵێ !
-چۆنه‌ نه‌رۆیشتی ؟
-قوربان ویستم به‌ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌م دێره‌ شیعره‌ی زاناو زاهیدی به‌نێوبانگی ئیسلام(أبو عبدالله سفیان بن سعید بن مسروق الپوری715 – 778 )بده‌مه‌وه‌ !رجال العلم یا ملح البلد من یصلح الملح اذا الملح فسد ؟!
ئه‌گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم تۆ به‌بێ رێگادان سه‌ردانی ماڵی ئه‌و ئافره‌ته‌ زیره‌كه‌ت كردوه‌، ئه‌ویش چونكه‌ زۆر ئاقڵمه‌نده‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگریت لێ بكات، نه‌ك ئابڕووت ببات ! ده‌یه‌وێ ببیت به‌ برای نه‌ك به‌نه‌یار ! هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دا كه‌رامه‌تی پیاوه‌كه‌ی له‌كه‌د‌ارنه‌بێت ! بۆیه‌ ده‌یه‌وێ بڵێ : ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌ناو هۆزه‌كه‌ت هه‌له‌یێ بكات ئه‌وه‌ تۆ رێ نیشاده‌ریان ده‌كه‌یت، به‌ڵام كه‌ تۆ هه‌له‌تكرد كێ ده‌بێته‌ رێ نیشانده‌رت ؟! له‌ هه‌مانكاتدا ده‌ڵێ :
دكێ چاره‌سه‌ری منداڵه‌كانمان بكات، كاتێ گه‌وره‌ی ماڵ گه‌نده‌ڵ بێت ؟!
•كێ نه‌وه‌یه‌ك چاك ده‌كاته‌وه‌، كاتێ مامۆستاكانمان گه‌نده‌ڵكاربن ؟!
•كێ هاوڵاتیان چاك ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵچی بێت ؟!
•كێ جاهل رۆشنبیر ده‌كات كه‌ زاناكان به‌وكاره‌ هه‌ڵنه‌ستن ؟!
•بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵسوكه‌وتمان ده‌گه‌ڵ ئاقڵمه‌ندان بێت، نه‌ك نه‌زانه‌كان ! چونكه‌ ئاقڵمه‌ندان گه‌وره‌ن