ن: کاروان محەمەد و یاسین ئەحمەد
یەکێکە لە گوندەکانی قەزای بازیان، له باشووری خۆرهه‌ڵاتی قەزاکە هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی بازیان– دێلێژه و بەقەدپاڵی شاخی بەردەقەلەوەیە،(13کم) له ناوه‌ندی قه‌زای بازیان دووره، سنووری له‌گه‌ڵ گونده‌کانی (که‌ڵه‌کن، ده‌ربه‌ند سوتاو، مه‌حمودی، باڵۆڵان، شێخ مه‌ن، هاڵه‌ی مام قادر، هاڵه‌ی حاجی ڕه‌شید، له‌تیف ئاوا و چناره)دا هه‌یه.
.مێژوویەکی کورتی گوند
مێژووی ئه‌م گونده دێرینه و زیاتر له (300) ساڵ پێش ئێستا خه‌ڵکی لێ نیشته‌جێ بووه و گوندێکی گه‌وره بووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه بوونی چه‌ندین گۆڕستانی زۆر کۆنه له‌م ناوچه‌یه، وه‌ك گۆڕستانه‌کانی (شێخ حسێن، شێخ قادر (کۆنترین گۆڕستانی ئه‌م گونده‌یه و باپیری شێخ حسێنی ئهلمهعییه)، هه‌روه‌ها شوێنه‌واری پێنج ئاشی ئاو به‌دیکراوه که سه‌رده‌مێك له‌م گونده‌دا هه‌بوون.
شێخ حسێنی ئه‌لمه‌عی که زانایه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی و سه‌ید بووه له‌م گونده ژیاوه که ئه‌وکاته گونده‌که له‌خوار شوێنی ئێستایه‌وه بووه و مه‌زارگه‌که‌ی له‌و شوێنه‌یه و شوێنه‌واری که‌لاوه‌ی خانووه‌کانیان ماوه، ئه‌م گونده وه‌ك ده‌ڵێن موڵکی ئه‌و بووه و عوسمانییه‌کان له‌گه‌ڵ گونده‌کانی: ده‌ربه‌ند سوتاو، شێخ مه‌ن، باڵاجۆ و باڵۆڵان به‌ناوی ئه‌وه‌وه تاپۆیان کردووه، شێخ حسێنی ئه‌لمه‌عی کاتێك له گوندی خێوه‌ته‌ی قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتووه‌ته ئه‌م گونده، چادر یان خێوه‌تی هه‌ڵداوه و ئاوه‌دانیکردووه‌ته‌وه و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش پێی وتراوه خێوه‌ته، یان به ناوی گوندی خێوه‌ته‌ی ناوچه‌ی شارباژێڕه‌وه ناوی ناوه، بۆچوونێکیش ده‌ڵێت: له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کاندا هێزی تورکی لێبووه و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، یان کۆچه‌ری لێبووه و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و پێی وتراوه خێوه‌ته، واته ناوی گونده‌که له (خێوه‌ت) یاخود ڕهشماڵهوه هاتووه.
نزیکه‌ی (200) ساڵ پێش ئێستا به‌هۆی کێشه‌یه‌که‌وه زۆربه‌ی نه‌وه‌کانی شێخ حسێن ئه‌م گونده‌یان جێهێشتووه و ڕه‌ویان کردووه، ماوه‌یه‌ك چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك له هۆزه‌کانی ئاغا سووری و ده‌ره‌ویانی له‌م گونده نیشته‌جێبوون و له‌کاتی ئه‌واندا ئه‌م گونده زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه، ساڵانی دواتر به‌هۆی نه‌خۆشی تاعونه‌وه به‌شێك له هۆزی ئاغا سووری له‌م گونده له‌ناوچوون، تائێستاش گۆڕستانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به تاعون له‌ناوچوون ماوه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ڕزگاریان بووه له تاعون ڕهویانکردووه و گونده‌که چۆڵ بووه، پاش ئه‌وان چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی دیکه له‌م گونده نیشته‌جێبوون که به‌وردی نازانرێت کێ بوون، له ساڵانی سی سه‌ده‌ی ڕابردوو شێخ له‌تیف محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له گوندی (مێوڵێ)وه و شێخ که‌ریم ئه‌حمه‌د له ناوچه‌ی سه‌نگاوه‌وه هاتوونه‌ته شوێنی ئێستای گونده‌که که که‌وتووه‌ته سه‌روو گونده کۆنه‌که و تیایدا نیشته‌جێبوون، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له: شێخ فه‌ریق که‌ریم محه‌مه‌د، کاك مه‌حمود و حاجی عه‌لی له هۆزی بێسه‌ری، ماڵی عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌عه‌لی و هه‌روه‌ها حاجی ئه‌حمه‌دی قه‌ره‌وه‌یسی هاتوونه‌ته ئه‌م گونده و تیایدا نیشته‌جێبوون.
بواری ئابووری
ئه‌م گونده سه‌ر به که‌رتی (32)ی خێوه‌ته‌ی کشتوکاڵییه، ڕووبه‌ری زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌م که‌رته (181) دۆنمه، (161) دۆنمی دێمه و (20) دۆنمی به‌راوه، (2069) دۆنم زه‌وی شاخاوی و له‌وه‌ڕگای هه‌یه، بژێویی دانیشتوانه‌که‌ی له‌سه‌ر کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، حاجی عه‌لی موختاری خێوه‌ته بووه و ئێستا شێخ عوسمان که‌ریم ئه‌حمه‌د موختاری گوندە.
بواری ڕۆشنبیر.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی (1998) قوتابخانه‌ی تیادا کراوه‌ته‌وه، سەرەتا تەنها قۆناغی سەرەتایی بوو، خەڵکی گوند خۆیان خانوویەکیان بۆ دروستکرد و تائێستاش بینای نییە، پاشان و لەساڵی (٢٠١٨) بووەتە بنەڕەتی و تا قۆناغی (٩)ی تیادا کراوەتەوە، یەکەم بەڕێوەبەر مامۆستا ڕێبوار عەبدولواحید بووە.
بواری شۆڕش و کارەساتەکان
دانیشتوانی ئه‌م گونده به‌شداری شۆڕشه‌کانی کوردستانیان کردووه و چه‌ندین پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی قاره‌مانیان هه‌بووه و گونده‌که‌یان شوێنی پشوودانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بووه، له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ن سوپای حکوومه‌ته‌کانی عێراقه‌وه په‌لاماردراوه و هێرشی کراوه‌ته سه‌ر، بۆ دواهه‌مین جار له به‌هاری ساڵی (1988) حکوومه‌تی عێراق گونده‌که‌ی خاپوورکرد و دانیشتوانه‌که‌ی به زۆره‌ملێ خێوه‌ته‌یان چۆڵکرد.
بواری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری
دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) ئاوه‌دانکرایه‌وه و پێنج ماڵ گه‌ڕانه‌وه گوند، ساڵی (1957) ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م گونده (55) که‌س بووه و ساڵی (1988) و پێش ڕووخاندنی گونده‌که (10) خێزانی تیادا نیشته‌جێ بووه که ژماره‌یان (66) که‌س بووه، ساڵی (1999) هه‌شت خێزانی تیادا نیشته‌جێ بووه که ژماره‌یان (71) که‌س بووه له‌ئێستادا (13) ماڵی تیادا نیشته‌جێیه که نزیکه‌ی (80) که‌س ده‌بن.
پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌ك: قوتابخانه، مزگه‌وت، کاره‌بای نیشتمانی و پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه.
سەرچاوەکان/
1-کتێبی بازیان مێژوو و گەشەسەندنی، نووسینی: کاروان محەمەد و یاسین ئەحمەد.
2- چاوپێکەوتنی نووسەران لەگەڵ: عوسمان کەریم ئەحمەد (موختاری گوند)