ڕۆڵی ئافرەتان لە بەرەوپێشچوونی ژیان و ئابووریی کۆمەڵگە

شوعلە رەسول

کە باس لە یەکسانی دەکرێت، یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز، واتە بەدەستهێنان و پێشخستنی وزەی مرۆیی و ڕەنگدانەوەی لە ئابووی نیشتیمان دا. کارکردنی ئافرەتان لە دەرەوەی ماڵ، واتە لە دام و دەزگا حکومی و نیمچە حکومی و ڕێکخراوەکان و کارگە و نەخۆشخانە و …هتد، دەبێتە هۆکاری گەشەپێدانی کەرتی ئابووری و پەرەپێدانی زانست و پێشخستنی وڵات و بەدەستهێنانی مافەکانی مرۆڤ کە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە بنیات نانی کۆمەڵگەی یەکسان و چالاک لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان دا، ئەمەش دەبێتە پرۆسەی گەشەپێدان کە لە ڕەهەندە مرۆییەکەیەوە عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەستەبەردەکات بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە، واتە یەکسانی بەرجەستە دەبێت و بەرەوپێش چوون تا دێت دوورمەوداتر دەبێت.

ھەواڵی زیاتر