کاندیدانی ئــــــــافرەت

حیات مجید

بەشداری کردنی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسیدا لە هەرێمی کوردستان خاڵێکی گرنگ و جەوهەری دیموکراسیە، پێدانی دەرفەتە بۆ ئافرەتان تا مومارەسەی کاری خۆیان بکەن و پشت بە لێهاتووی تواناکانی خۆیان ببەستن، بە پێی یاسای ژمارە ١٥ ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای هه مواری حەوتەمی یاسای هه ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان _عێراقی ژمارە ١ ی ساڵی ١٩٩٢ ی هه موارکراو ئافرەتان بە رێژەی 30% بەشدار دەبن لە کۆی پێکهاتەی ئەندامانی پەرلەمان
ئەم رێژەیە بۆ ئەو دەمەی ئەم یاسای تیا دەرچوو بە هەموارەکانیشەوە گونجاو بووە، بەڵام بۆ ئەمڕۆی بەشداری ژنان بۆ کاری پەرلەمانتاری رەنگەجیگەی تموحی زۆربەی ئافرەتان نەبێت، بەرنامەی جددی و کارکردنی جددی بۆ بەشداری کارای ئافرەتان لە کایەیی سیاسیدا لە ئەجێندای زۆربەی پارتە سیاسیەکاندا نیە بۆیە یاسای هەڵبژاردن پاش ئەو هەموو گۆرانکاری و هەموارە لە یاساکەدا ئەو رێژەیە وەک خۆی مایەوە، ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە بەرد تێگرتنی و خستنی ئافرەتان و پاشەکشە پیکردنیان لە کاری مەدەنی و سیاسیدا زۆر هەنگاوی گەورەی بۆ نرا لە لایەن هەندێ پیاوی گوێ لێگیراو وتار بێژ و فەیسبووکەوان و تیکتۆکچیەکانەوە، هەوڵەکانیشیان بەردەوامە و هەندێک لە مەرامەکانیان چووە سەر بۆ پاشەوپاش کردنی پرسی ئافرەت، زۆر لە هەوڵەکانیان مایە پووچ بوو..
سەرەرای هەموو ئەم ئاستەنگانە هێشتا ئافرەتان بەردەوامن لە خەباتی سیاسی مەدەنی خۆیان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە چەند مانگی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت تێدا بە رێژەی لە سەدا سی ئافرەتان بوونیان هەیە لەلیستی هەموو پارتە سیاسیە بەشداربووەکاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی خاوەن مێژوو و خەبات هەمیشە پێشەنگ بووە لە پێدانی هەل بە ئافرەتان لە کاری سیاسیدا بۆ ئەم هەڵبژاردنەش کۆمەڵێک ئافرەتی گەنج و بەتوانا و کادر و خاوەن شیانی کاندید کردووە، تا بتوانن لەو کێبڕکیەدا سەربکەون و ببنە ئەندامی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، خەباتی سیاسی خۆیان لە پەرلەمان دێژە پێبدەن، لە لیستی حیزبە سیاسیەکانی بەشداربووی هەڵبژاردن
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموویان زیاتر گرنگی بە ئافرەت داوە و ئافرەتی ماندوو خاوەن شەهید و خاوەن قەڵەم و خەباتی هێناوەتە پێشەوە، وەک ئافرەتێک شانازی دەکەم بەم هەنگاوەی حیزبەکەم کە وەک هەمیشە پێشەنگ بووە لە خەباتی سیاسیدا لەم هەنگاوەشدا هەر پێشەنگە.