بەرەو هەڵبژاردنێکی شەفاف و بێگەرد

وەیسی سەعید وەیسی

هەڵبژاردن پایەیەکی سەرەکیی دیموکراسیە بۆ دەرخستنی دەنگی وئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک، لە دوای ڕاپەرینەوە پارتی یەکەمین لایەنی سیاسی بوو لە ڕێگەی سەرۆک مسعود بارزانی دەستپێشخەری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی کرد، کە داوای کرد شەرعییەتی شۆڕشگێڕیی بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی یاسایی و دەستووری و دیموکراسی. بۆیە ھەمیشە پارتی لەگەل ھەڵبژاردن دابووە و دایە، بەر لەتەواو بوونی خولی پێنجەم زۆر ھەوڵ درا تەنانەت پارتی سازشی لەمافی یاسایی خۆی کرد تا ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەرێوەبچێت، بەڵام دەستی نامۆ و دەرەکی بەربەست و گرفتیان دروستکرد، تا سەرەنجام بڕیاردرا لە٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەم سال پرۆسەکە بەڕێوەبچێت، لێرەو لەوێ باس لەوە دەکرێت پارتی ترسی لە ھەلبژاردن ھەبووە، بەبێ ئەوەی بیر لە ڕابردوو بکەنەوە، کە هیچ كاتێك پارتی‌، بەپشت ئەستووری بە خەڵکی دڵسۆزی کوردستان، ترسی لە ھەڵبژاردن نەبووە، بەڵکو ھەمیشە براوەی یەکەم بووە‌، جا ئه‌گه‌ر حزبێك له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا بێت، بۆ ده‌بێ له‌ هه‌ڵبژاردن بترسێت، بەڵکو ئەوکات لەگەڵ ھەڵبژاردن نەبوو کە چەندین تێبینی لەسەر شێوازی ھەڵبژاردن هەبوو.
دەستی دەرەکی دەیویست پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە لە بەرژەوەندی دۆستەکانیان یەکلایی بکەنەوە و ھەوڵی تێکدانی بنەماکانی بەیەکەوە ژیانیان دەدا، گەرنا ھەڵبژاردنێک شەفاف و بێگەرد بێت و گوزارشت لە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەلکی کوردستان بکات و گەرەنتی نوێنەرایەتی سەرجەم پێکھاتەکان بکات بەر لەھەموونلایەنەکان پارتی لەگەڵیدایە و ھەوڵی سەرخستنی دەدات، تا گەل بڕیار لە سەر ئاییندەی حوکمڕانی بدات، چونکە دەرەنجامی ھەڵبژاردن دەرخەری دەنگی خەڵک دەبێت و سەنگ و قورسایی لایەنەکان بە دیاردەخات، ھەرچەندە دڵنیام پارتی بەگەرم و گوڕتر لەجارانی تر بەرەوپیری پرۆسەکە دەچێت و کوردستانیان پاداشتی ھەڵوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانیەکانی دەدەنەوە تا بەردەوام بێت لە پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، بەلای پارتیەوە پاراستنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان لەسەرووی ھەموو جۆرە بەرژەوەندییەکی ترە، وە بەکرداریش لەم پێناوەدا سازشی زۆری لەماف و ڕاوبۆچوونەکانی خۆی کردووە، چونکە بەھێزی پارتی كاریگەری بەسەر هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكەدا هەیە، دەبێتە مایەی زیاتری ئاوەدانی کوردستان.
دۆست و نەیار ئەو ڕاستیە چاک دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزتر دەبێت، ئەوەش بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و خەباتە بێ وچان و دوور و درێژەی دەگەڕێتەوە، كە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای خاک و نیشتیمان داویەتی.

ھەواڵی زیاتر