مرۆڤی خاوەن بیروباوەڕ، بارودۆخ نایگۆڕێ

گۆهدار شکری ئاکرەیی

یەکێ له پرسه گرنگەکانی ئەمڕۆی جیهان، بارودۆخە دژوارە یەک لە دوای یەکەکانه کەوا هەر تاکێک به دیدو کاردانەوەی جیاواز ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەو بارودۆخەی ئێستا کە ئێمە بەدەستیەوە دەنالێنین، هەندە ئاڵۆزە لە دەرەنجامدا هەر تاکێک به دید و کاردانەوەی جیاواز ڕووبەڕووی بارودۆخەکە بووەتەوه، دەتوانم ئەو مافە بەخۆم بدەم و بڵێم لە کۆنترۆلی مرۆڤ دەرچووە و کاریگەری ڕاستەوخۆی ناوەتەوە، زۆرجار گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی تاک دید و ڕەفتاری بگۆردرێت بۆ کەسێکی کارتێکراوی بێ توانا و لاواز، کە پێشتر نەفرەتی لەو جۆره ڕەفتار و کەسایەتییە دەکرد! بەڵام ناچار لە چەنگ ئەو بارودوخه دژوارەی کە بەرۆکی گرتووه و لە پێناو قەرەبووکردنەوەی ئەو بارودۆخە ناهەموارە و رزگاربوون لەو ژیانه سەخته خۆی بەدەستەوە دەدات، کەچی لەبنەڕەتدا خۆ بەدەستەوەدانیش چارەسەر نییه، چونکه کێشه به کێشه قەد چارەسەر نەبووە و نابێت، بەڵکوو بەپێچەوانەوە دەبێتە زیاتر بوونی کێشەکان و مایەی له دەستدانی ڕەفتاری ڕەسەن، بەمەش دەروون و عەقلیەتی تاکەکە وێران دەکات و تاکێکی کارتێکراوی لێ دروست دەبێت کە بوونی خۆی لەبیر بكات وە لە مەودایەکی زۆر کەمدا کاردانەوەی زۆر خراپی به دواوه بێ، بەمەش ڕوحی مرۆڤایەتی لە ناخ و جەستەیدا دەربچێت هەر وەکوو چۆن گەردەلوولەیەک لەسەر پانتاییەکی زەوی دیاریکراو هەڵبکا دەرەنجام هەرچی لەسەر پانتاییەکەیە بەڕەگەوە هەڵی کێشێت لەگەڵ خۆیدا بیبات، بۆ نموونه تاکەکە گوێ به باشە و خراپە نەدات، جیاوازی لەنێوان حەلال و حەرام نەزانێت، بەمەش دەبێتە خاوەن ئیرادەیەکی زۆر لاواز نەتوانێ بەرگەی بارودۆخە سەختە نەخوازراوەکانی ژیان بگرێت. لێرەوە ئەمانە هەمووی ئەوەمان بۆ رووندەکەنەوە مرۆڤی خاوەن بیروباوەڕ لەکاتی ڕووبەروو بونەوەی هەر بارودۆخێکی نەخوازراو زۆری لە خۆ دەکات تابتوانێت زاڵ بێت بەسەر دەرونی خۆیدا و کەمتر تووشی هەڵچوون و خۆبەدەستدان دەبێتەوە، هەستی بڕواداری پتەوترە، ئەو بڕوادارییەش مەرج نیە هەر ئایین و بیروباوەڕێک بێت، چونکە بەگشتی هەرچی بڕوادارە ئاینییەکانن پێشوازی لەو بارودۆخە دژوارانە دەکەن، چوونکە بەقەدەری خوای گەورە دەزانن لەلای ئەوان بەبێ هودە نیە، بەلکوو حیکمەتی خوای تیایە. کەواتە مرۆڤ بەگوێرەی توانا و بەرگری و ئەو بیروباوەڕەی هەیەتی کێشە و سەختی ژیان دەبینێت. لەکۆتایدا لە پێناو دەرباز بوونمان لە چنگ کێشە نەخوازراوەکان بەتایبەتی کێشە کاتیەکان، هیچ کات و ساتێک نەهێڵین کاریگەری لەسەر ڕەفتاری ڕەسەنایەتیمان هەبێت و دەرەنجام کەسایەتیمان لەدەست بدەین، کەواتا ئەوەی زۆر پێویستە ئەنجامی بدەین لەم بارودۆخانەدا، لەسەرەتا تێبینی بیرۆکەکانمان بکەین بە تایبەتی ئەو بیرۆکانەی کەپێشتر نەفرەتت لێ دەکرد بەرلەوەی ببنە کردار،چوونکە دەبنە هۆکاری گۆڕانی چارەنوسمان.

ھەواڵی زیاتر