خالید فاتیحی
نامه‌ی 25
تاهیره‌ی ئازیزم سڵاو
چوار رۆژه له تارانم، گرفتاری نا، به‌ڵكو له‌ناكاو كاری زۆرم به‌سه‌ردا كه‌ڵه‌كه بوون.
هه‌ركه گه‌یشتم چوومه سه‌ربازگه و ده‌ستمكرد به ههوڵوكۆشش. ئومێد هه‌یه كاره‌كه‌م جێبه‌جێ بێ.
له چاپخانه‌ی زانكۆ پێیان راگه‌یاندم كتێبی ئێڵخچی لهژێرچاپه، بۆ هه‌ڵه‌چنی ده‌بێ بچمه چاپخانه. نیوه‌ی ئه‌و رۆژه له‌وێ بووم. هه‌روه‌ها له كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانسازی كه پێشتر بۆم باسكردبووی بانگهێشتكراوم، دوای باسكردن چه‌ند شارێكیان بۆ پێشنیاركردم كه له هه‌موویان نزیكتر له ته‌ورێز شاری ورمێیه. موچه‌كه‌شی زۆرباشه، یه‌ك دانه (ڤۆڵكس واگن)ی*تازه‌م ده‌ده‌نێ. موچه‌و ئیمتیازیشم هه‌زار تمه‌نه.
ئه‌مشه‌و قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. زۆر حه‌زمده‌كرد رای تۆشم زانیبا.
حاڵم خراپ نییه، هیوادارم تۆش زۆر باش بیت. له بازاڕ به په‌له ئه‌و نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نووسم. له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دڵم بۆت ته‌نگ بووه. ئه‌گه‌ر توانیم بۆ ورمێ بچم چونكه ئۆتۆمبێلیشم هه‌یه هه‌موو هه‌فتان رۆژێك دێمه‌وه ته‌ورێز. بێجگه‌له‌وه كارێكی دیكه‌ی ئازادیشم هه‌یه زۆر به ئاسانی ده‌توانم بگه‌ڕێم.
شانۆنامه‌كه‌یان راگرتووم به جه‌هه‌ننه‌م.
ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه چاوه‌ڕوانی نامه‌ی تۆم. چاوه‌ڕوانییه‌كی له‌خۆڕایی نییه. ده‌مه‌وێ هه‌واڵێكت بگات. قسهوباسێكم له‌گه‌ڵ بكه‌ی.
من سه‌رگه‌می كاره‌كانی خۆمم. شانۆنامه‌كانم له چاپخانه‌یه‌كی دیكه لهژێرچاپدان ده‌بێ سه‌ردانی ئه‌وێش بكه‌م. لهونێوهشدا كۆمه‌ڵێك نووسینی درێژ‌و كورت ده‌ست و باڵیان گرتووم. له‌كاره‌كه‌مدا هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆم به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ كاره‌كانم راده‌په‌ڕێنم و دێمهوهلات.
زستانێكی خۆش له ته‌ورێز به‌سه‌رده‌به‌ین، دوای دووساڵ لێك دابڕان، لانیكه‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان ده‌بێ تا باشتر‌و زیاتر پێكه‌وه قسه‌بكه‌ین.
ئه‌وكاتانه‌ی بێكارم له ماڵێ خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی حافز‌و خه‌وتنم.
خه‌ریكم زۆر به ئاسانی (ته‌مه‌نی به‌نرخ)م ده‌خه‌مه ناو زبڵدان.
تاقه‌تی ئه‌و هه‌موو قه‌ره‌باڵغی و ئه‌و هه‌موو بێسهرهوبهرهییهم نه‌ماوه. حه‌زده‌كه‌م هه‌رچی زووتر لێره رزگارم بێ و بێمهوهلات. ده‌زانم تۆش وه‌كو جاران به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه چاوه‌ڕوانم ده‌كه‌ی. ماچت ده‌كه‌م.
24/4/1343 هه‌تاوی
غ- س
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزهگهرانی نووسیون.