باسێك دەربارەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان له‌ سایه‌ی سیاسه‌تدا

فازڵ میرانی

لێره‌دا من (أل)ی پێناسەم لە ڕستەی (ظواهر اجتماعیە) دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و (سیاسە) بەکار نەهێناوە، چونکە بەکارهێنانی واتای تێكڕایی و ڕەهایی دەگەیەنێت. یانی بەکارهێنانی (ئەل)ی پێناسە واتای هەموو دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و هەموو لایه‌نه‌كانی سیاسەت دەگەیەنێت. من دەربارەی دیاردە تایبەتەکان دەنووسم، کە له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جوێ ده‌بنه‌وه و پێوه‌ندییان پێكه‌وه‌ نییه‌‌، بەڵام له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، پەیوەندیدارن بە سەرچاوەیەکه‌وه‌، کە ماددەکەی لە سیاسەتێکی پەیڕەوکراوەوە وەردەگرێت، بەڵام ئەوانەی مشووری كاره‌كه‌ ده‌خۆن، ته‌نها دووراودوور به‌ نهێنی ناوه‌كانیان ده‌دركێت.
وه‌لێ کاریگەرییان لەسەر سەلامەتی کۆمەڵگه‌ بابەتێکی میدیایی و سیاسی-حزبییە، کە نەیارەکان بەکاری دەهێنن بۆ هەڕەشە و سازشكردن. لە سەرەتاوە، بێدەنگی لەسەر ئیدانەکردنی ئەوانەی گاڵته‌ بە سەلامەتیی کۆمەڵگا دەکەن له‌ چینی سیاسەتمەداران، هه‌روه‌ها شێوازی هەڕەشە و خیاری سازشكردن، یەکێکە لە سێ دیاردەی کۆمەڵایەتیی بەرفراوان و بەرچاوی ئەمڕۆ.
هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگه‌ی عێراقی لەسەر بنچینه‌ی وەلائی تایبەت، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان نەتەوایەتی بووه‌، بەهۆی پشتبەستنی ڕژێمەکان بە سەروەری نەتەوەکەی خۆیان و پاشکۆیەتی نەتەوەکانی تر بۆیان. پاشان له‌ پاڵ ئه‌مه‌یش مەزهەب ده‌ركه‌وت، پۆلێنکارییەکان بەرەو سەرەوە بەرزبوونەوە و هاوڵاتیبوونی هه‌مه‌گیر بەرەو خوارەوە شۆڕبوویه‌وه‌.
چڕكردنه‌وه‌ی ته‌غزیه‌ی سیاسی بۆ کۆمەڵگه‌ لە ماوەی ڕژێمە کودەتاییەکاندا هه‌ڵكشا، ڕژێمە کودەتاچییه‌كان به‌ کەمێك شارەزایی لە بەڕێوەبردنێكی نایاب، هه‌روه‌ها یەکلاکردنەوەی کێشە گەورە و گرنگەکانیان بە لۆژیکی لێدان و زەبروزەنگ، به‌ لۆژیکی هێز و بەکارهێنانی دەزگاکانی سەرکوتكردن و پەنابردن بۆ دادگه‌ تایبەتەکان، کۆیان ده‌كاته‌وه‌.
زۆربەی سیستەمەکانی حوکمڕانی ئاستێكی نزمیان لە تێگەیشتن لە پێکهاتەکانی گەلانی عێراق وەرگرتووە و هەوڵ و پارەیان لە شوێنی چارەسەری دروست بەفیڕۆ داوە. کاتێک سروشتی پەیوەندیی نێوان ژینگەی کۆمەڵایەتی حاکم و مومارەسەی دەسەڵاتی حاکمیان تێگەیشت، حاکم هاتووه‌ هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگا بچووکەکەی خۆی و ژینگەی کولتووری سەرەتایی ژیانی خۆی هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار و مومارەسە و سیاسەتەکانی بەرامبەر پێکهاتەکانی تر پێ پیاده‌ بکات، ڕه‌نگه‌ بە نەزانی بێت، یان بە ئەنقەست بێت، لێ ده‌بێ بزانین هەڵسەنگاندنەکانی حاکم و سیستەمەکەی لە ناوەڕۆکی دەستوورەوە سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتووه‌، بەڵکوو لە پاشخانی ژینگەی نەژادی و فیکری و بیروباوەڕەکەیەوە ماكیان گرتووه‌.
دابەشکردنەکان، یان پۆلێنکردنی پەیڕەوکراو بۆ پێکهاتەکانی عێراق، هەرچەندە ڕاستەقینەن، بەڵام لە واقیعدا لەوە ئاڵۆزتر و دوورترن، بەردەوامبوون لەسەر بەکارهێنانیان واتای لقوپۆپی زیاتر دەگەیەنێت، کە بەرز دەبنەوە و ناسنامەی نیشتمانی هه‌مه‌لایه‌ن دادەبەزێت.

توندوتیژیی دوولایه‌نه‌
لە نموونەی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی، توندوتیژیی ئاراستەکراو لە کۆمەڵگاوە بۆ لایه‌نێك له‌ دەسەڵات، یان بە پێچەوانەوە، یان توندوتیژیی دوولایه‌نە لە ناو جەستەی دەسەڵاتدا، لێکدانەوەکەی پەیوەست دەبێت بە بیری کۆنی خراپ و هەڵە، کە کۆمەڵگا دەسەڵات بە دەستکەوت دەزانێت و دەسەڵاتیش کۆمەڵگا بە خەزێنەی مناوه‌رات و بڵاوکردنەوەی ململانێ دەزانێت، کە تیایدا لایه‌نێکی بەهێز لایه‌نێكی لاواز دەخاتە پەراوێزەوە، تا ماوەی حوکمڕانی درێژ بکاتەوە و جێگیر بێت.
فاکتەری ئابووری، کۆنترین و سەرەکیترین بزوێنەری تاوانە و ڕه‌نگه‌ ڕەگ دابکوتێت و ئەنجامەکانی کەڵەکە ببن کە واش دەردەکەون ئەوان هۆکارن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە، کە ئەوە هۆکاری ڕاستەقینەیە، کە هەنگاوەکانی تاوان دەکێشێت. چونکە تێکچوونی ئابووری بەسە بۆ هەژاندنی كیانی تاک و کۆمەڵ، بەرامبەر بە سەقامگیرییەکی هەڵاوساو بۆ کەسانی تر لەسەر حیسابی بێبەشکراوان. له‌م کەلێنەوه‌ هاندەرەکان لە ڕێگەیەوە دەپەڕنەوە کە بە دەگمەن کاریگەرییەکانیان بە سه‌لامه‌تی تێدەپەڕێت، بەتایبەت لەو ژینگە کۆمەڵایەتییانەی کە جەنگەکان ئازاریان داوە و سیاسەت تێیاندا گۆڕاوە لە شكڵ و شێوه‌، یان ناوەڕۆکدا، بەبێ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگای تەواو، نەک تەنها پێداویستییەکانی پەیڕەوکارانی دیاریکراو واتە کاتێک دەسەڵات گەلی نزیکی خۆی هەیە و ئەوانی تر بەجێ دەهێڵێت هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕووبەڕووی چارەنووسێک ببنەوە، کە دەسەڵات دروستی کردووە، یان لە میراتی دەسەڵاتەکانی پێشووەوە ماوەتەوە. تاوانەکان بە جۆر و ژمارە، دەزگه‌ تایبەتمەندەکان ڕایدەگەیەنن و دیاردەی تاوان بە جۆرە جیاوازەکانییەوە لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا فراوان بووە. ئەمەش پاڵنەرە بۆ پرسیارکردن بە پێداگرییەوە لەسەر هۆکارەکانی ڕووخانی ئەو بەربەستەی، کە ژینگە لە ڕێگەی فێرکردن و ئاراستەکردن و ئاسایشەوە دروستی دەکات.
هەروەها تەواوکردنی پرسیاریش لەسەر دروستکردنی ئاسایش و هەستکردن بە ئارامی لە ژینگەکانی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و کاردا، نابێت باز بدرێت بەسەر فاکتەرێکی مرۆیی بەتایبەت و سیفەتەکەی کە کاریگەرییەکی گەورەی به‌ چه‌ندان ڕووه‌وه‌ لەسەر دیاردەی تاوان هەبووە، ئەویش دەرکەوتنی گرووپگەلێکە کە لەژێر تابلۆی حزبی پارێزراو لە ناوخۆ، یان دەرەوە خۆیان دەشارنەوە، نە شارەزاییان هەیە و نە ئامادەییان هەیە، جگە لەوەی پەیوەندی بە دەوڵەمەندبوونی نایاسایی و پاراستنەوە هەیە.
ئەمەیش نهێنی نییە، چونکە دادوەری و حکوومەت نموونەی گەورە و زۆریان پێشکەش کردووە، کە تێیاندا تاوانبارکردنی تاکەکانی ئەو نموونەیەی، كه‌ لەم بەشەی نووسینەدا ئاماژەی پێکراوە و سەلمێنراوە. مرۆڤ لە عێراق وەک هەر مرۆڤێکی تر لەسەر زەوی وایە، هیچ گەرەنتییەک بۆ ڕەفتاری نییە بەبێ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بە شێوەیەکی واقیعی و پێشکەشکردنی پەروەردە و ئیلهامی داهاتووی بە شێوەیەکی كه‌تواری.
بەڵام ئەگەر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بە بەڵێنی بێسوود، ته‌نانه‌ت ئەگەر بەڵێنەکان و خاوەنەکانیانیشان ڕاستگۆ بن، ئەوە ده‌كرێ بگوترێت، کە بکەرەکەی یان دابڕاوە لە واقیع، یان فێڵبازە.
من خۆم وەک پێشمەرگه‌یه‌كی کوردستان لە ماوەی ئەو کارە جۆراوجۆرانەی کە پێییان ڕاسپێردرام لە ڕووی سیاسی و جێبەجێکردنەوە، من فاکتەرە کاریگەرەکانم لە وەبەرهێنانی تواناکانی تاکەکان دەخوێندەوە. هەموومان بە بیرێکی واقیعی کارمان دەکرد، کە لە مەلا مسته‌فا بارزانییەوە وەرمانگرتبوو لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا و لە یەکێک لە لایەنەکانیدا پاککردنەوەی کەناڵەکانی کاریگەری لە ژینگەی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژانی ئاشتی و ڕۆژانی جەنگدا، بەتایبەتی کە کۆنترۆڵکردنی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا لە ڕووی ڕەفتارەوە شتێکە، کە ناکرێت و نابێت، بەڵام کەمتەرخەمی دەسەڵات یان تێنەگەیشتنی لە کارەکەی، دەبێتە هۆی تێکچوونی تاکەکان.
بۆیە ئێمە لایه‌نی پەروەردەمان پێشکەش کرد بەتایبەتی دوای ڕاپەڕین، پێداویستییەکانی سەرکەوتنمان لە سەرووی هەموو شتێکەوە دانا، كه‌وتینه‌ خۆ بۆ سەروەریی یاسا و جەختمان کردەوە لەسەر بیەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان. ئەگەر کەسێک وەڵامم بداتەوە بۆ بیرخستنەوەی شەڕی ناوخۆیی، کۆمێنتی من ئەوە دەبێت، کە ئەزموونەکەمان لە کاریگەرییە جومگەییە دەرەکییەکان بەدەر نەبووە، کە قبووڵی بوونی ئەزموونێکی تازه‌كیمان لە کوردستان و عێراقدا نەکرد، دوور لە هەموو پێشینەکانی و هاوشێوەکانی لە ئەزموونەکان کە بەردەوام نەبوون، یان سەرکەوتوو بوون، بەڵام دەستکەوتیان بۆ گرووپێکی سنووردار پێشکەش کرد.

حوکمڕانی، ئەمانەت و په‌یمانه‌، تێنەگەیشتنی کۆمەڵگا لە مافەکانی، یان نەزانکردنی بۆ ئەوەی مافەکانی لەپێناو مەبەستی تردا لەبیر بکات، کۆگای توندوتیژی و لادان زۆرتر دەکات، کە زوو دەگات و زۆر نامێنێته‌وه‌.
پێویستە پێداچوونەوەیەکی خێرا بۆ مه‌سه‌له‌ی زیانبەخشی لەنێوان سیاسەتمەداران و دیاردە کۆمەڵایەتییە مەترسیدارەکان بكرێت، پێداچوونەوەیەک کە ڕووبەڕووی ئەوانی تر ببێتەوە لەسەر بەرپرسیارێتییەکانیان، کە هاوڵاتیبوونیان بەهێز نەکردووە و جێگۆڕکێیان پێکردووە بە وەلائیاتێک کە ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی کەسی نەشیاو ئەوە وەربگرێت کە مافی نییە. بەهۆی ئەو بێبەشکردنە فراوانەوە، ئەو بێبەشکردنەی کە کەسایەتی و کردەوەی بەرهەمهێنا، کە ڕێگای گەیشتنی دروست و ڕەوشی ڕاستی زۆرێک لە خەڵکی شێواند، هەروەها بێبەشکردن ناوەندەکانی هێزی بەرهەمهێنا و بووە هۆی ناوەندەکانی هێزی تر، کە هەندێکیان لەسەر هەندێکی تر دەژین، كه‌ چەک هەڵدەگرن لە دەرەوەی یاسا و دەسەڵاتی دەستگیرکردنی هەر کەسێکیان هەیە کە بیانەوێت.
بەداخەوە ئەو كه‌سانه‌ و ناوانە بوونەتە جێگای لاساییکردنەوە لەلایەن زۆرینەی هەژاران و خوازیارانەوە، ئامادەن بۆ هەر کارێک لەپێناو قازانجدا. دوای ئەوە سەیر نابێت دووبارەبوونەوەی کردەوەکانی خیانەتی ئەمانەتی وەزیفی، یان بەکارهێنانی دەسەڵات لە شوێنی خۆیدا، یان تێکەڵکردنی پسپۆڕییەکان، یان کردنەوەی بازاڕ و ڕێڕەوەکانی ماددە هۆشبەرەکان، یان قوربانیدان به‌ تاکێکی بێتاوان لەپێناو کەسێک، یان لایەنێکی بەهێزدا. لیسته‌كه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت و بەرتیل و خۆکوشتن و ساختەکاری و تەزویریش لەخۆ دەگرێت و کۆتایی پێ نایەت.

ھەواڵی زیاتر