خالید فاتیحی
نامه‌ی 24
تاهیره‌ی ئازیز و خۆشه‌ویستم
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڵ خه‌م و خهیاڵاتێك ده‌سته‌ملان بووم. ئه‌و رۆژه‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ كردی، نیگه‌رانییه‌كی تازه‌م بۆ په‌یدابوو. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له تۆ و له ئارامی دوورم. ره‌نگه ئه‌و كاره‌ی په‌یدام كردووه داهاتێكی باشترم ده‌ستبكه‌وێ به‌ڵام ئه‌وانه بۆ من به‌س نین. ئیدی ماندوو بووم. ئه‌و شاره‌ی كه خۆشمده‌وێ و له تۆش كه له هه‌موو شتێكم خۆشترده‌وێ لێیان دووربم. هه‌ر ئێستا كه نامه‌ت بۆ ده‌نووسم كێشه‌و گرفتم كه‌م نین، به‌ڵام پێتناڵێم. ده‌زانم له پرتهوبۆڵهكانم ماندوو بووی.
ئه‌و رۆژانه چاوه‌ڕوانم بابه‌تی كاری خزمه‌تی سه‌ربازیم یه‌كلایی بێته‌وه. خێرا دهگهڕێمهوهلات. بڕیاری خۆمداوه، نه هیچم پێویسته نهدهمهوێ هیچ بكه‌م. ئه‌وه ته‌نیا ئامانجێكه كه هه‌مه.
ئێستا كتێبێكم له‌ژێر چاپدایه. چاوه‌ڕوانم ته‌واوبێ تا بۆت بنێرم ره‌نگه بۆخۆشم بۆت بێنمه‌وه. كتێبێكی دیكه‌شم هه‌یه كه پێكه‌وه چاپ ده‌بن. ئه‌و چه‌ند رۆژانه‌ی كه گیروگرفتم زۆربوون بۆت باسده‌كه‌م كه چی بووه. سبه‌ی یان دوو سبه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. تۆ خۆت له نامه‌نووسین ده‌پارێزی. منیش عاده‌تم گرتووه. ده‌زانم ئه‌و نامهیهشم وه‌كو نامه‌كانی دیكه‌م بێ وه‌ڵام ده‌بێ. به‌ڵام چه‌نده خۆشحاڵ ده‌بووم كه نامه‌یه‌كت بۆ ناردبام.
تامه‌زرۆی دیدارتم. هیوادارم ئه‌و رۆژانه هه‌رچی زووتر ته‌واوبن. ئه‌و رۆژه دوور و درێژ و دابڕانه ته‌واوبن. نزا بكه هه‌رچی زووتر پێك بگه‌ینه‌وه. ماچتدهكهم. تاهیرهكهم.
غ- س
28/7/1342 هه‌تاوی
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزهگهرانی نووسیون.