هاودەنگ فارووق
پارتی دەزانێ چی دەكات و لەگەڵ كێ یاری دەكات، بۆیە هەرگیز لەگەڵ یاریكەری بچووك و لۆكاڵی ناكهوێته ململانێی بێئەنجام.
ئەگەرچی نامانەوێ لەسەر ئەو تۆمەتانە بوەستین كە نەیارە قهزهمهكان بۆ پارتی دروستی دەكەن و بەئامانجی ڕاگرتنی پارتی بڵاوی دەكەنەوە، بەڵام وەك بەرگرییەك لەهەقیقەت، كەس ناتوانێت یاری بە هۆشیاریی خەڵك و ڕاستییەكانی باوهشی مێژوو بكات، لێرهوه دەڵێم:
ئەو تۆمەتە بازاڕییەی كە نەیارە گچكهكان لەسۆسیالمیدیاوە دەیورووژێنن، سەرەتا گاڵتەكردنە بە خودی كوردانی ئێزدی. لەسەرەتای شاڵاوی نەگریسانەی داعش بۆ سەر ئێزیدییەكان، حەزرەتی باباشێخ میری ئێزیدیان و گەورەپیاوەكانی ئێزدی، پەنادەهێنن بۆ سەرۆك بارزانی و دەڵێن: تەنها تۆمان شك بردووە، ئێزیدیخان لەناودەچێت. سەرۆك بارزانی دەفەرمووێت: یان سەری خۆم دادەنێم، یان بەرگریتان لێدەكەم و تۆڵە دەكەمەوە، ئەگەر كوردستان نەما، ئەوجا ئێزدیخان نامێنێت! هەرواش بوو، كە سەرۆك فەرمووی و بەڵێنی دا.
لێرەدا لە نەیارەكانی پارتی دەپرسین: چۆن حەزرەتی بابا شێخ پەنا دێنێتەوە بۆلای بارزانی؟ لەكاتێكدا ئەو دەم سەرۆك و سكرتێر و ڕێكخەرەكانی ئێوەش لەژیاندابوون و لەپۆستی باڵا و سەرۆكایەتیی عێراقیشدابوون؟ تۆ بڵێی بابا شێخ و گەورە پیاوانی ئێزدی نەیانزانیبێت كێ شارەكەیانی خستە بەردەمی گورگ و ئێوە بیزانن؟
ئەو ڕاستییەمان هەر بۆ ئەوە خستە بەرچاو تاكوو بەسەرە قەڵەمێك باڵۆنی درۆی نەیارەكانی پارتی پووچەڵ بكەینەوە. ئەگینا هێشتا زۆرینەی ئەوانەی لەڕووداوەكاندابوون لەژیاندان و، سەرجەمی وردەكارییەكان بەڤیدیۆ لەلایەن كەناڵەكانەوە تۆماركراون و، ئێستا وەك جاران كەس ناتوانێت مێژوو بشێوێنێت.
چاوی كامێراكان شاهیدن چۆن سەرۆك بارزانی و پارتییەكان بەردەوام لەسەنگەردابوون تاكوو شەنگال ئازادكرایەوە، ڕادەستی خاوەنەكانی كرایەوەو، پیلانی ڕەشی داعش لەگۆڕنرا.
ئێستایش هەمووان دەبینین، كێیە ئەوەی بەدوای ڕفێنراوەكانی شەنگالدا وێڵە و، كێیە هەوڵی ئەوە دەدات بەیاسا مافەكانیان بۆ دابین بكات و، لەدادگه جیهانییەكانیش سەنگەری لە داعش و هاوبییر و تاوانبارەكانی جینۆسایدی شەنگال گرتووە، چ لایەنێكیشە ژان و زامی ئێزدییەكان زاخاودەداو بێشەرمانە لە یادی ئەو مەرگەساتەدا، ڕاستییەكان دەشێوێنێ و خەمی شنگال تێكەڵی ململانێی سیاسیی و حزبی دەكات، لە ڕقی پارتی دەستی ناموبارەكیان لەگەڵ پەكەكەو میلشیاكان تێكەڵ كردوەو ئێزیدی و شنگال ئازار دەدەن.