کاتێك هەستە نەرێنیەکان شوێنی مەنتیق دەگرنەوه ژیان بێمانا دەبێت

گۆهدار شکری ئاكرەیی

هەریەک له ئێمەی مڕۆڤ کۆکراوەیەکە، لە هەستەکانی هه ر بۆیه ش ئەقلی مرۆڤیش بێ ئەم هەستانە هیچ تام و بۆنێکی نیە، بەڵام ئەوەی جێی مەترسیە مڕۆڤیش بەسرووشتی خۆی لە سەرەتای دەست پێکی ژیانەوە خوازیاری سەرکەوتنی هەستە نەرێنیەکانیه تی بەسەر هەستە ئەرێنیەکانی عەقلی مەنتیق،کە مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو زۆربەی جار بووە بە قوڕبانی ئەندێشەی ئەم هەست و ئارەزووە نامەنتیقیانە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا شێواندنی سیستەمی ژیانە و لە دەستدانی مڕۆڤایەتییە . بەڵام خۆش بەختانە مرۆڤ هەمووی لەیەک ئاستدا نین لە هه مبه ر وەلانانی مەنتیق. ئەمەش بۆ ئەو هۆکارە دەگەڕێتەوە تا چەند بەهای ساخلەم بوون و جەوهەربوونی لە سەرەتای دەستپێکی ژیانیدا ئەم هەستانەی پێدەدرێت و فێردەکرێت. لە دەریاچەی ژینگەی سەرەتای دەست پێکی ژیانمانەوە، تا ئه و كاته ی هەستەکانمان بە جوانی لەدایک ده بن، کە لەڕێبەری ژیانی هەرتاکێکدا واته لە چۆنیەتی دەڕبرینی ئەم هەستانەیدا شێوەی ناسنامەی کەسایەتی راستەقینەی بە دەردەکەوێ و خۆی دەدۆزێتەوە، كه تا چەند کەسێکی ئاسایی و ساده و تێگەیشتوە و سنووری خۆی پێ قبوڵە، زۆر جاریش له ئەندازەی خۆی زیاتر پێگەیشتوەو خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزی مەنتیقیانەیە كه به شێوەیەکی تەندروست گوزارشت لە شتەكان دەکات و هەستەکانی لە سەرچاوەی عەقلی بەئاگان و پرن لە بەر پرسیارەتی . بە پێچەوانەی هەندێك لە مڕۆڤەکان كه بەردەوام گیرۆدەی هەستە نامەنتیقیه كانن، كه بە هیچ شێوەیەک ناتوانن هەستی دروست و مەنتیقی پاوان بکەن، به ڵكوو حەزو ئارەزوی دوور لە یاسای زانستی و خۆسەپاندن له مشتیان ده گرن، وەک ئەوەی، بە بەردەوام خەریکی لاشەی مردوون كه بەدوای خۆیاندا ڕادەكێشن لاشەی مردووش قەد زیندوو نابێتەوە و له بۆنی ناخۆش زیاتر هیچی تری لێ بە بەرهەم نایه ت . چوونکە لەبنەرەتدا هەموو بیرکردنەوەو بڕیارێک لەپێناو ئامانج و مەبەستێکە، ئارەزوە نامەنتیقیەکانیش گلۆلە ئاگرێکە لەگەڵ واقع و یاسا زانستیەکان ناگونجێت، بۆ نموونە وەک شارستانیەتی ئەمڕۆی دونیا کە مەنتیقیەت وەلانراوە و هەرچی حەزو ئارەزووه نه رێنێه كانه شوێنی بریاری مەنتیقیان گرتووە،دەرنجام بەم رۆژگارە نا ئارامییەی گەیاندووین، کە ئەمەش نیشانەی تێنەگەیشتنی مرۆڤە لە بەرامبەر سەرچاوەی ژیان. لە كۆتاییدا هەموو ئەمانە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ خودی بوونمان هاوسەنگی ناخمان، بەندن بەهەستە جوان و خراپەکانمان، بۆ ئەوەی زوو یا درەنگ واتای ژیان لەدەست بدەین یا خۆت خۆشترین چێژ لەژیان وەربگرین.

ھەواڵی زیاتر