خالید فاتیحی
نامه‌ی 21
تاهیره‌ی ئازیزم
خه‌می تۆ، خه‌می خۆشه‌ویستی تۆ ده‌ستی پێ له‌ژیان هه‌ڵگرتووم. تاهیره، هیچ ئاره‌زوویه‌كم نییه جیاله‌وه‌ی دووباره بتبینمه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر دووربه‌دووریش بێ جارێكی دیكه بتبینم و پاشان هه‌تا بۆ مردنیش ئاماده‌م.
ئێستا هه‌قم نییه لێت تووڕه‌بم؟ چۆن بزانم له‌بیرت نه‌كردووم وه‌ك رۆژانی رابردوو. وه‌كو سه‌رده‌می منداڵی هێشتا بیرم ده‌كه‌ی؟ چۆن ده‌بێ بزانم؟ نه نامه‌یه‌ك ده‌نووسی و نه هه‌واڵێكم پێده‌ده‌ی. ئاخر ئه‌نجامی ئه‌وكاره‌ت، بیرناكهیهوه بێجگه له نائومێدی و خه‌مباری، به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی بۆ من نابێ.
من به‌و دڵه گه‌وره‌یه‌ی خۆمه‌وه، وه‌ك هه‌میشه، به‌ڵكو زیاتریش له‌جاران بیرتده‌كه‌م. هێشتا تۆ ته‌نیا كه‌سی كه ده‌توانی به‌زیندوویی بمهێڵیهوه. ئه‌گه‌ر ته‌وای روحم پارچهپاربكهن بێجگه له خۆشه‌ویستی تۆ هیچ شتێكی دیكه له مندا نییه خۆشمده‌وێی. له ناخی دڵه‌وه خۆشمده‌وێی. هێشتا دڵم وه‌كو رۆژانی هه‌وه‌ڵی عاشق بوونمان له چاوه‌ڕوانی و بیركردنه‌وه‌ی تۆدا ده‌كه‌وێته دڵه‌خورپه. هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌م. هه‌رچه‌نده كه هه‌میشه تهنیاشم. ته‌نیایی وه‌ك هه‌میشه.
داوا له تۆی ده‌زگیرانم ده‌كه‌م نامه‌م بۆ بنووسی. ئه‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه زۆر ئاسانه و به‌بێ هیچ ده‌رده‌سه‌رییه‌ك به‌ده‌ستم ده‌گات. (تاران- سه‌ڵته‌نه‌ت ئاوا- به‌شی ته‌ندروستی تیپی قوتابیانی زانكۆ- دكتۆر…) ئه‌گه‌ر تا یه‌ك هه‌فته نامه‌تم پێنه‌گات به راستی لێت ده‌ڕه‌نجێم. گوێت لێیه. ره‌نجانی من له تۆ، چه‌نده به ئازاره. حه‌تمه‌ن نامه‌م بۆ بنووسه، ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و شانه‌یه‌ی كه قه‌راربوو بۆم بنێری چی لێهات؟
ئه‌مساڵیش كراسم بۆ ده‌چنی یان نا؟ ئه‌وه‌م پێبڵێ، باسی خۆتم بۆبكه وه‌كو جاران، با منیش خۆشحاڵ بم. منیش هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌م.
خۆشمده‌وێی دهستهجوانهكانت ماچده‌كه‌م.
غ- س
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزهگهرانی نووسیون.