كــــۆچــــكردن

شادان شێخ کەریم ساڵەیی

كۆچكردن بە كەسانێك دەوترێت كە وڵاتێكی تر هەڵدەبژێرن بۆ ژیان، مەرج نییە كەسێك هەرەشەی ژیانی لەسەر بێت كۆچ بكات . بەڵكو لە ئێستادا كەنجان زیاتر بەدوایی ستایلی ژیانێكی جیاواز و دەرفەتی زیاتر لە ژیان كۆچ دەكەن . یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی كۆچ كردن لایەنی ئابورییە كەوا كەسانێك هەن وایانبیستووە كە لە دەرەوەی وڵات سەرچاوەی دارایی و دەرفەتی كاری زیاتریان هەیە كە دەتوانن ئیقامەی كار بەدەست بهێنن یان بڕە پارەیەكی زۆر دەدەن بەو كەسەی كە ئیقامەی كاریان بۆ جێبەجێ بكات بۆ ئەو كەسانەی بێكارن . هۆكارێكی تر ئەوەیە كە هاوڵاتیان و كەنجان ئاگادارنین دەربارەی نەرێنی ژیانی كۆچبەری لەو وڵاتانەی خانەخۆیی دەرەوە بە هۆی كەمی هۆشیاری لەسەر سیستەم و نەرێنی ژیان لە وڵاتێكی تر، دوایی ئەوە تێكەڵ بە كلتور و سیستەم و ستایلێكی تەواو جیاواز دەبن . كەچی گەنجان تەنها لایەنە پۆزەتیفەكانی كۆچكردن دەبینن . ئەمانە هۆكاری بڕیاردانی كۆچكردن بۆ دەرەوەی وڵات و بەجێهێشتنی بەشێوەیەكی یاسایی و نایاساییە .
شادان شێخ كەریم سالەی، بەرپرسی ڕێكخراوی سایە كوردستانیانی گەراوە لە تاراوگە، سە بارەت بەم پرسە بۆ هێلین میدیا دووا و باسی لە جۆر و مەترسیەكانی كۆچ و كاریگەریە دەروونیەكانی كرد:
مەترسیەكانی بەردەم كۆچكردنی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات دوو بەشە :
كۆچكردنی نایاسایی : ئەو كۆچەیە كە كۆچبەرەكان وڵات بەجێ دێڵن و روو لە وڵاتێكی تر دەكەن بەبێ ئەوەی هیچ رێپێدانێكی فەرمییان هەبێت. كۆچبەرەكان سنوور ئەبەزێنن بەبێ ئەوەی دەچوون و چوونە ژوورەوەیەكی فەرمیان هەبێ لە ڕێگەی ڤیزە و فرۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكان. كۆچكردنی نایاسایی مەترسییەكی ئێجگار زۆری هەیە كە كۆچبەر ڕووبەرووی مافیاكان و پارەخواردن و هەرەشە و كوشتن لەلایەن ڕێبەرەكان و قاچاخچییەكان دەبنەوە. هەروەها ڕووبەرووی برسیەتی و تێنویەتی و رێگاونبوون و رەقبوونەوە لەسەرما لەناو بەفر و نقوم بوونی بەلەمەكان لەناو رووبارەكان دەبنەوە.
كۆچكردنی یاسایی: لە قۆناغی سەرەتای كۆچكردن مەترسی و ئەستەنگی زۆر هەن لە تێكەڵببونی كلتووری جیاواز و تێگەیشتن و ستایلی ژیانی جیاوازی لەو ولاتانەدا، بەڵام ئەو وڵاتەی كۆچبەر كە وڵاتی دایكییەتی كە بەجێدێڵێ مەترسی ئەوەیە كە ئەو كەسانە خاوەن تایبەتمەندی و ئەكادیمی و توانای باشیان هەیە، بەرێژەیەكی زۆر مەترسی لەسەر پێشكەوتنی داهاتووی كۆمەڵگە و وڵات دروست دەكەن.
كاركردن لەسەر كەمكردنەوەی دیاریدەی كۆچكردن لەرێگای دەرخستن و نیشاندانی مەترسییەكانی كۆچكردنی نایاسایی لەرێگەی رێكخراوی سایە كە ئەمە باشترین ئامرازبوو بۆ هەوڵدان بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و سنوورداكردنی كۆچی نایاسایی. رێكخراوی سایە لە ساڵی 2011 دامەزراوە لەسەرەتادا تایبەت بوو بەمنداڵانی گەراوە لە تاراوگە بەڵام دواتر گەنج و خێزانەكانیش خرانە ناو كاروچالاكیەكان وەك جینی تارگێت گروپ، مەبەست ئەوەیە خزمەتی خێزان و گەنجان و منداڵی گەراوەیی تاراوگەیە كە بەهۆی ئەو مەترسیانەی رووبەروویان دەبێتەوە.
گەرێنراوەكان و گەرێندراوی ئارەزوومەندانە و خزمەتگوزاری بۆ ئەو چینانەی بگەینرێت بۆ هۆشیاركردنەوە و یارمەتیدانیان بۆ دووبارە گونجاندنەوەی وڵاتی دایك.
گەنجانی بێكار و كەم دەرامەت و خراپی بارودۆخی ئابووری هۆكارێك بوون كە گەنجان روو لە وڵاتانی دەرەوە بكەن، ئەو بارودۆخەی كە رووبەرووی هاوڵاتیان دەبێتەوە لە وڵاتانی ترانزێت ئەو كۆچبەرانە رووبەرووی چەندین كێشەی نامۆیی دەبنەوە وەك ( كێشەی بێكاری، خراپی بارودۆخیان لە ماوەیی چاوەروانیدا لە نێوان هیوا و بێهیوایی )و( بارودۆخی دڵەڕاوكێ، ترس و ئستیغلالكردن لەلایەن ڕێبەرەكانەوە، پارەبردن، ترسی راستەوخۆ لەسەر گیانیان كوشتن و نقوم بوونی بەلەمەكانیان) بێ سەروشوێن بوونی خێزان و ئافرەت و گەنج هەروەها گەنجێكی زۆر دیار نین و بەشێكی زۆر لە زیندانەكانن كە هەرچەندە تۆمەتەكەیان سووكە كە بەزاندنی سنوور و بەلگەنامەی ئیسپاتكردنی ناسنامەیان پێ نییە. دوای ئەوەی مەحكومیەتەكەیان تەواو دەبێت دەیانێرنەوە بۆ وڵاتی دایك یان وڵاتی دایكیان دیارنییە.
ئەوانەی دیپۆرتی كوردستان دەكرێنەوە كەسانی بێتاوان و كۆڵنەدەر و ماندوو و ئیشكەرن. هەروەها خێزان و ئافرەت دیپۆرت دەكرێنەوە، گەنج هەیە لەبەر نەخۆشی رۆیشتووە كە تێچووی چارەسەری نەخۆشی نەبووە وەك كۆچبەر ماوەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بكرێت لەسەر حیسابی حكومەت دیپۆرتكراوەتەوە. جگەلەمە گەنج هەبووە زۆر زیرەكە قوتابی بووە لەگەڵ دایك و باوكی كە سەرووی 18ساڵی بووە دیپۆرتكراوە كە كەیسەكەی جیاببوە نەدەبوو دیپۆرتكرابا . ئەمەش بەڵگەی زەقە لەسەر فاشلی سیاسەت و بریارەكانی كۆچبەران چونكە بەپێی مەنتیق و عەقلانی بیربكەینەوە ئەو كەسانە سوودێكی زۆر بە كۆمەڵگا دەگەینن.
زۆربەی گەنجان بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری و كەمی هەلی كار و دەرفەتی جۆراوجۆر بۆ ژیانێكی مۆدێرن كۆچ دەكەن بۆ دەرەوەی وڵات، بەتایبەت لەم سەردەمە گەنجان چاویان كراوەتەوە بۆ جیهان بە هەموو شێوەیەك لە رێگای سۆشیال میدیاوە بینینی شێوازە جیاوازەكانی ژیان لە وڵاتان ئەمە بۆتە هۆی بریاردانی گەنجان كۆچ بكەن . لە هەندێك وڵاتانی پێشكەوتوو گەنجان بە هۆكاری جیاواز كۆچ دەكەن لە رووی ئابووری و خراپی كەش و هەوا كە بەدڵیان نییە زۆر تاریك و زۆر ساردی .
ئەوانەی دیپۆرتی كوردستان كراون ئافرەت و منداڵن ( منداڵی نەخۆش، منداڵی 10ساڵان هەیە كە باوكی نەخۆشە لە پرۆسەی چارەسەركردنە و كاری پێناكرێ و دایكی ژنی ماڵەوەیە )هەروەها منداڵ هەیە نەخۆشە مێشكی هەیە و نەخۆشی دڵی هەیە بارودۆخیان زۆرخراپە و راپۆرتی پزیشكی هەیە دیپۆرتكراون. ئافرەت دیپۆرتكراوە بەبێ هاوسەر و منداڵەكانی ئەم سیاسەتەش هەندێك نیشانەی زەق بە خەڵك نیشان دەدەن بۆ ئەوەی خەڵك بترسن و چیتر روو لە وڵاتان نەكەن . لە راستیدا بریارەكان و كردارەكانیان عەقلانی نیە بە پێی مەنتیق كەشیدەكەینەوە و بیردەكەینەوە نیشانەی بریار و سیاسەتێكی فاشیلییە لە بواری كۆچكردن .