حەمەسەعید حەسەن
سیزیف چۆن به ده‌ست بهردهکهیهوه گیری خواردبوو،
هه‌موومان به‌م یان به‌و شێوه، به‌ده‌ست ژیانه‌وه
وه‌ک ئه‌ومان لێ قه‌وماوه یان ده‌قه‌ومێت.
زمان که بنچینه‌ی شیعره، شاعیر نه‌ک هه‌ر پێویسته به چاکی بیزانێت، به‌ڵکوو ده‌بێت گه‌شه‌ی پێ بدات و مانای تازه‌ی جیاواز له مانا کۆنه‌کانی، تێدا بدۆزێته‌وه. له شیعردا ده‌شێت ئایدۆلۆجیا هه‌بێت، وه‌لێ ده‌بێت به‌رده‌وام شیعر به‌سه‌ر فیکردا زاڵ بێت. شیعر چونکه هونه‌ره و هونه‌ریش له واقیع یاخی ده‌بێت و سه‌رله‌نوێ هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی یان گۆڕینی ده‌دات، شیعر چونکه زمانه و زمانیش میراتێکه له کۆمه‌ڵه‌وه ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵگری بۆچوونی دێرینه و هه‌ڵوێستی فیکریی کۆن به‌رجه‌سته ده‌کات یان ده‌شێت مانا و تێروانینی نوێی پێ ببه‌خشرێت، شیعر چونکه فۆرمه و فۆرمی هونه‌رییش، بارگاوییه به فیکر و ده‌فرێک نییه، خاڵیی له واتا، بۆیه هه‌موو گۆڕینێک له فۆرمدا، نیشانه‌ی ڕوانگه‌یه‌کی نوێیه، شیعر چونکه ده‌ربڕی هه‌ڵوێستێکه، با هه‌ڵوێسته‌که ناسیاسییش بێت، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆکارانه، شیعر به مانایه‌ک له ماناکان، بریتییه له ئایدۆلۆجیا. پێویسته هه‌ست به جیاوازیی نێوان شیعری ئایدۆلۆجی و ئایدۆلۆجیا لە شیعردا بکه‌ین، یه‌که‌میان بریتییه له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی دوور له شیعریبوون، به‌ڵام دووه‌میان هه‌ڵگری فیکر و فه‌لسه‌فه‌ی نوێیه، به زمان و فۆرمی تازه.
ئه‌وی خاوه‌نی هه‌ستێکی شاعیرانه بێت، وه‌ک ئه‌وه وایه کلیلی ده‌رگای غه‌یبی پێ بێت، ئه‌وه بۆیه شاعیران له پێشبینییه‌کانیاندا به‌هه‌ڵه‌دا ناچن. شاعیربوون ده‌رچوونه له دنیای عه‌قڵ و نزیکبوونه‌وه‌یه له شێتی، ئه‌وه بۆیه شه‌کسپیر پێی وابوو شاعیر و شێت و منداڵ هاوخهیاڵن. وێنه‌ی شیعری هه‌م ئه‌بستراکته و هه‌م کۆنکرێت، که خه‌می تاقەکهسێک به‌گه‌رموگوڕی به‌رجه‌سته ده‌کات، هاوزه‌مان گهردوونییشه. وێنەی شیعری که ڕۆحییه، ماددییشه. داهێنانی شیعری جوان، له‌به‌ر ئه‌وه کارێکی دژوار نییه که پێویسته ملکه‌چی ڕێساکانی بین، بۆیه سه‌خته که پێویسته لێزانانه لە ڕێساکانی یاخی ببین. شاعیر که لاسایی نموونه باڵاکانی شیعری دێرین ناکاته‌وه، نه له سۆنگه‌ی بێتوانایییهوهیه، نه له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه که سووک سه‌رنجی ئه‌ده‌بی کۆن بدات و ددان به لایه‌ن گه‌شه‌کانیدا نه‌نێت، به‌ڵکوو زادەی ئەوەیە، خولیای سه‌رکێشی و دۆزینه‌وه‌ی دنیایه‌کی تایبه‌ت به خۆیه‌تی کە هانی ده‌دات، شوێنپێی هیج که‌س هه‌ڵنه‌گرێت. شاعیری چاک ئه‌وی ڕێزی قه‌ڵه‌می خۆی و چێژی خوێنه‌ر ده‌گرێت، لاسایی ئه‌و شاعیره ناکاته‌وه که پێی سه‌رسامه، هه‌وڵ ده‌دات خۆی له بازنه‌ی کاریگه‌ریی ئه‌و شاعیره ده‌رباز بکات که به نموونه‌ی باڵای ده‌زانێت.
مۆنتیسکۆ پێی وابوو، هۆکاری سه‌ره‌کیی دواکه‌وتوویی گه‌لانی موسوڵمان، ئه‌وه‌یه که له ژینگه‌یه‌کی وشکوبرنگدا ده‌ژین، پێی وابوو بیابان زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار نییه، بۆ سه‌رهه‌ڵدانی لێبورده‌یی و کرانه‌وه و فیکری ڕۆشن. له کۆمه‌ڵگه‌ی داخراودا که به دیموکراتی نامۆیه، باوک سه‌روه‌ره و بڕیار ده‌دات، ئه‌وه‌ی مامۆستا گوتی حه‌قیقه‌ته و قوتابی گوێرایه‌ڵه و هیچی دیکه، له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که باسێک له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و جیاوازی له بیرکردنه‌وه‌دا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌دیبیش خۆی له سه‌روو ڕه‌خنه‌وه ده‌بینێت و پێی وایه ده‌قه‌کانی پیرۆزن و ئه‌و مافه به که‌س ڕه‌وا نابینێت گوت‌وبێژی له‌گه‌ڵدا بکات. منیش هاتم له وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بووم به ڕه‌خنه‌گر! ڕه‌خنه‌گرێک که به زمانێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، به وشه‌گه‌لی ئاسان و به ڕه‌چاوکردنی کورت‌بڕی و به شێوازێکی زراڤ، بۆچوونه‌کانی ده‌خاته ڕوو.
ئایا ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی، به چاکی جێبه‌جێ ده‌کات؟ نه‌خێر. ئاخر له‌م وڵاته‌دا که‌س ئه‌رکی سه‌رشانی به چاکی جێبه‌جێ ده‌کات، تا ڕه‌خنه‌گریش بیکات. له‌م وڵاته‌دا ئیدی پۆلیس بێت یان په‌رله‌مانتار، دۆکتۆری ددان بێت یان مامۆستای زانکۆ، بازرگان بێت یان سه‌وزه‌فرۆش، که‌سیان ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به باشی جێبه‌جێ ناکه‌ن، ئیدی بۆچی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین، ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی به چاکی ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ بکات؟ له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا گه‌نده‌ڵکار ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی به جوانی جێبه‌جێ ده‌کات و به‌رده‌وام له به‌ره‌و پێشه‌وه چووندایه. ئه‌وه پوخته‌ی وه‌ڵامی (حه‌مدی عابدین)ی شاعیری میسرییه بۆ پرسیاره‌که‌ی محه‌ممه‌د حهمامسی.
ئه‌وه دورکاهایم بوو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی که بناغه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌ستنیشان کرد. ئه‌وه دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه که سه‌ربه‌خۆبوونی کۆمه‌ڵ و وابه‌سته‌بوونی تاک ده‌هێنێته ئاراوه، ئاخر ئه‌وه کۆمه‌ڵه که به‌ها و نه‌ریت و خوو به سه‌ر تاکدا ده‌سه‌پێنێت نه‌ک به پێجه‌وانه‌وه. ئایین چونکه لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ دیارده‌کان، بۆیه به ئاسانی تاک ده‌خاته نێو بازنه‌ی خۆیه‌وه. دورکهایم ئیشێکی زۆری له بواری ناکۆکییه‌کانی نێوان لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و تاکدا کردووه. لێکدانه‌وه‌ی تاک که زاده‌ی هۆشیاریی تاکه و ته‌نیا خاوه‌نه‌که‌ی ڕه‌چاوی ده‌کات، زوو زوو گۆرانی به‌سه‌ردا دێت، وه‌لێ لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ته‌مه‌نی درێژه و ده‌شێت سه‌دان ساڵ بڕ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوکه‌وت و لێکدانه‌وه‌ی تاکێک تێبگه‌ین، پێویستمان به‌وه هه‌یه، شاره‌زای لێکدانه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ببین. به پێجه‌وانه‌ی دۆرکهایمه‌وه، گابریل تارد بایه‌خێکی زۆر به ده‌ستپێشخه‌ریی تاک ده‌دات. له ڕوانگه‌ی (تارد)ه‌وه، ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بیروڕاکان به خاوی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات، ئه‌وه زاده‌ی نه‌بوونیی یان به‌ده‌گمه‌ن هه‌بوونی گوتوبێژ و ئازادیی ڕاده‌ربڕینه. هابه‌رماس پێی وایه تاکه‌کان که له‌ناو جه‌ماوه‌ردا کۆ ده‌بنه‌وه، وه‌ک که‌سانی به‌موگناتیس خهوێنراویان لێ دێت و کاردانه‌وه‌یان زۆر جیاواز ده‌بێت له‌وه‌ی که به ته‌نیا بن. گوستاڤ لۆبۆنیش وای بۆ ده‌چێت، جه‌ماوه‌ر قه‌واره‌یه‌کی توندوتۆڵه، تاکه‌کان به جۆرێک له ناویدا ده‌توێنه‌وه، خودی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ملکه‌چی بڕیاری کۆمه‌ڵ ده‌بن.
ڤۆڵتیر ده‌یگوت: ئه‌ورووپا پێش ناکه‌وێت، تا ڕیخۆڵه‌ی دوا قه‌شه بۆ گه‌ردنی دوا پاشا، نه‌کرێته په‌تی سێداره، به‌ڵام ژان ژاک ڕۆسۆ پێی وابوو: ئه‌گه‌ر خودا له ئاسمان بێت، هه‌قمان به سه‌ریه‌وه نییه، ئاخر ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی، سه‌رقاڵی ئیشوکاری خۆمانین. شه‌ریعه‌تی ده‌یگوت: پیاوانی ئایین، پاسه‌وانانی دنیای داستانن، پارێزه‌رانی ئه‌فسانه و غه‌یبن، به‌ڵام عه‌بدولکه‌ریم سرووش، پیاوانی ئایین به بار ده‌زانێت به سه‌رشانی کۆمه‌ڵگه‌وه و پێی وایه بۆ دابینکردنی بژێوی، خراپ که‌ڵک له ئایین وه‌رده‌گرن، هه‌رچه‌نده ئایین بۆ ئه‌وه دانه‌هاتووه، پێویستییه ماددییه‌کانی خۆمانی پێ دابین بکه‌ین، بۆ ئه‌وه داهاتووه، بۆشاییه‌کانی هه‌واری ڕۆحمانی پێ پڕ بکه‌ینه‌وه. ئایین ئه‌زموونێکه ئینسان وه‌ک تاک پێیدا تێده‌په‌ڕێت، نه‌ک وه‌ک گرووپ، ئایین هه‌میشه ئه‌زموونێکی تایبه‌تییه و پێوه‌ندیی به خودی تاکه‌وه هه‌یه. وه‌ک چۆن به ته‌نیا عاشق ده‌بین، به ته‌نیا ده‌مرین، به ته‌نیایش ئایینێک ئه‌زموون ده‌که‌ین.
کینێت کلارک که یه‌کێکه له ڕۆشنبیره هه‌ره ناوداره‌کانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: (تاشینی په‌یکه‌ری ئافره‌تێکی ڕووت، یان وێنه‌کێشانی ژنێکی ڕووت، لوتکه‌ی هونه‌ره، ئاخر جه‌سته‌ی ژن، جۆرێکه له هونه‌ری باڵا، به‌ڵام خۆ ڕووتکردنه‌وه‌ی ژن، یان به ڕووتی نیشاندانی ژن، له ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ر، هه‌ر بۆ ورووژاندنه و هیچی تر.) وێنه‌کێشانی جه‌سته‌ی ژن به ڕووتی و له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه، هونه‌رێکه له دژی ده‌سه‌ڵاتی کەنیسە، له سه‌روه‌ختی ڕۆشنگه‌ریدا بره‌وی په‌یدا کرد. جه‌سته‌ی ژن که سه‌رچاوه‌ی ژیانه، به‌رده‌وام ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و پیاوانه‌وه که ده‌ستیان به داوێنی ئایینه‌وه گرتووه و کولتووری مه‌رگ بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
(١) حلمی سالم، الأیدولوجیا تنتصر للشعر.
(٢) عبدالعزیز المقالح، أنسی الحاج الشاعر معلما.
(٣) هاشم صالح، التضاد بین التصورات الجماعیة و الفردیة.
(٤) محمد الحمامصی، فی مصر شعراء کبار یکتبون قصیدة النثر.