کردار و بریار

شێرکۆ حەبیب

دوای ئەوەی بڕیار بوو رۆژی ٢٠ مانگی شەشی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرابایە بەگوێرەی بریارێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک لەو کاتەی دیاری کرا ئەنجام نەدرا، تاکو ئێرە ئاساییە بەڵام ئەوەی نامۆ بوو کەسانێک بەناو سیاسەتمەدار و شارەزا، ڕەخنەیان لە سەرۆکی هەرێم هەبوو کە بۆچی کاتێکی دیکەی دیاری نەکردووە، لە ڕووی یاسایەوە نەدەکرا تا دوای ئەو وادەیە تێدەپەڕێت کاتێکی دیکە دیاری بکرێت، جونکە سەرۆکایەتیی هەرێم بریاری نەدا بوو لەو ڕۆژە نەکرێت هەر بۆیەش دەبینین دوای پشووەکانی جەژن فەرمانێکی هەرێمی دەرچوو بۆ دیارکردنی ڕۆژی ٢٠ مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، وا دیارە ئەم ڕۆژەی هەندێ مقۆمقۆی بێ بنەمای لێکەوتەوە، بەهەر حاڵ گرنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن و بتوانن زیاتر خزمەت بە ئەزموونی دیموکراسی کوردستان و گەلەکەی بکەیەنن.
ئەرکێکی نیشتمانی و یاسایی و ئاینیە بەشداریکردن لەو پرۆسەیە و بەئازادی دەنگ بدەن.
هەڵبەتە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان لە بنەما سەرەکی و گرنگەکانی پرۆسەی دیموکراسییە، بەڵام گرنگ تر ئەوەیە پابەند بوون و کارکردن بە بەڵێنەکان دوای هەژمارکردنی دەنگەکان.
لەڕاستی ئەو هەڵبژاردنەی لە کوردستان تاوەکو ئیستا ئەوەی زۆرینەی کورسیەکانی بەدەست هێناوە وەک ئەوانە وایە کە چەند کورسیان بەدەست هێناوە، بۆ نموونە لە یەکەم خولی پەرلەمان بە فیفتی فیفتی دابەش کرا سەڕەرای ئەوەی پارتی زۆرینە بوو، بینیمان لە ئاکامدا شەڕی ناوخۆ ڕوویدا، دوا هەڵبژاردنیش بۆ نموونە پارتی خاوەن ٤٥ کورسی بوو کە دەیتوانی زۆر بە ئاسانی حکوومەتێکی پەنجا کۆ یەک پێکبهێنیت، بەڵام لەگەڵ چەندین لایەن ئەو حکوومەتە پێکهێنرا کە جگە لە پارتی بینیمان لەو ماوەیەدا هیچ لایەنێک پابەند نەبوو بە ئەرکەکانی حکوومەت، لێرەدا گرنگە ئەوەی زۆرترین کورسی بەدەست هێنا هەر چەندە مەحاڵە بتوانێت حکوومەت بەتەنها پێکبهێنێت، بۆیە دەبێ لەگەڵ لایەنێک هاوبەش بێت، هەروەها سەرۆکی پەرلەمانێش بۆ هەمان حزب دەبێ، کە زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت نەک بۆ لایەنێکی دیکە بە بیانوی ئەوەی بارودۆخی کوردستان لەم کاتە گونجاو نییە، بۆیە ئەگەر بەو شێوازە نەبێت بارودۆخەکە شڵەژاو تر دەبێ، گرنگە بەهەمان سیستەمی جیهانی دیموکراسی لە کوردستانیش هەمان ڕێنماییەکان پیادە بکرێت، ئەگینا ئەم هەڵبژاردنەی بۆ چییە؟!ئەوە نییە بڵێین ئەگەر کورسیەک بەدەست بێنین یا سەد جیاوازی نییە.
هەڵبەتە کردار گرنگە نەک بڕیار و نەک زۆر گۆتن. چونکە زۆر گۆتن قورئان خۆشە، دەبێ بڕیارەکان بە کردار جێ بەجێ بکرێت چونکە کردارە گرنگە، دەڵێن مامۆستایەکی زانکۆ لە قوتابیانەکانی پرسی “چوار مەل یا چۆلەکە لەسەر دارێک بوون، سێیان بڕیاریان دا بفڕن، ئایا چەند مانەوە؟” سەرجەم قوتابیەکان تەنیا یەکێیان گوتیان یەک ماوە، ئەو قوتابیەی وەڵامەکەی جیاواز بوو گوتی هەر چوار مانەوە، مامۆستا گوتی چۆن؟ قوتابیەکە گوتی مامۆستا لە پرسیارەکەت گوتت بڕیاری فڕینیان دا نەتگوت فرین، چونکە مەرج نییە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن،
بۆیە گرنگە بڕیار بە کردار جێبەجێ بکرێت.

ھەواڵی زیاتر