پروژەی ئاوی گوپتەپە- چەمچەماڵ و دیموکراسی!

عارف ڕوشدی

زۆرێک هەن، دیموکراسی قەتیس دەکەنەوە لە بازنەی تەسکی هەڵبژاردنەکاندا، لە کاتێکدا دەرەنجامی هەڵبژاردن زۆر جار لە بەرژەوەندی گشتیدا ساغ نابێتەوە ( بەهاتنە پێشەوەی گروپێکی دور لەهەستی نیشتیمانی و پۆپۆلیست)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ هەڵبژاردن بە ڕوویەکی پرۆسەی دیموکراسی پێناسە بکرێت. بە لای منەوە؛ دیموکراسی ڕاستەقینە بریتییە لەو هەنگاوانەی حکوومەت کە لە پێناوی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ئاسایشی گشتیی هاووڵاتیان دەگرێتە بەر لە ئاستی چاکسازی و پەرەپێدانی پروژە خزمەتگوزارییەکان لە هەمو ئەو بوارانەی پەیوەندییان بە ئارامی و ئاسایشی ژیانەوە هەن وەک ؛ پەیداکردنی هەلی کار، هاوچەرخکردنی سیستمەکانی؛ تەندروستی، خوێندن، بەرێوەبردن، ڕێکخستنەوەی ڕێگاوبانەکان ( هەزاران کیلۆمەتری ڕێگاو چەندین تونێلی هاوچەرخ بە ئەنجامگەیەنراون)، پاراستنی ئاسایشی خۆراک، دابینکردنی ئاسایشی گشتی، گرنگیدان بە پروژەکانی ژێر خان ؛ کشتوکاڵ، پیشەسازی و گلدانەوەی ئاو و پروژەکانی ئاودێری و گەیاندنی ئاوی پاک و تەندروست بۆ هەموو ماڵێک نزیکترین نمونە ؛ پروژەی ئاوی شێلادزێ و ئەمرۆش پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ .
بۆیە پێویستە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی دیموکراتیزەکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابوری، ئینجا سیاسی، لەو ئاراستەیەدا بە هەند وەربگیرێن .

ھەواڵی زیاتر