“هەولێر” پایتەختی چینی مامناوەند و پەناگەی عێراقییەکان

سەباح ناهی- ئێندپێندتی عەرەبی

بە کورتی

لێکۆڵەران دەڵێن؛ سەرکەوتنی کەرتی تایبەت لە بەرهەمهێنانی کارەبا و گەشەپێدانی خانووبەرە و بازرگانی ئۆتۆمبێل و گەشەی گەشتیاری، پێگەیەکی تایبەتی بە هەولێر داوە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و تەنانەت ئەو شارە کوردییەی کردووەتە پایتەختێکی دیکە بۆ عێراقییەکان.

هەولێر ئیتر دەروازەیەک نییە بۆ ئەو عێراقییانەی لە واقیعی تاڵی ناوچەکانی باشوور و باکووری نزیک موسڵ هەڵدێن، بەڵکو بووە بە شارێکی نیشتەجێبوون بۆ عێراقییەکان کە دەیانەوێت لە وڵاتەکەدا بمێننەوە و لە سەلامەتی و ئارامیدا بژین، بە تایبەت بۆ ئەو هاووڵاتیە عێراقیانەی بێزاربوون لە دۆخی ژیانیان لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی.
ئەو عێراقییانە ئیستا پێیان باشترە لە پارێزگایەکی عێراق بمێننەوە کە سێ سەد و شەست و دوو کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە، لە کاتێکدا هەولێر باوەشی بۆ کردنەوە لە دۆخە سەختەکان بۆ ژیانێکی سەلامەت و دوور لە گرژی و ململانێی مەزهەبی و تائیفی و گەندەڵی.

یادگەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2014 لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر شارەکە ئاوارەبوون لە موسڵەوە بەناجاری دەستی پێکرد و هاوولاتیان هەڵاتن بۆ ئەو شوێنانەی قبوڵیان دەکەن و دەتوانن بە ئازادی تێیدا بژین.
ئەو ئاوارە بوونە واقیعێکی دروست کرد، کە ئاماژە بوو بۆ کارلێکی کۆمەڵایەتی نێوان عەرەب و کورد ، کە لە بەرامبەریشدا هۆکارێک بوو بۆ جۆرێک لە کارلێککردن و تێگەیشتن لە قبوڵکردنی ئەوی دیکە، ئەمە وای لەو خەڵکە کرد کە کۆچیان کردبوو بەتایبەتی کەمایەتییەکانی وەک مەسیحییەکان، ئێزیدییەکان، شەبەکەکان و هەموو ئەو کەمایەتییانەی کە ئێستا پەنای حکوومەتی هەرێمدان، هانی دان بۆئەوەی لە هەولێر داوای ژیان و نیشتەجێ بوون بکەن.

وەرگرتنی هێزی مرۆیی
سەرکردەکانی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان، درکیان بەوەکرد کە بەرەوپێشچوون بەهاکەی لە بەدەستهێنانی هێزی مرۆییە ئەگەر لەگەڵ تۆش جیاوازبێت، بۆیە لاپەڕەیەکی سپی لەگەڵ هەمووان کردەوە بە مەرجی پاڵپشتی ئەمنی. وە ڤیزەی چوونەژوورەوە بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار، بووە هۆی بێزارکردنی عێراقییەکان، بەڵا دواتر سەرکردایەتیی کوردستان پرۆسەکەی ئاسان کرد و سنووردارکردنی نیشتەجێبوونی لابرد وەک متمانەیەک بە پرۆژە نیشتیمانییەکەی دەرگای بۆ هەموو ئەوانە کردەوە پەنای بۆ دەبەن.

لێبوردەیی کورد
توێژەر و پرۆفیسۆری زانکۆی بەغدادی کە هەولێر بووە بە ماڵی خۆی و خێزانەکەی ، دەڵێت: “ئەم ڕێنیسانسەی هەولێر بەهۆی سێ فاکتەری سەرەکییەووەیە، فاکتەری یەکەمیان؛ ئەو ڕێبازە سیاسییەیە کە سەرۆک مەسعود بارزانی لە پرسی لێبوردەیی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا لە دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003 دا گرتیەبەر، چونکە تۆڵەکردنەوە هیچ زمان و میتۆدێکی نییە و نەبووە و ڕێگای مامەڵەکردنی سیاسی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا وایکرد هەولێر ببێت بە شارێک بۆ لێبوردەیی سیاسی، کە خەڵکێکی زۆر پشتی پێ دەبەستن، ئەم ڕێگایە تایبەتمەندییەکی تایبەتی پێدا کە لە ڕووی ئابووری و کولتوورییەوە گەشەی پێداوە و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ڕازاندویەتیەوە.”
فاکتەری دووەم بەهۆی سیستەمی فیدراڵییەوەیە، سەرەڕای هەموو هەوڵێک بۆ پێشێلکردنی سیستمەکە لە عێراق، بەڵامسەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، چونکە واقیعێکی مۆدێرنی لە ڕووی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسییەوە بەرهەمهێنا، بۆیە نەک تەنیا لە هەولێر، بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەی عێراقیش سوودی لێ بینرا و قبوڵکرا.

دەرفەتی ئابووری
فاکتەری سێیەم، سەرکەوتنی کەرتی تایبەتە و پاڵپشتێکی گەورە و سەرەکی فاکتەری یەکەم و دووەم بوو. کەرتی تایبەت سەرکەوتوو بوو لە بەرهەمهێنانی کارەبا و گەشەپێدانی خانووبەرە و بازرگانی ئۆتۆمبێل و دواتر هەرێمی کوردستانی بە شوێنێکی گەشتیاری دانا، بۆیە هەولێر بوو بە پایتەختێکی دیکەی عێراق و ئەزموونەکەی دەبێت بگوازرێتەوە بۆ تەواوی وڵات.

تێڕوانینی سەرۆک بارزانی
بەپێی توێژینەوەیەکی توێژەری عێراقی حەیسام ئەلحەتی، “لە پێداچوونەوەیەکی مێژووییدا بۆ هەڵوێستی مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی لەندەن لە ساڵی 2002، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەو تاکە کەسە کە لەو ساتەدا داوای بیرۆکەی لێبوردەیی کردووە و ڕەخنەی لە قسەی تۆڵەسەندنەوەی هەموو هێزە سیاسییەکانی دیکە گرتووە. ئەمانە بوونەتە بەشێکی گەورەی قۆناغی نوێ کوردستان و بە تایبەتی هەولێری کردووەتە پایتەختێک کە هەموو عێراقییەک شانازی پێوە بکات.

کەرنەڤاڵی میللی
کاتێک بە دەوری هەولێردا دەڕۆیت، هەست بە کۆنتڕۆڵکردنێکی نەرم دەکەیت بەسەر ئاسایشی شارەکەدا و ڕێنمایی هەیە بۆ هێزەکانی (ئاسایش) لە مامەڵەکردن لەگەڵ دانیشتوانی ناو شارەکە، بەتایبەتی ئەوانەی کە دێن بۆ ئەو شارە، دانیشتن و بیرکردنەوە لە جوڵەی خەڵک و گوێگرتن لە گفتوگۆکانیان لە هەموو نەتەوە و ڕەگەز و تایەفە جیاوازەکان، تێکەڵکردنی شێوە جیاوازەکان لەو کۆمەڵگەیەدا وەک کەرنەڤاڵێکە کە تێیدا هاوئاهەنگی و ئارامی و ئاشتی زاڵە.
وەرگێڕانی- ڕۆژنامەی هەولێر

ھەواڵی زیاتر