خۆ به كەمزانینی منداڵ

لەیلا بەرزنجی

زۆرێک لەدایک و باوکان دەیانەوێت منداڵەکانیان ئاوابێت کە دەورووبەردەیەوێت نەک ئەوەی کەمنداڵەکە خۆی چۆنە ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بەکەمایەتی و پشتبەستن بەکەسانی تر و نەدانی بڕیاری گونجاو یاخود ئەوکارانەی کە دەیەوێت بیکات دەبێت کەسەکانی دەورووبەری بڕیاری بۆ بدەن چوونکە ناتوانێت بەگوێرەی ویستی کارەکان بکات،
ئەم خۆبەکەم زانینە بەردەوام دەبێت و لەگەڵیدا گەورە دەبێت ناتوانێت وە ک کەسێکی کامڵ هەڵسوکەوت بکات چوونکە تاقیکردنەوەکانی کە دێتە پێشی کاریگەری لەسەر دەروونی دروست کردووە هەرچەندە زۆرجار منداڵ تووشی پێهەڵخلیسکان دەبێت پێویستە خۆی بڕوات وبه ربه سته كانی بەردەمی خۆی تێپەڕێنێت نەک ئەزموون وکاری کەسانی تر تاقیبکاتەوە . پێویستە لەسەر دایک و باوک شەرم نەکەن لە هەڵەی منداڵەکانیان لەبەردەم خەڵکدا، چوونکە منداڵ دەیەوێت خۆیبێت و شتەکانی دەورووبەری تاقیبکاتەوە، هەندێکجار دایبابان منداڵەکانیان دەشکێننەوە بەوەی کە نمرەیەکی وەک پێویست نەهێنێت یاخود نەتوانییت پلەی دەرچوون بەدەست بهێنێت ئه وا دەکەونە سەرزەنشت کردنی و شکاندنەوە، بەجۆرێک کەسەکانی هاوتەمەنی خۆی زۆر لاگەورەدەبێت و، باوەڕی بەخۆی نامێنێ و ڕەنگە ببێتەهۆی سەرنەکەوتنی و بڕینی قوناغەکانی خوێندنی، تا ئەو ڕادەیەیی وایلێدێت قوتابخانە بەجێدەهێڵێت و لەگۆشەیەکی ماڵەوە ژیان دەکات هەرچەندە زۆر جار مناڵ تواناشاراوەکانی دەرنەخستوە و هیچ کەسێک دەستی نەگرتوە هەتا خۆی پێبگەیەنێ لەدوای شکستی قوتابخانە لەمەشیان شکست دەهێنێت و ئیتر هیچ ویستوئارەزویەک بوونی نامێنێ، لەبەرئەوەشە داوا لەدایبابان دەکەین لێبگەڕێ مناڵەکەت با خۆیبێت باخۆی ویستەکانی هەڵبژێرێ و زەمینەسازی بکە بۆ توانا شاراوەکانی، لەکاتی شکست پشتی بگرە هەوڵبدە ڕێگەی ڕاست بدۆزێتەوە با ئەوەبێت کە خۆی دەیەوێت نەک ئەوەی کەسەکانی چواردەوری یاخوت تۆ دەتەوێت.

ھەواڵی زیاتر