ڕۆلی ئافرەتان لە مارکێتیندا

حەیـــــات مەجـید

هەڵبەت ئافرەتان لە ئێستادا زیاتر لە ڕابردوو لە بواری مارکێتین و بازرگانیدا خۆیان دۆزیوەتەوە، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی مێژوویەکی درێژ و ئەزموونێکی دوور و درێژ لەو بوارەدا سەرکەوتنی باشیان بەدەست هێناوە و بوونەتە نمونەی باش و جوان و چاولێکەر. جێگەی شانازی خێزانەکانیان و کۆمەڵگەش، نمونەی چەندان خێزان هەیە کە رەنگە زۆربەشیان ناچاری بژێووی ژیانیان وای لێکردوون کار بکەن هەندێ جار لە زۆر بوونی پێداویستی تاکەکانی خێزانەوە سەرهەڵدەدەن.
هەندێ جاریش لە نەبوونی نێرینە لە ماڵدا بۆ بەدەست هێنانی بژێووی خێزان کار دەکەن، جۆڕێکی تر لە ئافرەتانی خاوان کار بۆ تەواوکاری بژێوی خێزان شانیان یاوەتە بەر کارو کار دەکەن، جۆرێکی تریان لە هەبوونی بڕوانامەی هاوشیوەی کار بێت لەسەر هەمان پسپۆری خۆیان کار دەکەن.
ئافرەتان بە هۆی رەسەنایەتی و نەرمی لە گوتار و مامەڵەی جوان و سەرنجراکێش زیاتر هانی بەکاربەر دەدا و زیاتر خواست دروست دەکات بۆ رازی کردنی کڕیار . لە رۆژگاری ئەمڕۆدا کارکردنی ئافرەتان لە بازاڕی کاردا هەنگاوێکی گەورەیان بەرەو ئابووری سەربەخۆ ناوە، رەنگە هەندێک ئەم هەنگاوە بە کەم بزانن لە کاتێکدا بۆ ئافرەتان دەرفەتێکی گرنگ بوو تا بتوانن لەو رووەوە ئازادانە کار بکەن و بڕیار بدەن، هەتا ئافرەت نەبێتە خاوەن ئابوری و داهاتی سەربەخۆی خۆی زەحمەتە بتوانێت بڕیار دەرێکی کارامە بیت بۆ ژیانی خۆی و خێزانی.
هەرچەندە کۆمەڵگای ئێمە لە ڕووی کار کردنی ئافرەت لە بازاڕی کاردا دەمێکی زوو نەچووە پێشەوە، زوو نەگەیشت بەو راستیە کە ئافرەتان باوەرێکی بەهێزن لە بواری مارکێتیندا، ئافرەتان دەتوانن کاریگەریەکی بەرچاویان لە ستراتیجیەتی بازاڕکاردا هەبێت.

ھەواڵی زیاتر