هۆشیاری تاک گرنگە لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد

فەزیلە شۆرش

“پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک بەپێی پێشکەوتنی لە بواری رۆشنبیری و تەکنەلۆژیا دەبینرێت، کوردستانیش هەروەک وڵاتانی هیواخواز بۆ بەرەو پێشچوون و سەردەمخواز دەرگای واڵایە بۆ ئەم پێشکەوتنە، بێشک هەر هەولێکیش بۆ بەرەو پێشچوون و پێشکەوتن بەتایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیا و ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد کە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و کار ئاسانی زۆر بوار هاتۆتە کایەوە، باجدانی خۆی هەیە، بەتایبەتی لەلایەن ئەوانەی کە بە خراپی بەکاری دەهێنن وە یان کێشە بۆ خەڵکانێک دروست دەکەن لە خراپ بەکارهێنانی، بۆیە دەبێ ئەو راستیە بزانین کە هۆشیاری تاک گرنگە لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد، مرۆڤ کاتێک کە هۆشیار بوو و زانی خراپ بەکاڕهێنای ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد، مالوێران و کێشەی کۆمەلایەتی لە دوا دێت، دەتوانی خۆی بە وردتر و رۆشنبیرتر هەلسوکەوت بکات تا بتوانی خۆی بپارێزی و دوور بێت لەم دەردەسەریەی کە ژیانی کۆمەڵایەتیەکەی دەشێوێنی.
‎بێگومان ئافرەتان لە هەمیشە قوربانی یەکەمی کێشەکانی خەراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد دەدەن و، توشی کیشەی جۆراو جۆر دەبن، هەر بۆیەش دەبینین لە زۆربەی قوتابخانەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەکار هێنانی مۆبیل و ئامێرەکانی زیرەکی دەستکردی کەسی واتە هی قوتابی خۆی قەدەغەیە، قوتابی دەبێ ئەم ئامێرەی لە شوێنی تایبەتی بۆ هەڵگرتنی ئەم ئامێرانە دایبنێ تا لە قوتابخانە تەواو دەبێ، وە لە کاتی ئاشکرا بوونی کە قوتابیەک لە لایەتی وە یا بەخەراپی بەکاری هێناوە بە تایبەتی لە کاتی دەوام، ئەوا توشی سزا دەبێت، لە هەندێک حالەتیش سزایەکە دەگاتە دەرکردنی قوتابی لە قەتابخانە
‎ بەداخەوە هەندێک لە ئافرەتان لە کوردستانیش هەر وەک زۆر لە ئافرەتانی جیهان رووبەرووی کێشەکانی خەراپ بەکارهێنانی ئامێری زیرەکی دەستکرد دەبنەوە، بەلام ئەوەی گرنگە دەبێ ئافرەتان خۆیان لە رۆلە نێگەتیفەکەی دووربکەنەوە و بە زیرەکی خۆیان سنورێک بۆ ئەوەی بەرامبەریان دابنێن لە بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە بە نیازێکی خەراپ کە هۆکارێکە لە داماڵینی بەها مرۆیییەکان.
‎ بۆ ئەوەی هەرتاکێکی خێزان دوور بێت لەم کێشانە، گرنگە جەخت لە چەسپاندن و مسۆگەركردنی ئاسوودەیی و ئاشتیی ناوخێزان بکرێت و پێویستە ئەندامانی خێزان راستگۆبن لە قسەکردن لە سەر هەرکێشیەک کە رووبەرووی دەبنەوە، بەبروای من کوێبیستی یەکتر بوون و لێک تێگەیشتن‎ پرۆسەیەکی مرۆڤسازیە بۆ پەروەردەی دروست و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و متمانە بە خۆبوون کە دەرئەنجامەکەی دوور بوونە لەهەر کێشەیەک کە ئەگەری تووشبوونی هەیە لە خەراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد.

ھەواڵی زیاتر