کاڵبوونەوەی بەهاکان

نیان ئەحمەد

بەها لە ژیانی تاک و کۆمەڵگە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ بنیادنانەوەی کەسێتی. مرۆڤ لە ژیاندا بەپێی هەندێک بەها دەژی بەکاری دەهێنێت هەوڵدەدات تا بگاتە بەهایەکی بەرزتر، بەهاکان بە جۆرێک دیاری دەکرێت کە بە ئامانج دادەنرێت بۆ گەیشتنیان بە شێوەیەک لە سەرکەوتن، یان نیشانەیەکە یان ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنی باش، کارکردن بەشێوەی سەرکەوتوو لە قۆناغەکانی ژیان لە ڕابردوودا بنیادنانی کەسایەتیەکی بەهێز و پێشکەوتوو دروست دەکات و پاڵنەرە بۆ جێبەجێکردن و کرداری باش.
١- بەهای کۆمەڵایەتی وەکو چەمکەکانی تر سیستمی زانستی و کۆمەڵناسیە، وەکو کۆمەڵناس و مرۆڤناسەکان بەم شێوەیە پێناسەی بەهای کۆمەڵایەتی ئەکەن، بەهای کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک بەهای ڕەفتار و ڕەوشتی کۆمەڵایەتین پێکەوە بەستراوی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەن، کەواتە هەر کۆمەڵگەیەک پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بەها کە ڕەوشت و پێناسەی تاک دەستنیشان و ئاراستەیان دەکات، کەواتە بەهاکان بناغەی کۆمەڵگەکانن هەر کۆمەڵگەیەک لەسەر بناغەی بەهایەک دامەزراوە، ئەگەر بەهاکان کاڵ ببێتەوە و لاوازبن باشتر جێگەی نەگرێتەوە ئەوا دەبێتە کۆمەڵگەیەکی سست و لاوازو هەڵوەشاوە.
٢- بەهای کۆمەڵایەتی پەیوەندی بە پەیوەندیەکانی تاکەوە هەیە، ئەگەر دوو کەس ڕێککەوتن لەسەر بەهاکانیان ئەوکاتە دەبێتە بەهای کۆمەڵە کەسێک وەک چۆن بەهای کۆمەڵایەتی و ئاینی فەرهەنگی کۆمەڵێک کەس بەلایانەوە جوانە و دەیکەنە بناغەی پەیوەندیەکانیان
٣- کاتێک تەماشای ئەم بێسەروبەرییەی بێ بەهاییەی نێوان تاکی کۆمەڵگەکەم دەکەم دەمتاسێنێت، زۆرینەی تاکی کورد گەیشتوونەتە قۆناغێک هەموو شتێک بێ بەها تەماشا دەکەن لەکاتەوە بگرە تادەگاتە ژیانی تایبەتی، لەبەر ئەوەی بەها لەنێوان ئەزموون و ژیان کەسایەتی دروست ئەکات.
٤- سەردەمی جدیات واتا ساڵەکانی پێش نەوەدەکان بەهای ئەخلاقی لە هەموو کایەکان لە لوتکەدابوون، هەمووشتێک بەهای خۆی هەبوو لە هەڵسوکەوتی تاکەکان بگرە تا دەگەیشتە وردەکارییەکانی ژیان هەمووی جوان بوون و متمانەیان بە یەکتر هەبوو مل شکاندنی بەرامبەرەکەی نەبوو لە پێناو دەسکەوتێکی بچووکی کاتی، ڕۆح و هەستەکان ڕاستگۆ بوو لە نێوان هاووڵاتی، لەڕابردوو فۆرمی ژیانکردن جیاواز بوو پڕاوپڕ بوو لە جوانی ڕەوشت بەرزی مەبدەئ و متمانە.
٥- ئەم گۆڕانکارییە سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە هەموو کۆمەڵگەکان دەناڵێنن بەدەست بەتاڵبوونەوە و بێ بنەمابوونی هەموو بەهاکانی ژیان، گۆڕانکاریەکان بەراوردکرنیان لەگەڵ لە نێوان ساڵانی ڕابردوو و ژیانی ئێستا گۆڕانکاییەکی گشتگیرە، سەردەمی کۆن هەموو بەهاکان جوان بوون، بەهای کۆمەڵایەتی لە قیمەی ڕەوشت بەرزی بوو، خەڵکی ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕ و پیاوانی ئاینی و پیاوی سەرباز پلەدارەکان ڕێز و شکۆیان هەبوو هەموو شتێک لە جێگەی خۆیدا بوو، ڕێڕەوی ژیان ڕاستەڕێ بوو، سەرکردە سەرکردایەتی دەکرد ،ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەکان ڕاستگۆ بوون خەڵکیان ڕۆشنبیر و هوشیار دەکردەوە، پیاوانی ئاینی خوا پەرست و ڕێگەی ڕاست و نیشاندەری خەڵک بوون، قوتابی هەوڵی دەدا بۆزانست، قوتابیانی زانکۆ نموونەی تاکی کۆمەڵگە بوون تاکی تێگەیشتو پێگەیشتو ڕەئیان هەبوو قسەیان لێوەردەگیرا.
٦- بەڕێوەبردنی دامودەزگەکان کەسانی شارەزا و بە هەیبەت و کەسایەتی بەرز بوون، مخابن تەکنەلۆژیا هەموو بەها و جوانیەکانی سڕییەوە کردنی بە مێگەلێکی وڕ و بێ هەست و بێ نەست و بەرژەوەندی خواز و مێشکیان پڕ لە سەرابی بێ بنەمای هیچگەرایی.
٧- تەکنەلۆژیا کودەتای بەسەر هەمووجوانیەکانی جیهاندا کرد ڕەوشتی کۆمەڵگەی سەروژێر کرد،خەڵکی ناماقوڵ و هیچگەرای سیستەمی ژیانی گرتە دەست لەهەموو ئەو کایانەی کە پێ دەوترێت ژین وژیاری.
٨- لە بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئاینی و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، هەر هەمووی کەوتە دەست خەڵکی نەزان و پارەدار، کۆمەڵگەیان وا ڕاهێناوە هەموو شتێک بەبێ بەها ببینن گەنج تەمبەڵ بکرێت، ماددە جێگرەوەی هەموو بەها جوانەکانی ژیان بێت، خەڵک باوەڕ بە ڕاستی نەکەن تەنها درۆ سەرچاوەی ڕاستیەکانیان بێت.
٩- سۆشیال میدیا و وێب سایتەکان هۆکاری سەرەکین بۆ بەلاڕێ بردنی هاووڵاتیان، ڕاگەیاندنەکان و ڕۆژنامەکان هۆکاری تێکدانی هزری تاکی کورد بوون، پیرۆزیەکانیان ناشیرین کرد خاکیان بێبەها کرد زانکۆکانیان بێ زانست و زانیاری کرد زانستییان وێران کرد.
١٠- ئابووری و سەرمایە کەوتە دەست کەسانی نەزان ، ئاین بوو بە ئاینی ئیسلامیی سیاسی توندڕەو هزری ئیرهابی، قوتابیانی زانکۆ عەقڵییەتیان ژێراوژێر کرا، ڕۆشنبیرانمان کەسانی بێ کاریگەرییان لێهاتە بەرهەم، ئاینمان بوو بە ئیسلامیی سیاسی و توندڕەوی و فکری ئیرهابی، هیچ شتێک لە جێگەی خۆی نەماوە ئەو کەمەیش کە ماوە بۆ ئەو جیلەمان دەگەڕێتەوە، پاش ئێمە بەداخەوە تەنها کورد نییە بەڵکو سەرتاسەری جیهان دەکەوێتە قۆناغی بێ هەست و بێ نەستی عەقڵیەتی ڕۆبۆت دەیبات بەڕێوە.

ھەواڵی زیاتر