بارودۆخ و هاوكاری نێوان تاكەكان

بەكر كەریم حەسەن

(هیلین كیلەر) نوسەر و چالاكوانی ئەمریكی دەڵێ” ژیان یان بریتی یە لە سەر كێشیەكی بوێرانە، یانیش هیچ نییە”.
مرۆڤ كە دێتە ناو ژیان توشی چەندەها كێشەو و چەرمەسەری و هەوارز و نشێو دەبێت، هەر كەسێك چیرۆكێك یان چەندەها چیرۆكی جۆراوجۆرو هەریەكە و بارودۆخێكی تایبەت بە ژیان و هەلومەرجە پەیوەندیدارەكانی بە ژیانی خۆی هەیە، زۆر جاران بارودۆخ وا لە مرۆڤ دەكات كەوا دەستبەرداری هەندێ دەستكەوت و خەون و ئاواتەكانی بێت لە كاتێك لە كاتەكانی تەمەنی بەهۆی نالەباری ژیان و هەلومەرجەكان. لەوانەشە زۆر جاران هەل و مەرج و بارودۆخەكان لەگەڵ بەرژەوەندییەكان هاوتەریب بن ببێتە هۆی باشتركردنی ژیان و بەدەست هێنانی ئاوات و خەونەكان، جودا لەوانەش زۆر جاران بارودۆخێكی نالەبەر دێتە پێش مرۆڤ و پێویستی بە دەست گرتن و دەستباری كەسە نزیك و چاوەڕانكراوەكان هەیە كەوا لەم باوردۆخە فەرز كراوە یارمەتی بدەن لە بەرامبەریشدا كەسی چاوەڕوان كراو بە دڵ دەیەوێ بارمەتی بدات و دەزانی ستەم و بێ باكی هەیە، یانیش دۆخێکە بۆی دروست كراوە بەڵام ئەفسوس ئەویش لە بەر هەبوونی هەندێ بارودۆخی گەورەتر لە خۆی ناتوانێ‌ وەكو پێویست یارمەتیدەری بێت كەوا لە دڵەوە دەیەوێ یارمەتی بدات، لە بەرامبەریش ئەوەی تر هەست بە بارودۆخی ئەو ناكات، یانیش بە پێچەوانەوە زۆر جاران دەتەوێ خۆت یارمەتیدەری خودی خۆت بیت، بەڵام ڕێگری سەخت و مەحاڵ دێتە پێش كەوا هەموو هەوڵەكانت ڕادەگرن.گرنگ نیەت و تێگەیشتنەكانە بەرامبەر یەكتری بەڵام ناكرێ و نابێ گەر هەست بكرێ براكەت یان ئازیزەكەت پێویستی بە دەستباری و دەست گرتن هەیە، گەر نەشتوانی ڕایبكێشی و ڕزگاری بكەی نابێ دەستی بەردەی و فەرامۆشی بكەی، چونكە هەمیشە دوو هەست و دوو بیركردنەوە و دوو دەست بەهێزتر و كاریگەرترن لە یەكیان. كە هەر چەندە هەست بە ئازار و ژان و ڕێگری بكەی لە یارمەتیدانی براكەت و ئازیزەكەت، بەڵام هەر دەبێ بەردەوام بی لە هەوڵەكان، چونكە بەردەوام بوون لە سەر هەوڵدان بە دڵنیایی بێ ئەنجام نامێنێتەوە و خوداش هەمیشە هاوكار و یارمەتیدەری ئەوانە دەكات كەوا مكوڕ و سورن لە سەر هەوڵەكانیان دەیانەوێ یارمەتی خۆیان و ئازیزانیان بدەن، چونكە خودا بەخشندە و میهرەبانە و یارمەتیدەری هەموو لایەكە، هەر چەندە زۆر جار درك بە فشار و گوشاری سەر بەرامبەرەكان ناكرێ بۆ یارمەتیدانی ئەوانی تر، لەگەڵ ئەوەش هەر چاوەڕێی دەربڕین و پاڵپشتی هەست و سۆز دەبن
بە كورتیەكەی ئەوەیە ژیان هەموو ماناكان و دیوە شاراوەكان و لێلییەكان دەگرێتە خۆ كە هەندێكیان لای ئێمە نادیارن و ڕوون نین، بەڵام دەبێ دەستبەردار و سەیركەر نەبین و خۆ بەدەستە نەدەین و هەمیشە خۆڕاگر و خۆڕاگرتربین رووبەڕووی ژیان ببینەوە بە هەموو سەختی و نالەباری و ئازار و كێشمەكێشمەكانی.

ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی