كاوه مه‌حمود
یۆنامی پێكهاته‌یه‌كی سیاسیی نێردراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێڕاق به بڕیاری 1500 له ساڵی 2003 درووست بوو و، دواتر ڕۆڵی به پێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 1770 له ساڵی 2007 فراوانتر بوو.
له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابووردوودا یۆنامی به شێوازی جۆراجۆر كارتێكردنی له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێڕاق هه‌بووه. یه‌كه‌مین نێردراوی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سیرجو دیمیلو له گه‌ڵ 27 له فه‌رمانبه‌رانی یونامی له ته‌قینه‌وه‌یك له به‌غدادا گیانیان له‌ده‌ست دا. كه‌سایه‌تی نێردراوه‌كان كارتێكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرت و زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شیان ده‌كرد هه‌بوو و، هه‌ر بۆ نموونه ڕۆڵی نه‌رێنی یان كوبیش جیاواز بوو له ڕۆڵی بلاسخارت، كه به شێوازێكی ئه‌رێنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سیاسی ده‌كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆزی كوردستانه‌وه هه‌بوو، هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌م ئه‌و نێردراوانه له چوارچێوه‌ی دیبلۆماسیه‌تی پشتگیری حكوومه‌ته‌كانی ناوه‌ند به هه‌ر شێوه‌یك بووبن، ده‌رنه‌چوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یۆنامی وه‌ك نێردراوی سیاسی و نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارتێكردنیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی هه‌بوو و، هه‌ر بۆیه به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان عێڕاق و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی میلشیای سه‌ربازین هه‌رده‌م بوونی یۆنامی له عێڕاقدا به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێڕاق و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی ده‌وڵه‌تیان داده‌نا.
ئاراسته‌ی وه‌ده‌رهێنانی یۆنامی و كۆتایهاتن به كاره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندی ئه‌جێنده‌ی وڵاته ههرێمایهتییهكانیش ده‌گونجێت، كه پێیان وایه بوونی یۆنامی به‌ربه‌ستێكی بۆ ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ژموونیان له عێڕاقدا درووستكردووه.
ئاراسته‌ی كۆتایهێنان به كاری یۆنامی ئه‌م جاره‌یان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سودانی گرته‌وه، كه له نامه‌یه‌كیدا بۆ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ڕابووردوودا داوای كردووه، كه له 31ی دیسه‌مبه‌ری 2025 یۆنامی كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت و، بیانووی سودانی بۆ ئه‌م داواكارییهش كه له نامه‌كه‌یدا هاتووه: “سه‌ركه‌وتنی” عێڕاقه له “گۆڕانكاری” دیموكراسی، كه بیست ساڵه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه و، توانراوه “سه‌ركه‌وتن” به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان ئه‌نجام بدرێت. بۆیه زۆر به ڕوونی له نامه‌كه‌ی سودانی دیاره، كه داواده‌كات ئه‌جینده‌ی سیاسی له عێڕاقدا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كۆتای پێ بێت و، با ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تی عێڕاق له بواری خزمه‌تگوزاری و گۆڕینی كه‌شوهه‌وادا، بده‌ن.
پاشخانی ئه‌م داواكارییه‌ی سودانی بۆ ئایاری ساڵی پار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تاقمی ده‌سه‌ڵاتدار له عێڕاقدا به بیانووی “پاراستنی سه‌روه‌ری” داوای كۆتایهاتنی ڕۆلی یۆنامییان كرد و، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه ئه‌و تاقمه له به‌شێك له ڕاپۆرته‌كانی بلاسخارت ڕازی نه‌بوون و، به‌شێك له جموجۆڵه‌كانی ئه‌و نێردراوهیان به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێڕاق داده‌نا.
له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داواكارییه‌ی عێڕاق ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لێژنه‌یه‌كی سێ قۆڵی بۆ ئه‌و داواكارییه به بڕیاری 2682 له ساڵی 2023 درووستكرد و، ئه‌و لێژنه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی فوڵكر بیرتس سه‌ردانی عێڕاقی كرد و، 250 چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نی سیاسی و حكومی و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و فه‌رمانبه‌رانی یۆنامی كرد و، له كۆتاییدا پێیان ئاسایی بوو، كه له حوزه‌یرانی 2026 یۆنامی كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت و ئه‌ركه‌كان به رێكخراوه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدرێت و، ئه‌مه‌ش فرسه‌تێكی نوێ بوو بۆ ئه‌وه‌ی سودانی و له پشت ئه‌وه‌یشه‌وه هێزی سیاسی خاوه‌ن میلشیا به بیانووی پاراستنی سه‌روه‌ری داوای كۆتایهاتن به كاره‌كانی یۆنامی بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ڕاپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشان كردبوو له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی كاری یۆنامی له 2026دا بوو، به‌ڵام خودی ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ هه‌ندێ خاڵی گرنگ ده‌كات، كه ورده‌كارییه‌كه‌ی، پێداویستی بوونی یۆنامی ده‌خاته‌ڕوو، وه‌ك ئامرازێك بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێڕاق له هه‌ژموونی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كان.
له ڕاپۆرتی ئه‌و لێژنه‌یه، كه بیرتس سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد هاتووه: سێ دیارده‌ی مه‌ترسیدار هه‌ڕشه له عێڕاق ده‌كات، كه بریتین له شلۆقی دامه‌زراوه‌كان و كه‌مبوون و لاوازی داهاتی مرۆیی و بوونی دیارده‌ی كۆمه‌ڵ و میلیشیا چه‌كداره‌كان و ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی داعشێكی نوێ.
هه‌ڵبه‌ته تێكڕای ئه‌م بابه‌تانه كرۆكی دۆزی سیاسین و، به‌شێكن له ئه‌جینده‌ی كاری سیاسی، كه سودانی و ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كات ده‌یانه‌وێ هیچ لایه‌نێك له چوراچێوه‌ی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی مافی كارتێكردنی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده ڕاپۆرته‌كه‌ی بیرتس به گشتگیری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م سێ دیارده‌یه كردووه، به‌ڵام ڕووداوه سیاسییه‌كان، كه پێشتر له گوتاره‌كانی نێردراوی یۆنامی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شكراون به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ڕوودانی گۆڕانكاری چلۆنایهتین له هه‌ژده مانگی ڕابووردوو له ڕه‌وشی سیاسی‌دا، كه له ڕاپۆرته‌كه‌ی بیرتس و له دوا وتاری بلاسخارت له هه‌فته‌ی ڕابووردوو له فیدیوكۆنفرانسهكهیدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، هاتبوو.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆكاری بوونی یۆنامی، كه له‌سه‌ره‌تاوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بڕیاری پێكهێنانی ئاماژه‌ی پێكردبوو، بابه‌تی تۆلیرانس و حوكمرانی باش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری یاسا و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ته‌واوكردنی قۆناغی گواستنه‌وه له دیكتاتۆری بۆ دیموكراسی و یارمه‌تیدان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان له كرۆكی ئه‌ركه‌كان و مه‌به‌ستی بوونی یۆنامی بوو.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م ئه‌رك و ئامانجه‌وه بڕوانینه بوونی یۆنامی و ڕه‌وشی سیاسی له عێڕاقدا ئه‌وه‌ی ڕچاو ده‌كرێت، به‌رده‌وامبوونی گرفت و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵه، جگه له پاكتاونهكردنی ئاسه‌واری سیاسیه‌تی شۆڤینیستی ڕژێمی دیكتاتۆری پێشوو له بواری ته‌عریب و گۆڕانكاری دیموگرافی و سیاسه‌تی په‌راوێزخستن. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گرفتی گه‌وره له شه‌رعیه‌تی حوكمرانی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق دوای كشانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در، كه زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی پێكده‌هێنا به‌دیده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له ململانێی شیعه و شیعه له‌سه‌ر حوكمرانی وئن ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ململانێی سوننه و سوننه، جگه له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به تاونبارانی جینوسایدی ئێزیدییهكانه، كه نه له دادگای ناوخۆیی و نه له دادگای نیوده‌وڵه‌تی پرسینه‌وه و دادگاییان ناكرێت.
تێكڕای ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی دیكه پێداویستی بوونی یۆنامی و ده‌زگا و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شێوازی حوكم و به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت له عێڕاق ده‌خوازێت به‌و مه‌به‌سته‌ی سنورێك بۆ پێشێلكردن ماف و زه‌وتی ئازادی و دیارده‌كانی پێشێلكردنی یاسا و پاراستنی خه‌ڵك و ڕاگرتنی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كان، دابنرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه، هێزی سیاسی كوردستانی و ته‌نانه‌ت ناوه‌ندنی فراوانی ڕای گشتی بابه‌تی ئه‌م نامه‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق بۆ كۆتایهاتن به بوونی یۆنامی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و، ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ك ده‌یانی دیكه به‌سه‌رماندا تێده‌په‌ڕێت.