“رێزگرتن لە خەباتی ئافرەت ئەرکە لە سەر شانی هەرتاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە”

فەزیلە شۆرش

ئافرەتی کورد لە کۆمەڵگەی کوردیدا ڕۆلی لە پیاو زیاتر نە بوو بێت بێگومان کەمتر نیە، بەتایبەتی لە شۆرش و خەبات بۆ ئازادی و رزگاری کورد، هاوشانی پیاو بووە و رووبەرووی زوڵم و زۆردای سیاسەتە فاشیەکانی حکومەتەکانی عیراق بووە و بەرگەی هەموو جۆرە ئەشگەنجە و جەرگ سوتان و مالوێرانی بەعسی گرتووە، کاریزما بە هێزەکەی ئافرەتی کورد رەورەوی دایتە مانەوەی خێزان و کۆمەڵگەو بەردەوامی شۆرشەکانی کورد، نابێ لە بیر بکرێت یەک لە بنەمای هاوسەنگی بەردەوامی شۆرش و خێزانی کورد، خۆراگری و هەست بە بەرپرسیارەتی کردن و ڕۆلە گرنگەکەی ئافرەت بووە، تا ئێستاش ئەم ڕۆلەی بەردەوامە، گەر پێداچوونەوەیەکی خێرا بکەین لە شۆرشەکانی ئەیلول و گولان و رووبەروو بوونەوەی هێرشەکانی داعش دەبینین ئافرەتان وەک پێشمەرگە شۆرشیان کردووە چ بە چەک چ بە تیمارکردنی پێشمەرگە بریندارەکان و چ خۆراگریان لە ناو بەندیخانەکانی ئەمنی بەعس و گیانفیدایان و بەرێوەبردنی خێزان کاتێک پیاو لە شاخ بوو و بەشداریان لە راپەرینی ئازادی کوردستان و ئێستاش بە بەبەرنگاربوونەویان دژ بە قوتبرینی کوردستانیان لەلایەن حکومەتی بەغداوە.
بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە بە شێوەکی دروست پێویست بە دوو ڕەهەندی گرنگ هەیە، یەکەمیان باوەر بوون بە هێزو توانای ئافرەت و دوومیان رێگە و دەرفەتدان بە ئافرەت لە هەموو بوارەکانی ژیان و کار بەتایبەتی لە شوێنی بریاردان، کاتێک ئەم دوو ڕەهەندە تێکەلی یەک بوون و بەردەوام بوون، دەتوانیین بڵێن سیما مەدەنیەکە و پێشکەوتنێکی دروست لە کۆمەڵگە بەرچاو دەبێ.
گرنگیدان بە دۆزی ئافرەت لە خێزانەوە دەست پێدەکا، بەلام حزبە سیاسەکانیش رۆلێکی گرنگیان هەیە لە بایەخدان بە دۆزی ئافرەت، جێی شانازیە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆناغەکانی شۆرشیدا بۆ ئازادی و یەکسانی و ئێستاش لە هێنانە پێشەوەی ئافرەت بەردەوامە، چ بە هێنانە پێشەوەی لەرێکخستنەکانی خۆی چ بە پالپشتی کردنی ئافرەت بۆ گەیاندنی بە شوێنی بریاردە، لە بیر نەکەین یەکەم ئافرەت لە ئاستی عیراق و کوردستان وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خاتوونێکی پارتی بوو.
بێگومان فاکتەرە هەرە بەهێزەکەی پێگەی کۆمەڵگە، ئافرەتە، بۆیە دەبینن خەباتی ئێستای ئافرەت بۆ رەتکردنی بیرۆکەی هەندێک کەسانە کە هەوڵی خۆ سەپاندن دەدەن و باوەریان بە توانای ئافرەت نیە وە یا ترسیان لە سەرکەوتن و پێشجوونی ئافرەت هەیە، سەرەرای ئەو ئالنگاریانە کە دێتە پێش رەورەوەی پێشکەوتنی ئافرەت، ئافرەت بەردەوامە لە بەرخودان و بەشدارە لە بنیاتنانی نیشتیمانێکی ئازاد و ئارام و پێشکەوتوو، بۆیە رێزگرتن لە خەباتی ئافرەت ئەرکە لە سەر شانی هەرتاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە.

ھەواڵی زیاتر