چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پانۆرامای داستانی بێلمبێرێ

ئەسعەد عەدۆ

کاتێ گەشتیار سەردانی زاخوکا دەلال دەکات ، گوێی لە دەنگی ئەردەوان و ئەیاس دەبێت ، لەلایەکی دیکە لەگەڵ ئاوازی ژێی تەنبووری محمد عارف جزیری هەست بەشانازیەک دەکەیت کە میللەتەکەت خاوەنی هونەرێکی زێدە رەسەنە
کاتێ سەیری پرا دەلال دەکەیت و گوێت لەسەربردەی (دەلالا خاتین) دەبێت کە چۆن خۆی کردۆتە قوربانی راوەستانی ئەو پرە ! هێندەو هێندە بەژن باڵا دەبیت کە خاوەنی ئەو مێژووە کۆنەی !
واتە زاخۆو هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان پێویستیان بە پەیکەری پانۆرامایی هەیە کە رەنگدانەوەی قارەمانایەتی رۆڵەکانی تێدا بەرجەستە بێت بە نموونە : وەک نووسەرێکی کوردپەروەر پێشنیار دەکەم :

  • پانۆرامایەک لەنێو شاری خانەقین بۆ(لیلی قاسم)و ، هەڤاڵانی دورست بکرێت کە لە 12 / ئایار / 1974 لە بەغداى جەبەرووت لە سێدارە دران ! بەو مەرجە کە ئەو پانۆرامایە رەنگدانەوەی گشت شەهیدانی تێدا بەرجەستە بێت و (بەمۆ)ی ، سەرکەش ببێتە باکگراونی ئەو دیمەنە
  • بۆ هەولێری دێرین و ئەو دەشتەکاکی بەکاکیە مەگەر شەڕی دەشتی هەولێرو شەڕی شاخۆڵان (1969)تێری تامەزرۆی هێزی دەشتی هەولێر بکات ، دەنگ وسەدای لاوەکەکانی حسن حەیرانیش لەو ئاسمانەدا بە ناوی فارس باوە ، علی تەکتریۆف ، خلیل و سید فتحی بزرینگێتەوە !
  • شەڕی بێلمبێرێ کە یەکەم شەڕی زێدە دژواری دوای نسکۆهێنانە کە لە 25/ئایار/1977 روویداوە ببێتە دیوارێکی پانۆرامایی تاکو هەموو خەڵک هەست بە رۆحی شەهیدان بکات بەنموونە : حجی قادۆ ، زۆران خانەقی و هەڤاڵانی ، بەمکارەتان خۆزگەی سلیم کورکی ، دێتە دی کە دەیویست لە حکومەتی کوردان ببێتە( انضباط)لە گۆڕەپانی( بارزانی نەمر)دا ، تا هەموو گەشتیار بە قڕبێنی دەنگی دۆشکەی( عریف عودیشۆ)مەست بێت ! ئەوکات خەڵکی دونیا بە جەربەزەیی و قارەمانیەتی یەکە یەکەی پێشمەرگەکانمان لە محمد خالد بۆصلى ، محۆ گەودە ، عثمان قاسم ، محمد ميرزا ، حميد شريف ، رێبەر حسینی جوانە مەرگ ، على هالۆ ، عەمەر شەت یونس و گشت ئەوانەی نێویان بە یادم نەهاتۆتەوە !
    تکا لە سەرپەرشتکاری ئیداری ، بەرپرسی حیزبی ، دەوڵەمەندانی دەڤەرەکە دەکەم شەرەفی بەشداربونیان هەبێت ، بەمشێوەیە دەتوانین مێژووی قارەمانەکانی میللەتەکەمان بۆ نەوەی دادێ بنووسینەوە و لە مەیدانی جوانکاری و گەشتیاری داهێنانێک بۆ داهات دەکەین ، پارە زۆرە ، هیممەت هەیە ، داهێنەرانی هونەریمان لەمشەدایە ، تا زووە دەست پێبکەن هەرهێندەمان بۆ دەمێنێتەوە ، ئەوەتە شەهید شاکر فتاح و علی بەهار لەو رووەوە شوێن پەنجەیان لە مێژووی ئیداری وڵاتەکەمان دەبریسکێتەوە