هەوری ڕەش پەڵکانەی داپۆشیوە

ئەسرین عاسی شوانی

ئەوەتا دەبینین ماوە ماوە عەرەبی هاوردە لەو ناوچانە مۆڵ دەدەن و بە پشتیوانیی بیری شۆڤێنی دەیانەوێت خاک و ماڵ و کەرامەتی کورد داگیر بکەن.

 بڕوانن جگە لە کوردبوون و متمانە بە خۆبوون هیچ دەرچەیەک شک نابەن بە گژ هەموو ئەو هەڕەشەو تەحەدایە دەبنەوە، ئامادەن مەرگ هەڵبژێرن نەک ئەوەی خاکەکەیان بۆ داگیرکەر جێبهێڵن.

 لێرەدا جێگەی خۆیەتی بپرسین  حزبە کوردییەکان لە کوێن؟ ئەوەتە هاونیشتمان و هاوزمانانیان لە ماڵ و زێدی خۆیان وەدەر دەنرێن.

ئاشکرایە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە زۆر بێ شەرمانە لە هەوڵی بەدیهێنانی خەونە گڵاوەکەی بەعسدا پرۆسەی تەعریب درێژەی پێ دەدرێ لە گوندە کوردنشینەکان.

 سوپا پشتیوانی عەرەبە هاوردەکان دەکات و هەڕەشەی گرتن لە کورد دەکات و پارێزگاری کەرکووکیش بە هەموو شێوەیەک هاوکاری پرۆسەکەیە، بەڵام ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق کردوویانەو دەیکەن تەنها خەیاڵپڵاویە و هیچی تر، بەڵام ئەو خەونە گڵاوەیان هەرگیز بۆ نایەتە دی.