نامه‌ عاشقانه‌كانی غولامحسێن ساعدی

خالید فاتیحی

نامه‌ی 12

تاهیره‌ی ئازیزم

ماوه‌ی ده‌ رۆژه‌ چاوه‌ڕوانم له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نامه‌كه‌تم پێگه‌یشت ئه‌و هیوایه‌ له‌لای من په‌یدابووه‌ كه‌ هه‌موو رۆژێ چاوه‌ڕوانبم.
ئه‌مڕۆ سه‌عات دووی دوانیوه‌ڕۆ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی (تیر) گه‌ڕامه‌وه‌، پێیان راگه‌یاندم نامه‌ت بۆ هاتووه‌ خێرا رۆیشتم. به‌ڵام نامه‌ی تۆ نه‌بوو، باوكم نامه‌ی بۆ نووسیبووم. دوای پێنج رۆژی دیكه‌ راهێنانی گولله‌هاویشتن به‌ تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ و نارنجۆك ته‌واو ده‌بێ و دووسێ هه‌فته‌ ئاسووده ‌ده‌بین. یانی هه‌مان وه‌رزش و رێگاڕۆیشتن. به‌كورتی بگره‌وبه‌رده‌ی سه‌ربازی. رێك سی و چوار رۆژی دیكه‌ ده‌تبینم. ئێستا سه‌یرده‌كه‌م چاوه‌ڕانبوون و ده‌سته‌ملانی خه‌یاڵات بوون ئه‌ویش بۆخۆی دنیایه‌كی دیكه‌یه‌.
شه‌وانه‌ خه‌ون بینین و دوای خه‌و و به‌رله‌ خه‌ویش، له‌ ته‌واوی ماوه‌ی بێداری له‌ بیری تۆدام. هه‌مووی هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ و هه‌موو رۆژێ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌. له‌ هه‌رنامه‌یه‌كدا ئه‌و بابه‌ته‌ت بۆ ده‌نووسم. بێجگه‌ له‌وه‌ ده‌بێ چ شتێكی دیكه‌ له‌نێوماندا هه‌بێ. له‌ هه‌مان كات كه‌ گه‌یشتمه‌ ته‌ورێز ته‌له‌فۆنت بۆده‌كه‌م.
ماوه‌ی سێزده‌ یان پازده‌ رۆژ وه‌كو رۆژی دیاریكراو بۆم ده‌بێته‌ مایه‌ی خۆشی.
له‌گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه‌ وێنه‌یه‌كت بۆ ده‌نێرم كه‌ به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌ چه‌نده‌ جێگه‌ی پێكه‌نینم.
نامه‌م بۆ بنووسه‌، هه‌موو سه‌عاتێك چاوه‌ڕوانم، ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ی داوام كردبوو بۆم بنێره‌. ماچت ده‌كه‌م.

غ- س
6/12/1340 هه‌تاوی

نامه‌ عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه‌ بۆ تاهیره‌ی كوزه‌گه‌رانی نووسیون.