دادگای باڵا، یان دادگای بەڵا؟

ڕێبوار سیوەیلی

  1. ئێمە لە خاكێكی جیاوازین، مێژوویەكی جیاوازمان هەیە و سێمبوول و شانازییەكان و تامی خواردن و كولتووریشمان جیاوازە. عێراق نیشتیمانی مێژوویی من نییە، من خەڵكی كوردستانم، كە مێژووییەكی زۆر دێرینەتری لەم عێراقە هەیە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە تەنیا بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم.
  2. عێراق بۆ من قەفەسێكی ئاسنینە و تیایدا بەندكراوم. تیایدا كۆیلەم و هاووڵاتیی دووەمم و من نیشتیمانێكی میژووییم هەیە، نەك سیاسیی و دروستكراو.
  3. عێراق نیشتیمانێكی دروستكراوە، بە زۆر كوردی تێئاخنراوە و ناچار كراوە بە زۆر قەبووڵی ئەم زیندانە بكات. عێراق نیشتیمانێكی ڕۆحیی من نییە، هێندەی ئەوەی قەوارەیەكی سیاسییە كە ئێمە لە 2003دا بۆخۆمان زیندوومان كردەوە.
  4. باجی ئەم زیندووكردنەوەیەمان دا و سەرمان دای لەبەرد. ئەو كاتەی ئەوەمان دەكرد، هاووڵاتیانی كورد مەستی ڕووخانی ڕژێمی سەدامی دیكتاتۆر بوون و سیاسیەكانی ئێمە مەستی بەدەستهێنانی پاداشت و بەرژەوەندی.
  5. “دادگای بەڵای عێراق” بەرهەمی ئەم زیندووكردنەوەی لاشە تۆپیوەی عێراقی بەعس و شۆڤێنییەتەیە.
  6. لە وتارەكانی داهاتوودا زۆر شتی دیكەش دەنووسم.. ئێوەش هەر جوێنم پێدەن خۆشەویستان..