رۆلی ئافره‌ت له‌ بواری راگه‌یاندندا

دهۆک بەرۆژی

بێگومان كاتێ باس له‌ راگه‌یاندن ده‌كه‌ین ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و مێژووه‌ دوورو درێژه‌ بین سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندن، به‌ واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ژیانی به‌رایی و سه‌ره‌تایی مرۆڤ له‌سه‌ر رووی زه‌وی راگه‌یاندنیش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ژیانی به‌رایی و سه‌ره‌تایی مرۆڤ له‌سه‌ر رووی زه‌وی راگه‌یاندنیش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و له‌دایك بووه‌، به‌ڵام ده‌بێت هێنده‌ش بزانین كه‌ راگه‌یاندنی ئه‌وساو ئه‌و سه‌ردمه‌ راگه‌یاندنێكی سه‌ره‌تایی بووه‌ وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیان و ئاكارو هه‌ڵس و كه‌وت هزرو هۆشی مرۆڤی سه‌ره‌تایی دواتر له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری مرۆڤ كۆمه‌ڵ و كرانه‌وه‌ی هزرو بیر مێشكی مرۆڤی زانا و زرنگ و رۆشنبیر گۆڕانی ئاستی ژیارو شارستانیه‌ت و په‌یدابوونی ئامێرو سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیاو پیشه‌سازی.راگه‌یاندنیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و له‌ قۆناغێكی نۆناغێكه‌وه‌ پێی نایه‌ قۆناغێكی نۆی ترو گه‌شه‌دار تر، تا به‌رۆژی ئه‌مڕۆمان ده‌گات، له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ واباوه‌شمان بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌م و سه‌ده‌یه‌كی نوێ كردۆته‌وه‌، راگه‌یاندن له‌سایه‌ی(جیهان گه‌رایی-عولمە)كه‌ دونیای كردۆته‌ گوندێكی بچوك، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، یاخود بوارو شێوازه‌ جیاجیاكان به‌ئاسانی ده‌گه‌نه‌ نێو ماڵی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ به‌هۆی رادیۆو ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و ئه‌نته‌رنێت و كۆمپیوته‌رو…هتد هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شیان ئاكامی به‌ره‌و پێشچونی عه‌قڵی مرۆڤه‌ له‌بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا، له‌م نێوه‌شدا رووداوه‌كان زوو ده‌ست پێده‌كه‌ن و گۆڕانگاری و پێشهاته‌كانیش زۆر به‌خێرایی دێنه‌پێشه‌وه‌.
سەبارەت بە رۆڵی ئافرەت لەبواری راگەیاندندا گەربێ و بەراوردێك بکەین لەنێوان ئافرەتی کورد لە نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا، له‌گه‌ڵ ئافره‌تی كۆمه‌ڵگه‌كانی تر . به‌تایبه‌تی ئافره‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا، ده‌بینین ئه‌وان له‌ رێزی به‌راییدانه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هۆكاره‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مه‌زهه‌بی و فه‌رهه‌نگی و حاڵه‌تی ده‌روونییه‌كانیشه‌وه‌،كه‌به‌درێژایی مێژوو وه‌ك چۆن مرۆڤ و كۆمه‌ڵی كورده‌واری به‌شی زۆری سته‌م و جه‌ورو چه‌وسانه‌وه‌ی و مه‌ینه‌تی بووه‌، وێڕای چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌تی كورد له‌ لایه‌نێكی تره‌وه‌ ئه‌ویشیان ده‌ستی پیاوه‌، یاخود مێرد، یاخۆد باوك كه‌سیسته‌می باوك سالاری كاریگه‌ی خۆی هه‌بووه‌، دواتر ده‌كرێ له‌ مێژووی نوێدا ئاماژه‌ به‌ڕۆڵی ئافره‌تی كورد بكه‌ین به‌تابیه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ساڵی 1991ــی كوردستانی باشوور تا ئێستا ده‌بینین ئافره‌تی كورد له‌تێكڕای بواره‌كانی ژیاندا پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی تر، هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ له‌دایك بوونی ئازایه‌تییه‌كی به‌رچاو ده‌كرێ له‌باره‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌وا ئافره‌تی كورد له‌ كوردستاندا له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا هه‌ڵبكات وه‌ك ئافره‌ت خۆی بگونجێنێ و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌ نوێیه‌كاندا بسازێش، زێتریش له‌بواری راگه‌یاندندا ئه‌مڕۆ ده‌بینین شوێنی په‌نجه‌ی ئافره‌تی كورد له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا به‌ بوێری ئازایی هاتۆته‌ مه‌یدان و كاریكردووه‌ و ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێك و پێكی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه‌شیان بۆ ئێمه‌ی كورد وه‌ك كۆمه‌ڵێكی رۆژهه‌ڵاتی ره‌سه‌ن و دێرین و خاوه‌ن دابونه‌ریت و ژیان وشارستانیه‌ت مایه‌ی سه‌رفرازی و شانازییه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ناویان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی مێژووی نوێی كورددا تۆماركراوه‌ بوونه‌ته‌ پێشه‌نگ و ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ له‌ ئاسمانی وێژه‌و هونه‌ر فه‌رهه‌نگ و زانست و سیاسه‌تدا.