بە کورتی بە کوردی

ھۆشیار سیوەیلی

کۆنفرانسی لووتکە بۆ دیموکراسی

دوێنێ لە سۆڵ (سیئۆڵ) ی پایتەختی کۆریای باشوور کۆنفرانسی لووتکە بۆ دیموکراسی دەستی بەکارەکانی کرد. ئەمە سێیەم کۆنفرانسە و بە شێوەی ئۆن لاین (ڤێرچوەڵ) لە ژێر ناونیشانی (دیموکراسی بۆ نەوەکانی داهاتوو) ئەنجامدەدرێت و سێ ڕۆژ دەخایەنێت. لە ڕۆژی سێیەمدا بریارە سەرۆک و سەرکردەی دەوڵەتان و رێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی لایەنی تری بەشداربوو راو بۆچوون و پێشنیازەکانیان دەربارەی کۆسپەکانی بەردەم گەشەسەندن و پێشکەوتنی دیموکراسی بخەنەڕوو. ئەم کۆنفرانسە ساڵانەیە دەسپێشخەری سەرۆک بایدنە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی کێشەکانی بەردەم یموکراسی و ئازادی قوڵبوونەوەی بەهاو مافەکانی مرۆڤ. بە گوێرەی ئەجێندا و ناونیشانی مێزگرد و وتار و گفتوگۆکان بابەتی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتییە لە باسکردنی ئەو هەڕەشانەی لە دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ دەکرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجی دیجیتەلی بە تایبەتی ژیریی دەسکرد (Artificial Intelligence-AI) بۆ بلاوکردنەوەی زانیاری درۆ بە مەبەستی چەواشەکاری و بۆ ئامانجی سیاسی و بەکار‌هێنانی تەکنەلۆجی نوحئەی ئای) دەرفەتی گەورە بۆ مرۆڤایەتی دەخوڵقێنی، لە هەماکاتدا، گەر چوارچێوەیەکی گوونجاو بۆ بەکارهێنانی دانەنرێت ئەوا مەترسی و هەڕەشەش دەهێنێتە ئاراوە. هەر بۆیە لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، بابەتی (AI) یەکێک بوو لەو بابەتانەی قسەو گفتوگۆی زۆری لەسەرکرا. لەبەرئەوەی تەکنەلۆجییەکە نوێیە و کۆمپانیاکان کێبڕکێیانە لەسەر داهێنان و دروستکردنی ئەپ و پلاتفۆڕم و سیستەمی نوێ تا وەک پێشەنگ لەو بوارەدا بمێننەوە و هێشتا وەک پێویست کۆد و ستاندارد و ڕێنمایی و یاسای پێویست لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان دانەنراوە تا سوودەکانی زیاتر و زۆرتر بکات و زیان و هەڕەشەکانی بۆ سەر مرۆڤایەتی کەم بکاتەوە هەرچەندە تازە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لیژنەیەکی ڕاوێژکاریی داناوە تا لەو بارەیەوە ئامۆژگاریی پێویست پێشکەش بکەن تا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بتوانرێت چوارچێوەیەکی گوونجاو بۆ تەکنەلۆجی ژیریی دەکرد دابنرێت.

ھەواڵی زیاتر