بێدەنگی سەرکۆمار، بەرامبەر بڕیارە نادەستورییەکانی دادگای فیدراڵی

دلبەر بارزانی

سەركۆماری عێراق، كە پارێزەری دەستوورە، بەڵام لە بەرامبەر ئەو هەموو بڕیارە نادەستوورییانەی دادگای فیدراڵی بێدەنگە! چونكە حزبەكەیشی بەشێكە لەو پیلانانەی، كە دادگای فیدڕاڵی لە دژی هەرێمی كوردستان و بە نەخشەی وڵاتێكی ئیقلیمی كێشاوییەتی. بۆیە هەبوون و نەبوونی وەکو یەکە، بێ دەنگی سەرکۆمار لەلادانی سیستەمی سیاسی عێراقی لەدیموکراسی و پێکەوە ژیان بەرەو دکتاتۆری دەزگایی کە ئەویش دادگای فیدراڵیە یەکپارچەیی عێراق ناهێڵێت، چونکە کارکردن و پاپەند بوون بە ماددەکانی ئەو دەستوورە زامنی مانەوەی عێراقە بە یەکگرتوویی زۆر بە ڕوونیش لە دیباجەی دەستور ئاماژەی پێکراوە.
پێویستە هەرێمی کوردستان چیتر لە سەرکۆمارێک قبول نەکات کە بەبەرچاوییەوە ئەجێندای دەرەکی لە لایەن دادگای فیدراڵی دژ بە هەرێم پیادە دەکرێت، ئاخر هەبوونی سەرۆکێک چ سودی هەیە کە نەتوانێت پارێزگاری لە دەستوور بکات؟ بۆیە ئەم سەرۆکە دەست لە کار بکێشێتەوە، چونکە بوون و نەبوونی وەک یەکە، لە کاتێکدا دەستور لە مادەی 67 و 73 دەسەلاتی داوە بە سەرکۆمار کە ببێت بە پارێزەری دەستوور و هاوسەنگی هەرسێ دەسەڵات بپارێزیت.
عێراقی نوێ لەسەر بنەمای جیاکاری لە دەسەلاتەکان دروست بووە، نابێت تەداخول لە کاری یەکتر بکەن، بەڵام دادگای فیدراڵی لە ئێستادا لە جیاتی پەرلەمان یاسا دادەنێت و لایەنەکانیش مولزەم دەکات بە جێبەجێکردنی، کەواتە ڕۆڵی حکوومەتیش دەگێرێت وەک سیستەمی جێبەجێکردن لە کاتێکدا دەسەلاتی دادگا تەنیا شیکردنەوەی ماددەی دەستوورو یاسایە.
بۆیە دەبینرێت شەڕی دژبەرە سیاسییەکان بە دادگای فیدراڵی دەکرێت ئەمەش پێچەوانەی ئه و بنەمایەیە کە عێراقی تازە لەسەری دروست بووە.

ھەواڵی زیاتر