جه‌واد عه‌بدولجه‌بار عه‌لی*
پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئاخۆ چۆن ڕێز و حورمه‌تت به‌رانبه‌ر هه‌ر شارێك بۆ دروست ده‌بێت؟ بێگومان کاتێک دەچیتە نێویه‌وه، جا چ لە ڕێگه‌ی وشکانییه‌وه بێت، یان ئاسمانی، یان دەریایی، بە تایبەت کاتێک لە دەروازەی فڕۆکەخانەوە دەچیتە ژوورەوە و دەبینی کارمەندانی سنوور به چ شێوه‌یه‌ك مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکه‌ن، کە لە دەروازەی کوردستانەوە دەچنە ناو عێراقەوە. به دڵنیایی كارمه‌نده‌كان به شێوازێکی شارستانی و بەوپەڕی ڕێزه‌وه، بەبێ دەستوەردان لە هۆکاری سەردانەکە، پێشوازییه‌كی گه‌رمت لێ ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئەمەش ئاسوودەیی و ئارامیی ده‌روونیت پێ دەبەخشێت. وه‌ختێك داخلی هه‌ولێر ده‌بیت، پاقژی و جوانی و شه‌قام و بینا بەرزەکان، بازاڕی میللی ومۆدێرن به وێنه‌ی مۆڵه بازرگانییەکان، وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو ناز به ته‌ماشاكه‌رانیان ده‌فرۆشن.
به‌ڵێ، خۆ ئه‌م هەرێمە بەشێکە لە عێراق، ئه‌ی بۆچی به‌م چه‌شنه، به‌م ئاسته‌به‌رزه گه‌شه‌ی كردووه؟ کێ ئەم هەرێمە بەڕێوەدەبات و چۆن گەیشتە ئەم ئاستەبەرزە؟ بە دڵنیاییەوە سەرکردایەتییەک هەیە به‌رده‌وام کار دەکات و پلانی پێشكه‌وتن بۆ هەرێم دادەڕێژێت تاكوو هه‌رێمێكی پێشكه‌وتوو و ئاوەدان و سیسته‌مدار به‌رهه‌م بێت. ئه‌مه‌یش دوور لە دەستتێوەردانی لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی شەخسیدا. له هه‌رێم سیستمێکی هاتووچۆی توندوتۆڵ هەیە، کە هەرکەسێک سه‌رپێچی بكات، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌رپرس به‌ر له هاووڵاتی، جگه له‌مانه‌یش له‌وێ بۆت دەردەکەوێت کە شەقام و کۆڵانەکان پاك و خاوێن و سه‌رپێچییان تێدا نییه و بە شێوەیەکی پێشکەوتوو پلانیان بۆ دانراوە.
به‌پێی زانیاریی من له‌باره‌ی ئه‌زموونی بیناسازی و پلان و نه‌خشه‌ی گونجاوی وڵاته پێشه‌وتووه‌كان، فه‌زڵ و گه‌وره‌یه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ركرده و سه‌رۆكانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له فكری خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌یان دابوون، به دڵنیایی بودجەی هه‌ولێر له بودجەی هیچ پارێزگایه‌كی عێراق زیاتر نییه، بەتایبەت پارێزگه‌ی بەغدای پایتەخت، کە پێویست بوو له ئاستی ناوه‌كه‌ی دابێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خشه و پلانی خراپ، كه‌میی ئه‌زموون و گه‌نده‌ڵی، به‌م باره خراپه‌ی ئێستای گه‌یشتووه.
ئەم هه‌ولێره جوانە، کە هه‌موومان شانازی پێوە دەکەین و ستایشی سەرکردەکانی دەکەین، کە بە هەموو کۆشش و وزە و ئیرادەیەکەوە کار دەکەن، بۆیه پڕ به دڵ پیرۆزبایی شارە جوانەکەتتان هه‌ولێر لێ دەکەین.
•نووسه‌رێكی عه‌ره‌به له وه‌سفی جوانیی هه‌ولێر و كوردستان ئه‌م وتاره‌ی نووسیوه.