هەشتی مارس ڕۆژی دایک و ڕۆژی خۆشەویستی نییە

کــــــــەژاڵ

8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، ئەو ڕۆژەیە کەئافره‌تانی جیهان بەبێ گوێدان به‌ جیاوازی ئایدیۆلۆژییە ڕەگەزییەکان و. ده‌ست ئه‌كه‌ن بە یادکردنەوەی سەرکەوتن و دەستکەوتەکانیان هەڵبژاردنی 8ی ئازار وه‌كو ڕۆژی ئافره‌تان دەگەڕێتەوە بۆ خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی جلوبەرگ لە ساڵی 1857 لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا.
8ی مارس، یادی بزووتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە. ئەو بزووتنەوەیەی کە چوارچێوه‌كانی لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا وه لەگەڵ ده‌ست پی كردنی انترناسیونالی ئافره‌تان لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بوو به‌ بزووتنەوەیەکی نێودەوڵەتی ئافره‌تان.
نكۆلێكردنی گرینگی 8ی مارس له‌ بیركردنی پیامی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ ده‌ست پی ده‌كات.
نكۆلێكردنیك كه‌ به‌ درێژایی مێژوو شیۆازی جیاۆاز به‌ دوایدا هاتووه‌، پیشان دانی 8 مارس وه‌كو
ڕۆژی دایكان یان ته‌نانت ڕۆژی خۆشه‌ۆیستی.
ئەم جۆرە هەوڵانە دەبێت وەک فێڵێکی سیاسی سەیر بکرێت بۆ ڕەتکردنەوەی ڕۆحی ئەو سەردەمەی تێیدا دەژین، سەردەمەیك کە دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای مافە مەدەنییەکان و قبوڵکردنی مافی هاوڵاتیبوون ڕێگە بە نایەکسانی ڕەگەزی نادات
سەرنجدان بە پەیامی ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان ئەوە نیشان دەدات کە پەیامی ئەم ڕۆژە هەرگیز لە چوارچێوەی کاروباری تایبەتدا نییە و لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئەمڕۆ دیاردەیەکی سیاسی بووە
لە هەمان کاتدا، ڕێبازی سیاسی حکومەته‌كانیش زۆر جیاۆازه‌ و سیره‌. بە تایبەتی ئەو حکومەتانەی کە خەمی نەهێشتنی جیاکاریی ڕەگەزییان نیه‌ و ئافره‌تیان تەنها وه‌ك دایک دەوێت
لە ساڵی 197۵ دا، ڕەتکردنەوەی گرنگی ئه‌م ڕۆژەدا کۆتایی هات. نەتەوە یەکگرتووەکان 8ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان دەناسێنێت لەو کاتەوە 8ی مارس بوو بە رپرسێکی نێودەوڵەتی.
ناسینەوەی ڕۆژێکی لەو شێوەیە، هەرچەندە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی جیهانی ئافره‌تان، به‌لام ئافره‌تان دەیانزانی کە خەبات بەردەوام دەبێت هەتا ئەو کاتەی پەیامی ئەم ڕۆژە نەبیسترێت، هەتا ئەو کاتەی مافە مەدەنییەکان فراوان دەکرێن، بۆ ئەوەی جیاوازی ڕەگەزی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا نەمێنێت و یەکسانی تەواوی ئافره‌ت و پیاو بەدی نەهێنرێت.

ھەواڵی زیاتر