پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كیبه‌ نموونه

سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا

هه‌ر وڵاتێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ سیسته‌م و یاسا و رێنمایی و پلانێكی تۆكمه‌ هه‌نگاو ده‌نێت، له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكیش ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی پێده‌كرێت.
زۆر جار یاسایه‌ك بۆ پرسێك ده‌رچووه‌، دواتر هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌، رێنمایی گونجاو ده‌رچووه‌، بۆ راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان.
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی قوتابخانه‌كان پرۆسه‌یه‌كه‌ ساڵانه‌ بۆ قوتابخانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ كه‌موكوڕی هه‌بیت دیراسه‌ت ده‌كرێت بۆ باشتر كردنی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌.
هه‌ر یاسایه‌ك، رێنماییه‌ك، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كه‌ هه‌یه‌ له‌ قوتابخانه‌كان، كێ ده‌ریده‌كات، به‌ دڵنیاییه‌وه‌، كه‌سانێك، واتا مرۆڤ . ئه‌وه‌ی جیبه‌جێشی ده‌كات، ئه‌وا دیسانه‌وه‌ مرۆڤ
ده‌كرێت له‌ وڵاتێك یاسا نه‌بێت، رێنمایی نه‌بێت، هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌بێت، تێبینی و سه‌رنج نه‌بێت، ئه‌كید نه‌خێر.
هه‌موو یاسا و بریارو رێنمایی و پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ قوتابخانه‌كان، پێویسته‌ سه‌ره‌تا بزانیین ئامانجی چیه‌، نه‌ك هه‌ر یاسا و رێنمایی و بڕیارێك ده‌ربچێت ره‌تی بكه‌ینه‌وه‌، با وا بكه‌ین به‌ جوانترین شێوه‌ دایرێژین، ئینجا به‌ جوانترین شێوه‌ جێبه‌جیی بكه‌ین.
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یه‌، گشت بواره‌كانی ناو قوتابخانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، له‌ كۆمه‌لێك ستاندارد پێك هاتووه‌، جگه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌، كۆمه‌لێك داتاو زانیاری گرنگ بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌ندێ زانیاری شاراوه‌ هه‌یه‌، له‌ناو بینایه‌ی قوتابخانه‌ كه‌ پێویستی به‌ هه‌ر گۆرانكارییه‌ك هه‌بێت، ئه‌و لێژنه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی مه‌یدانی، ده‌یخاته‌ به‌رچاو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، خاله‌ سه‌ركه‌تووه‌كانی قوتابخانه‌، ئالانگارییه‌كان، پیشنیارو راسپارده‌كان، ئه‌وانه‌ هه‌مووی كۆكردنه‌وه‌ی زانییارییه‌ كه‌ ئه‌مرۆ یان سبه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ پێی توانا ده‌كرێت كاری له‌ سه‌ر بكات .
ناكرێت ئه‌مرۆ لێژنه‌ هات سبه‌ی بلێین ئه‌رێ چ كرا دوای لێژنه‌ . ناكرێت هه‌موو شێك ره‌ت بكه‌ینه‌وه‌ . به‌ڵكوو پێویسته‌ پشتیوان بین بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك.
راسته‌ هیچ پرۆسه‌یه‌ك به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك نابێت، راسته‌ هیچ پرۆسه‌یه‌ك نیه‌ كۆده‌نگی له‌ سه‌ر بێت . به‌ڵام تێبینی و سه رنج و پێشنیار پێویستی به‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌ سه‌ر بكرێت.
جاران و ئێستاش مامۆستایان به‌ قوتابییه‌كانیان ده‌گوت، تێگه‌یشتنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی وه‌ڵامه‌ (( فهم السوال نصف الجواب )) . با هه‌موومان به‌ سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رێوه‌به‌ران و مامۆستایان و دایك و باوكان، با سه‌ره‌تا له‌ ناوه‌رۆك و ئامانجی پرۆسه‌كه‌ بگه‌ین، ئه‌وجا ده‌توانیین بزانیین خاڵی سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ كوێیه‌ و خاڵه‌ لاوازه‌كان له‌ كوێن.
حاله‌تێك یان ره‌فتارێكی هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌مانان، مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌رنامه‌كه‌ جارانی سفر بكه‌ین و كۆمه‌لێك قسه‌ی نه‌شیاو و كۆمێنتی سه‌یر سه‌یر، كه‌ ئه‌مرۆ بۆته‌ عاده‌ت و خۆمانی پێ سه‌رقاڵ بكه‌ین، ئه‌وه‌ به‌ پاڵه‌وان بزانیین كه‌ تانه‌ له‌ هه‌موو شتێك ده‌دات، ئه‌دی كێ كار بكات بۆ بنیادنانی ئه‌و وڵاته‌ . خۆ ده‌بێ كه‌سی په‌روه‌رده‌یی له‌ پێشه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ بێت بۆ بنیادنانی وڵات له‌هه‌ر بارودۆخێك بێت . وه‌كو ووتویانه‌ ئه‌گه‌ر خۆت سه‌ری خۆت نه‌خورێنی كه‌س نییه‌ سه‌رت بخورێنی.

سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی پ ناوه‌ندی هه‌ولێر