ئەوەی حكوومەتی عێراق بەرامبەر بە كورد دەیكات گۆمی وەستاو دەشڵەقێنێ

حسین علی زینوەیی

ڕێگای ڕاستی ون مەكەن، بەشێك لە نەتەوەی عەرەب بە هۆی كاریگەریی حوكمڕانییەكانیانەوە هیچ حیسابێك بۆ بەڵێن و یاسا و دۆستایەتیی و برایەتی ناكەن بەرامبەر بە نەتەوە جیا جیاكان، سەرەرای ئەم ئاڵۆزیانەی كە بەرۆكی عێرقی گرتووە و رۆژ لە دوای رۆژ دۆخەكە قوڵتر و ئاڵۆز تر دەبێتەوە كە گەیشتووەتە ئەم قۆناغەی لە كۆنترۆڵی حكوومەتەكەی بەغدا چۆتە دەر پێموانیە بتوانێ وا بە ئاسانی دۆخەكە نۆرماڵ بێتەوە، كە بەر پرسانی عێراقیش سەری لێدەر ناكەن ئاخۆ ئەمجارە چارەنووسی وڵاتەكەیان بە كوێ دەگات، كە هۆیەكەشی دەگەرێتەوە بۆ بە كارهێنانی سیاسەتێكی چەوت دژی بەشێك لە نەتەوەو پێكهاتەكانی عێراق تایبەت بەرامبەر بە نەتەوەی كورد، بە هێزبوونی هەژموونی دەسەڵاتی وڵاتانی دراوسێ بەسەر ناوچەكەدا بووەتە هۆی لەوازبوونی پێگەی عێراق و نەبوونی متمانەی خەڵك بە حكومەتەكەیانەوە، گەر سەرنج بدەین لە ساڵی (2005) وە تا ئێستایش دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوام هەوڵیانداوە هەژموونی خۆیان بسەپێنن بەسەر هەرێمی كوردستاندا و گشت دەسەڵاتەكانیان لە بەغدا كۆبكەنەوە و كۆسپ و تەكەرە دروست بكەن لەبەر دەم گەشەكردنی ئابووری و كۆمەڵایەتیی و سیاسی لە كوردستاندا و كوردستان وەك داگیرگاریەكی خۆیان سەیر بكەن، لایان وایە كە گوایە كۆماری عێراق دەولە تێكی فیدراڵی یەكگرتووی سەربەخۆیە و خاوەن سەروەرییە وە پەرلەمانێكی یەكگرتوو و دیموكراسییە و پابەندیشە بە دەستوورەكەی عێراق، ئەم دەستورەش یەك پارچەیی عێراق دەپارێزێت بە بێ جیاوازی، دیارە سیستەمی فیدراڵی بەر لەهەر شتێك لەسەر نەمای دابەشكردنی داهات و دەستەڵاتەكان پێكهاتووە كە بەردەوام هەوڵیان داوە دەسەڵاتەكان لە لای خۆیان كۆ بكەنەوە و هەرێمی كوردستانیشی لێ بێبەش بكەن، حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق تا بۆیان كرابێت هەموو جۆرە ستەم و ناداد پەروەری و تاوانی جۆرا و جۆریان بەرامبەر بە سەر گەلی كورد ئەنجامداوە تا دەگاتە كیمیاباران و ئەنفالكردن و ئەنجامدانی تاوانی كۆمەلكوژی.