کتێبخانە گشتییەکانی هەولێر

دکتۆرە ناز فەلەکەدین

بەشی ١١
لەم کەش و هەوای زستانیدا،گەڕانێک لە نێو کتێب و خواردنەوەی کوپێک قاوە،وا لە ئادەمیزاد دەکات زیاتر تۆزی سەر لاپەرە نەخشین کراوەکان،لادات و ئەگەر هەر ساتێک کەمیش بێت خۆی لە نێو شەپۆڵی ناونیشانەکانی کتێب ون و نوقم کات بۆ بەدەست هێنانی زەنگیانەیەک لە مەعریفە و زانست.
ئەو ناو نیشانە جیاوازانەی کە پێشکەش دەکرێن بە کتێبخانە،هەر یەک وەک یادگاریەک لە ئامێزی رەفەکان ئۆقرە دەگرن،چاوەڕێ مرۆڤەکان دەبن تاکو بتوانن لە خزمەت ئاوەدان کردنی ئاستی ڕۆشنبیری و کولتوری بن.
لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٤،بێجگە ئەو نووسەرەبەڕێزانە کە بە کتێبەکانیان،کتێبخانەکان دەولەمەند کردووە و ئەم دیارە بە نرخانەی نووسەران لە یک یان دوو جلد،دەست پێدەکات و تا سی جلد بەسەرەوە پێشکەش بە ٢٢کتێبخانەکانی دەوروبەر دەکرێت. پیجی کتێبخانە بەرگ وناونیشانی کتێبەکان بڵاو دەکات تا وەک پێشانگایەک ئەلکترۆنی مافی زەحمەتی نووسەران نەفەوتێت و کتێب و گۆڤارەکان نمایش بکرێن.
دیارییەکان ڕۆژانە بە بەرید و یان لەڕێگای نووسەر و کەس و کاری نووسەر دەگاتە کتێبخانە،وەکوو بەشە خۆراکی خوێنەران و هۆڵی پڕ بەهای کتێنەکان.
هەر لە گەڵ دەستپێکی ئەمساڵ،کتێبخانەی تەفسیر (٤٥٥٧)کتێبی بە سەدان تایتلی جیاواز پێشکەش بە کتێبخانەگشتییەکانی هەولێر و دەوروبەری کرد کە جێگای ڕێز و دەستخۆشین.هیوادارین بەم شێوە کتێبخانەکان پڕاوپڕ کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە بکرێن.

ھەواڵی زیاتر