بۆچی هەندێ جار مرۆڤ شتێکی لەژیان دەوێ، ژیان شتێکی تری پێدەدا؟

گووهدار ئاكره‌یی

بەگشتی هەر بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی مرۆڤ هەڵگری روحێکە لە دەرنجامی لێکدانەوەو شیکردنەوەی بیرۆکەکانە، کە لە دوای ئەوەی خۆی لە هەموو پێچ و گۆشەی شاراوەکاندا ڕزگار کردووە، واتا بڕیارەکە لەسەر بنەمای بیرو بۆچوونەکانی تاکەکە دامەزراوە. ئەم دامەزراوەیە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کەسەکە بە تەوای خۆی بدۆزێتەوە هەستێکی بەهێزو تووندی بۆ لەلا دروست ببێ و بتوانێ خۆی لە زیندانی گومانەکان ڕزگار بکا کە زۆر مەرجە، یان ڕێک بەپێچەوانەوە بریاری یەکلاکەرەوەی زاڵ ببێت بەسەر ئاسۆی بیرکردنەوەکانی كه دەرنجام لە نێوان چەند پاڵنەرێک گیر بخۆا و بێ توانایی لە لا دروست ببێ و گیرۆدەی رارایی ببێ لە نێوان بۆ چوون و بیرو ڕاکاندا، بەمەش نەتوانێ هەنگاوەک بچێتە پێشەوە. نموونەش بۆ ئەمە ئەوەتا زۆر لە ئێمە لە بەرنامەی ژیانی خۆماندا چەندین جار نەمانتوانیووە بە بریارێکی یەکلاکەرەوە بۆ چوونی راستەقینەی خۆمان بەرامبەر یەک لەدوای یەکی ئەو ئاستەنگانە دەرببڕین کەلە ژیانی رۆژانەماندا بە ئاراستەمانەوە دێن، لە جیاتی ڕووبەڕوی ببینەوە بە پێچەوانەوە ڕادەستی چارەنووسمان کردووە ! چارەنووسیش ڕاستە هاوکارە و دوژمنایەتیمان ناکات بەڵام هاوکاری هەڵگری پەیاممانە، هەر ئەوەمان پێدەدا کە لە ژیانی خۆماندا چاندومانە کەواتە بەگشتی گەیشتن بەو شتەی کە لە ژیانمان دەوێت پێیبگەین، لەسەر حسابی شایستە و نا شایستەیی پەیامەکەی مڕۆڤ دەوەستێت . بۆ ئەمەش ئەوەتا زۆر لە تاکەکان لە ژیانی خۆیاندا لەکاتی بریاردان بەرامبەر بەهەر بابەتێک بە تایبەتی پەیوەست بێ بەخودی ژیان و هەندێ بریاری تایبەت، خاوەنی ووزەیەکی بەتین و هەڵگری پەیامێکی یەکلاکەرەوەن، بە گەشبینی دیارن لە ناو کۆمەلگەدا بە کەسی خاوەن بەخت ناسراون و لە هەمووی سەیرتر خەلکیش بۆ هۆکاری چارەنووسی کەسەکە دەگەڕێنەوە ! کەچی لە بنەڕەتدا نەچارەنووس نە ژیان لەم هاوکێشەیەدا ڕۆلی نەبووە ! تەنها کەسەکە هەڵگری پەیامێکی ڕوون و یەکلاکەرەوە بووە . لەکۆتاییدا گرفتی هەرە سەرەکی ئەو کەسانەی کەلە ژیان شتێکیان دەوێ کەچی ژیان شتێکی تری پێدەدا، ئەمانە ئەو کەسانەن هەر بیرکردنەوەیەکیان بەمێشکدا بێت یا بۆیان باس بکرێت، مۆخیان لەسەر یەک ڕستە داناوە دەڵێ من کەسێکم هیچم لەدەست ناهێ ! بێگومان ژیانیش هاوکاری ئەم کەسانە ناکان شتێکی تری پێدەدات. .

ھەواڵی زیاتر